Millat al-Islam

Chapter 96 · 19 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah Al-Alaq in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah Al-Alaq (1269 reciters)
Meccanسورة العلق19 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ ١(ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِنۡ عَلَقٍ ٢مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو ٱقۡرَأۡ وَرَبُّكَ ٱلۡأَكۡرَمُ ٣بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە ٱلَّذِي عَلَّمَ بِٱلۡقَلَمِ ٤ئەوەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین) کردووە بەقەڵەم عَلَّمَ ٱلۡإِنسَٰنَ مَا لَمۡ يَعۡلَمۡ ٥مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەی دەزانی كـَلَّآ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَيَطۡغَىٰٓ ٦نا (وانیە ) بەڕاستی مرۆڤ یاخی دەبێت أَن رَّءَاهُ ٱسۡتَغۡنَىٰٓ ٧خۆی ببینێت كە دەوڵەمەند بووە إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجۡعَىٰٓ ٨بێگومان ھەر بۆ لای پەروەردگاری تۆیە گەڕانەوە أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يَنۡهَىٰ ٩ئایا بینیت ئەو کەسەی کە جڵەوگیریی ئەکات عَبۡدًا إِذَا صَلَّىٰٓ ١٠لە بەندەیەک کەنوێژ بکات ؟ أَرَءَيۡتَ إِن كَانَ عَلَى ٱلۡهُدَىٰٓ ١١ئایا پێم بڵێ ئەگەر(ئەو کەسە) لەسەر ڕێی ڕاست بووایە أَوۡ أَمَرَ بِٱلتَّقۡوَىٰٓ ١٢یان فەرمانی بدایە بەپارێزکاریی ولەخوا ترسان (باشتر نەبوو) أَرَءَيۡتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰٓ ١٣ئایا بینیت ئەگەر بڕوای(بە ئاینی ڕاست) نەبێت وپشتی لێ ھەڵکات (ڕزگاری دەبێ) أَلَمۡ يَعۡلَم بِأَنَّ ٱللَّهَ يَرَىٰ ١٤ئایا نەی زانیوە کەخوا دەی بینێت كـَلَّا لَئِن لَّمۡ يَنتَهِ لَنَسۡفَعَۢا بِٱلنَّاصِيَةِ ١٥وا نیە (کە بیری لێ دەکاتەوە) بە ڕاستی ئەگەر واز نەھێنێت ڕای دەکێشین (بە قژی) پێشەسەری نَاصِيَةٍ كَٰذِبَةٍ خَاطِئَةٍ ١٦پێشەسەرێکی درۆزنی بە ھەڵەدا چوو فَلۡيَدۡعُ نَادِيَهُۥ ١٧ئەمجا با ئەو بانگی ھاوڕێکانی خۆی بکات سَنَدۡعُ ٱلزَّبَانِيَةَ ١٨ئێمەش بانگی فریشتەی زەبر بە دەست دەکەین كـَلَّا لَا تُطِعۡهُ وَٱسۡجُدۡۤ وَٱقۡتَرِب ۩ ١٩نەخێر، بە گوێی(ئەو کەسانە) مەکە، وە کوڕنوش بەرەو (لەخوا) نزیک بکەوەرەوە

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.