Millat al-Islam

Chapter 89 · 30 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah Al-Fajr in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah Al-Fajr (1331 reciters)
Meccanسورة الفجر30 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلۡفَجۡرِ ١سوێند بە بەرەبەیان وَلَيَالٍ عَشۡرٍ ٢وە بە دە شەوی سەرەتای مانگی(ذی الحجە) وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ ٣وە بەتاك و بەجووت وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَسۡرِ ٤وە بەشەوگار کاتێك کە تێدەپەڕێت هَلۡ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجۡرٍ ٥ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێ خواردن نین لای کەسانی تێگەیشتوو أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ٦ئایا نابینیت کە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە گەلی عاد إِرَمَ ذَاتِ ٱلۡعِمَادِ ٧وە بەھۆزی ئیرەم ؟ خاوەنی پایە (و دەسەڵات) ٱلَّتِي لَمۡ يُخۡلَقۡ مِثۡلُهَا فِي ٱلۡبِلَٰدِ ٨کە وێنەیان دروست نەکرابوو لە ھەموو ووڵاتدا وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُواْ ٱلصَّخۡرَ بِٱلۡوَادِ ٩وە(چی کرد) بە گەلی سەموود ئەوانەی کە(شاخی) بەردیان دەتاشیی لە شیوو دۆڵەکاندا وَفِرۡعَوۡنَ ذِي ٱلۡأَوۡتَادِ ١٠وە فیرعەونی خاوەن سنگی زۆر(وەك ئەھرامەکان، کە وەك سنگ چوون بە زەویدا) ٱلَّذِينَ طَغَوۡاْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ ١١ئەوانەی کە یاخی بوون لە وڵاتدا فَأَكۡثَرُواْ فِيهَا ٱلۡفَسَادَ ١٢وە زۆریان خراپە تێداکرد فَصَبَّ عَلَيۡهِمۡ رَبُّكَ سَوۡطَ عَذَابٍ ١٣ئەمجا پەروەردگاری تۆ دایگرتن بە قامچی سزا إِنَّ رَبَّكَ لَبِٱلۡمِرۡصَادِ ١٤بەڕاستی پەروەردگاری تۆ لە کەمینی ستەمكاراندایە فَأَمَّا ٱلۡإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكۡرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَكۡرَمَنِ ١٥جا کاتێك کە خوا ئادەمی تاقی کردەوە وڕێزی گرت ونازو نیعمەتی بەسەردا ڕشت، ئەوە دەڵێ پەروەردگارم ڕێزی گرتووم وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيۡهِ رِزۡقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَهَٰنَنِ ١٦وە ئەگەر تاقیكردەوە وڕۆزی کەم پێدا، ئەوسا دەڵێ پەروەردگارم ڕیسوای کردووم كـَلَّاۖ بَل لَّا تُكۡرِمُونَ ٱلۡيَتِيمَ ١٧نا، وانیە (کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە) بەڵکو ئێوە ڕێزی ھەتیوان ناگرن وَلَا تَحَٰٓضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ ١٨وە ھانی یەکتری نادەن لەسەر خواردەمەنی دان(وبەخێو کردنی) ھەژاران وَتَأۡكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكۡلًا لَّمًّا ١٩(بەڵکو سەرەڕای ئەمەش بەشە) میراتی(بەشداران) ھەمووی(بە ھەڵپە) دەخۆن وَتُحِبُّونَ ٱلۡمَالَ حُبًّا جَمًّا ٢٠وە ماڵ وسامانتان خۆش دەوێت بە خۆش ویستنێکی زۆر كـَلَّآۖ إِذَا دُكَّتِ ٱلۡأَرۡضُ دَكًّا دَكًّا ٢١نابێ وا بکەن ! کاتێك کەزەوی بە توندی درا بەیەکدا وپارە پارە کرا وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلۡمَلَكُ صَفًّا صَفًّا ٢٢(لەڕۆژی دواییدا) پەروەردگارت دێت ( بۆ لێپرسینەوەی خەڵکی، ھاتنێك شیاوی زاتی خۆی بێت، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە چۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە فریشتەکانیش پۆل پۆل دێن وَجِاْيٓءَ يَوۡمَئِذِۭ بِجَهَنَّمَۚ يَوۡمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكۡرَىٰ ٢٣وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەھێنرێت و(نزیك دەكرێتەوە لە دۆزەخیەكان) لەو ڕۆژەدا ئینسان(کردەوەی خۆی) بیر دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو بیرکەوتنەوەیە چ سوودێك بەو دەگەیەنێت؟ يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي قَدَّمۡتُ لِحَيَاتِي ٢٤(ئەمجا بە داخەوە) دەڵێ خۆزگە لە دونیادا کاری چاکەم پێش بخستایە بۆ ئەم ژیانەم فَيَوۡمَئِذٍ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٌ ٢٥ئەمجا لەو ڕۆژەدا کەس سزای کەس نادات وەکو سزای خوا وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٌ ٢٦وە کەس کەلەپچەی کەس ناکات وەکو کەلەپچە کردنی خوا (بۆ بێ باوەڕان) يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفۡسُ ٱلۡمُطۡمَئِنَّةُ ٢٧(لەو ڕۆژەدا بە خوا پەرست دەووترێت ) ئەی نەفسی بە ئارام ٱرۡجِعِيٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرۡضِيَّةً ٢٨بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگاری خۆت بە ڕەزامەندی ولێ ڕازی بوون فَٱدۡخُلِي فِي عِبَٰدِي ٢٩ئەمجا بچۆرە ناو بەندە چاکەکانی من وَٱدۡخُلِي جَنَّتِي ٣٠و بچۆرە ناو بەھەشتی منەوە

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.