Millat al-Islam

Chapter 67 · 30 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah Al-Mulk in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah Al-Mulk (1398 reciters)
Meccanسورة الملك30 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ قَدِيرٌ ١گەورە وپیرۆزە ئەو زاتەی کەھەرچی دەسەڵات وپاشایی ھەیە بەدەست ئەوە، وە ئەو دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡمَوۡتَ وَٱلۡحَيَوٰةَ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلًاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفُورُ ٢ئەو زاتەی کە مردن وژیانی داھێناوە ودروستکردووە تا تاقیتان بکاتەوە کە کردەوەی کامتان چاکترە وە ھەر ئەوە باڵادەست ولێخۆشبوو ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٍ طِبَاقًاۖ مَّا تَرَىٰ فِي خَلۡقِ ٱلرَّحۡمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٍۖ فَٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ هَلۡ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ ٣ئەو زاتەی کە حەوت ئاسمانی دروست کردووە یەك لەسەر یەك تۆ نابینیت (ئەی تەماشاکەر) لە دروست کراوەکانی خوای میھرەباندا ھیچ ناڕێکییەك، چاو بگێڕە وورد بەرەوە (بزانە) ئایا ھیچ ناتەواویەك دەبینیت ثُمَّ ٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ كَرَّتَيۡنِ يَنقَلِبۡ إِلَيۡكَ ٱلۡبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ ٤دووبارە چاو بگێڕە یەك لە دوای یەك چاووت بەڕیسوایی ونائومێدیی دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆت وە ئەو (چاوەت) ماندووە وتاقەتی چووە وَلَقَدۡ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلۡنَٰهَا رُجُومًا لِّلشَّيَٰطِينِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ ٥سوێندبێت بێگومان ئاسمانی دونیامان ڕازاندوەتەوە بەچرای زۆری(ئەستێرە) وە گێڕاومانن بەڕەجمی شەیتانەکان وە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوان (لە قیامەتدا) سزای ئاگری ھەڵگیرساو وَلِلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٦وە بۆ ئەوانەی کە بێ بڕوان بە پەروەردگاریان سزای دۆزەخ ئامادەیە، کە مەنزڵگایەکی زۆر خراپە إِذَآ أُلۡقُواْ فِيهَا سَمِعُواْ لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ٧کاتێك کە فڕێدرانە ناویەوە لەو دۆزەخەوە لوورە ونرکەیەك دەبیستن وە ئەو ئەکوڵێ وجۆش دەخوات تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلۡغَيۡظِۖ كُلَّمَآ أُلۡقِيَ فِيهَا فَوۡجٌ سَأَلَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَذِيرٌ ٨نزیکە (دۆزەخ) لەڕقانا پارە پارە ببێت، ھەر کاتێك دەستەیەك فڕێ بدرێنە ناویەوە دەرگاوانەکانی دۆزەخ پرسیاریان لێ دەکەن، ئایا پێغەمبەرێکی ترسێنەرتان بۆ نەھاتووە (لە دونیادا) قَالُواْ بَلَىٰ قَدۡ جَآءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبۡنَا وَقُلۡنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٍ كَبِيرٍ ٩دەڵێن بەڵێ بۆمان ھاتووە بەڵام بەدرۆمان دەزانی ودەمان ووت (پێی) خوا ھیچی نە ناردۆتە خوارەوە ئێوە بەس لە گومڕاییەکی گەورەدان وَقَالُواْ لَوۡ كُنَّا نَسۡمَعُ أَوۡ نَعۡقِلُ مَا كُنَّا فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ١٠وە دەڵێن ئەگەر قسەی (پێغەمبەران) مان ببیستایە یان تێبگەشتینایە ئەمڕۆ لە ھاوەڵانی دۆزەخ نەدەبووین فَٱعۡتَرَفُواْ بِذَنۢبِهِمۡ فَسُحۡقًا لِّأَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ١١ئەوسا ئیتر بەناچاری دان بەگوناھەکانیاندا دەنێن، کەوابوو دووریی لە میھرەبانی خوا بۆ ھاوەڵانی دۆزەخ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ لَهُم مَّغۡفِرَةٌ وَأَجۡرٌ كَبِيرٌ ١٢بێگومان ئەوانەی لە پەنھانیدا لە خوای خۆیان دەترسن، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە وَأَسِرُّواْ قَوۡلَكُمۡ أَوِ ٱجۡهَرُواْ بِهِۦٓۖ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ١٣ئێوە قسە بە پەنھانی بکەن یان بە ئاشکرا (بۆ خوا یەکسانە چونکە) ئەو (خوای گەورە) ئاگادارە بەخودی (نھێنی) دڵان أَلَا يَعۡلَمُ مَنۡ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلۡخَبِيرُ ١٤ئایا ئەو خوایەی کە مەردوومی دروست کردووە ئاگای لە نھێنییان نیە، لە کاتێکدا کە ئەو ووردبین وئاگادارە هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ ذَلُولًا فَٱمۡشُواْ فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُواْ مِن رِّزۡقِهِۦۖ وَإِلَيۡهِ ٱلنُّشُورُ ١٥خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕام کـردوون، دەی بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا وە لە ڕۆزی خوا بخۆن وە ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوە ءَأَمِنتُم مَّن فِي ٱلسَّمَآءِ أَن يَخۡسِفَ بِكُمُ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ ١٦ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بتانباتە خوارەوە بەناخی زەویدا لە کاتێکدا کە زەوی (وەك دەریا) گێژ بخوات و (بێتە لەرزین)؟ أَمۡ أَمِنتُم مَّن فِي ٱلسَّمَآءِ أَن يُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ حَاصِبًاۖ فَسَتَعۡلَمُونَ كَيۡفَ نَذِيرِ ١٧ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بای توندتان بنێرێتە سەر بە ووردە زیخەوە، ئەو دەمە تێدەگەن کە ھەڕەشەی ئێمە چۆنە؟ وَلَقَدۡ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ ١٨سوێند بەخوا بەڕاستی ئەو (گەلانەی) کە لەپێش ئەماندا بوون (پێغەمبەرانی ئێمەیان) بە درۆزن دانا، جا چۆن بوو بەگژدا چوونەوەی ئێمە (لەوان) أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلطَّيۡرِ فَوۡقَهُمۡ صَٰٓفَّٰتٍ وَيَقۡبِضۡنَۚ مَا يُمۡسِكُهُنَّ إِلَّا ٱلرَّحۡمَٰنُۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءِۭ بَصِيرٌ ١٩ئایا سەیری باڵندەکان ناکەن بە ژوور سەریانەوە بە باڵ کراوەیی وھێنانەوەیەك، ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێت، کە ئەو بە ھەموو شتێك بیینایە أَمَّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي هُوَ جُندٌ لَّكُمۡ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِۚ إِنِ ٱلۡكَٰفِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ ٢٠ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە لەشکری ئێوەیە یارمەتتیان دەدات لە جیاتی خوای میھرەبان ؟! بێ بڕوایان ھەر لە فریو خواردنان أَمَّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي يَرۡزُقُكُمۡ إِنۡ أَمۡسَكَ رِزۡقَهُۥۚ بَل لَّجُّواْ فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ ٢١ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە ڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوا ڕۆزی خۆیتان لێبگرێتەوە؟ بەڵکو (بە ئارەزوو) درێژەیان دا بەسەرکەشی ودوور کەوتنەوە (لە ڕێی ڕاست) أَفَمَن يَمۡشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجۡهِهِۦٓ أَهۡدَىٰٓ أَمَّن يَمۡشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسۡتَقِيمٍ ٢٢ئایا ئەو کەسەی بڕوا وبەدەما بکەوێت باشتر ڕێ دەردەکات؟ یان یەکێك کە قنج وقیت بڕوا بەسەر ڕێگایەکی ڕاست وڕەواندا؟ قُلۡ هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَكُمۡ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلًا مَّا تَشۡكُرُونَ ٢٣(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر خوایە کە درووستی کردوون و بەدیھێناون وە گوێ وچـاو ودڵی پێ داوون، زۆر بە دەگمەن سوپاسی (ئەم بەھرانە) دەکەن قُلۡ هُوَ ٱلَّذِي ذَرَأَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ ٢٤بڵێ: ھەر خوایە کە ئێوەی بڵاوکردوەتەوە لە زەویدا وەھەر لای خواش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا) وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٢٥(بێ بڕواکان بە گاڵتەوە) دەڵێن: ئەم بەڵێنە (بە ھاتنی ڕۆژی دوایی) کەی دەبێت ئەگەر ڕاست دەکەن قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ٢٦(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ : زانینی ئەو ڕۆژە ھەر لای خوایە وە من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام فَلَمَّا رَأَوۡهُ زُلۡفَةً سِيٓـَٔتۡ وُجُوهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَقِيلَ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تَدَّعُونَ ٢٧کاتێك بێ بڕوایان ئەو سزایەیان بەدی کرد لە نزیك خۆیانەوە، تاڵ دەبێ ڕووخساری ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون وە (پێیان) دەووترێت: ئەمەیە ئەو (ڕۆژە) ی کە داواتان دەکرد قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَهۡلَكَنِيَ ٱللَّهُ وَمَن مَّعِيَ أَوۡ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ ٱلۡكَٰفِرِينَ مِنۡ عَذَابٍ أَلِيمٍ ٢٨بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر خوا من وئەو (موسوڵمانانە) ی کە لەگەڵمان لەناومان ببات یا میھرەبانیمان لەگەڵ بکات دەی کێ پەنای بێ بڕوایان دەدات لە سزای سەخت قُلۡ هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيۡهِ تَوَكَّلۡنَاۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ فِي ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ٢٩بڵێ: ھەر ئەوە خوای بەخشندە کە بڕوامان پێهێناوە وە ھەر بەو پشتمان بەستووە، جا لەمەولا دەزانن کە کێ لە گومڕاییەكی ئاشکرا دایە قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَصۡبَحَ مَآؤُكُمۡ غَوۡرًا فَمَن يَأۡتِيكُم بِمَآءٍ مَّعِينِۭ ٣٠بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر ئاوی(خواردنەوە) تان ڕۆبچێ بە ناخی زەویدا، دەی کێ (بێجگە لە خوا) ئاوی زوڵاڵتان بۆ دەھێنێ

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.