بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلضُّحَىٰ ١سوێند بە چێشتەنگاو وَٱلَّيۡلِ إِذَا سَجَىٰ ٢وە سوێند بەشەو کاتێك کە ئارام دەگرێت (بزرنگێتەوە) مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ٣پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت ولێت دڵگیر نەبووە ( ئەی موحوممەد ﷺ) وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٌ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ ٤وە(پاداشتی) دوا ڕۆژ بۆتۆ چاکترە لە دونیا وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ ٥سوێند بەخوا لەمەولا پەروەردگارت ئەوەندەت پێ دەبەخشێت کە ڕازی ببیت أَلَمۡ يَجِدۡكَ يَتِيمًا فَـَٔاوَىٰ ٦ئایا تۆی نەبینی بەھەتیووی وحەواندیتیەوە وَوَجَدَكَ ضَآلًّا فَهَدَىٰ ٧وە تۆی نەبینی بەسەر لێ شێواوی وڕێنمونی کردییت وَوَجَدَكَ عَآئِلًا فَأَغۡنَىٰ ٨وە ئایا تۆی نەبینی بەھەژاری ودەوڵەمەندی کردیت فَأَمَّا ٱلۡيَتِيمَ فَلَا تَقۡهَرۡ ٩کەواتە (تۆش) ھەتیوو مەچەوسێنەرەوە وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنۡهَرۡ ١٠وە ھەڵمەشاخێ بە پرسیارکەر (ھەژارو سواڵکەر) دا وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ ١١وە نیعمەت وبەخششی پەروەردگارت دەربخە (بەیارمەتیدانی ھەژاران)