Millat al-Islam

Chapter 53 · 62 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah An-Najm in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah An-Najm (1285 reciters)
Meccanسورة النجم62 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلنَّجۡمِ إِذَا هَوَىٰ ١سوێند بە ئەستێرە کاتێك ئاوا دەبێت مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ ٢ھاوڕێکەتان (موحەممەد ﷺ) گومڕا نەبووە وە لە ڕاستی لای نەداوە وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰٓ ٣وە لە ھەوا وھەوسەوە قسە ناکات (کە قورئان دەخوێنێت) إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡيٌ يُوحَىٰ ٤ھەرچی دەیڵێت (قورئانەو) نیگا دەکرێت بۆی عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ ٥(جوبرەیلی) زۆر بەتوانا فێری کردووە ذُو مِرَّةٍ فَٱسۡتَوَىٰ ٦خاوەنی بیرو ھۆشی بەھێزە، جا لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی ڕاوەستاوە وَهُوَ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡأَعۡلَىٰ ٧کە بە ئاسۆی ھەرە بەرزی ئاسمانەوە بوو ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ ٨پاشان نزیك بوویەوە (لە موحەممەد ﷺ) و ئەمجا ھاتە خوارەوە فَكَانَ قَابَ قَوۡسَيۡنِ أَوۡ أَدۡنَىٰ ٩تا بە ئەندازەی دوو کەوان یان کەمتری(ماوە بوو لەگەڵ موحەممەددا ﷺ) فَأَوۡحَىٰٓ إِلَىٰ عَبۡدِهِۦ مَآ أَوۡحَىٰ ١٠ئەمجا (خوا) نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەك بوو مَا كَذَبَ ٱلۡفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ ١١ئەوەی (موحەممەد ﷺ) بەچاوی سەر بینی دڵی (بڕوای پێ کرد و) بە درۆی نەزانی أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ ١٢جا ئایا (بێ باوەڕان) ئێوە دەمەقاڵێی لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەوەی کە بە چاوی خۆی دەی بینێت وَلَقَدۡ رَءَاهُ نَزۡلَةً أُخۡرَىٰ ١٣سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تر جوبرەئیلی بینیوە عِندَ سِدۡرَةِ ٱلۡمُنتَهَىٰ ١٤لای درەختی(سیدرەتولمونتـەھا) عِندَهَا جَنَّةُ ٱلۡمَأۡوَىٰٓ ١٥کە لای ئەوەوەیە بەھەشتی نیشتەجێ بوون إِذۡ يَغۡشَى ٱلسِّدۡرَةَ مَا يَغۡشَىٰ ١٦ئەو کاتەی (پێغەمَبەرﷺ) ئەو شتە گرنگ وسەر سوڕھێنەرەی بینی کە سیدرەی داپۆشی چۆن داپۆشینێك مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ ١٧چاوی ئەو (موحەممەد ﷺ) بەملاولادا نەیـدەڕوانی (لە مەبەست تێ نەدەپەڕی) لَقَدۡ رَأَىٰ مِنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ ١٨سوێند بەخوا بێگومان بینی گەورەترین بەڵگە ونیشانەی پەروەردگاری أَفَرَءَيۡتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلۡعُزَّىٰ ١٩دەی پێم بڵێن ئایا لات و عوززا (کە دووبتن) وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ ٢٠وە بتی سێهەم کە مەناتە (ئایا ھیچیان پێ دەکرێت) أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلۡأُنثَىٰ ٢١ئایا ڕاستە ئێوە کوڕان بۆ خۆتان وکچان بۆ خودا بەڕەوا وچاك دەزانن؟ تِلۡكَ إِذًا قِسۡمَةٌ ضِيزَىٰٓ ٢٢ئەگەر وابێت دابەشکردنێکی نادروست دەبێ إِنۡ هِيَ إِلَّآ أَسۡمَآءٌ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهۡوَى ٱلۡأَنفُسُۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلۡهُدَىٰٓ ٢٣ئەم بتانە ھەر ناوانێکی ڕوتن کە ئێوە و باو وباپیرانتان لێتان ناون (بەبێ ناوەڕۆك) خوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر پەرستراوی ئەوان نەناردووەتە خوارەوە، تەنھا شوێنی گومان وئەو شتە دەکەون کە نەفسی خۆیان حەزی لێیەتی، لە کاتێکدا کە بەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھیدایەتیان بۆ ھاتووە أَمۡ لِلۡإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ ٢٤ئایا مرۆڤ ئارەزووی ھەرچی کرد بۆی دێتە دی (نەخێر) فَلِلَّهِ ٱلۡأٓخِرَةُ وَٱلۡأُولَىٰ ٢٥چونکە ھەر خوایە خاوەنی دونیا ودواڕۆژە ۞ وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغۡنِي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ أَن يَأۡذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرۡضَىٰٓ ٢٦وە چەندەھا فریشتە کە لە ئاسمانەکاندا ھەن تکا وشەفاعەتیان ھیچ سوودی نیە، مەگەر دوای ئەوەی کە خوا مۆڵەت بدات بۆ ھەرکەسێك کە خۆی بیەوێت وڕازی بێت پێی إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ ٢٧بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕ بـە ڕۆژی دوایی ناھێنن، فریشتەکان بە کچی (خوا) ناو دەبەن وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـًٔا ٢٨لە کاتێکدا ھیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، تەنھا دوای گومان دەکەون وە بەڕاستی گومان ھیچ سوودێکی نیە لەزانینی ھەق وڕاستیدا فَأَعۡرِضۡ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكۡرِنَا وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا ٢٩دەی کەواتە تۆش وازبھێنە لەو کەسە پشت دەکاتە قورئان ویادی ئێمە، وە بێجگە ژیانی دونیا ھیچی تری ناوێت ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱهۡتَدَىٰ ٣٠ئەمە ئەوپەڕی زانیاری وتێگەیشتنیانە لەزانیاریدا، بەڕاستی پەروەردگارت چاك دەزانێت بەوەی لە ڕێبازەکەی گومڕا بووە وە چاك دەزانێت بەوەی کە ڕێنووین بووە وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ بِمَا عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ بِٱلۡحُسۡنَى ٣١وە خوا خاوەنێتی ھەرچی لەئاسمانـەکان وزەویدایە، تا سزای ئەوانە بدات کە خراپەیان کردووە بە پێی کردەوەکانیان وە پاداشتی ئەوانە بداتەوە کەچاکەیان کردووە بەچاکەتر (لەوەی کردویانە) ٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلۡمَغۡفِرَةِۚ هُوَ أَعۡلَمُ بِكُمۡ إِذۡ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٌ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ ٣٢ئەوانەی کە لەگوناھی گەورە وکردەوەی دزێو خۆیان دەپارێزن جگە تاوانی بچوك نەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت لێبوردنی فراوانە، ئەو لەھەموو کەس بەحاڵی ئێوە زاناترە لەکاتێکدا کە لەزەوی دروستی کردون وە کاتێك کە ئێوە کۆرپەلەن ولەسکی دایکتاندان، کەواتە خۆتان بەچاك وپاك دامەنێن، خوا زاناترە بەو کەسەی زیاتر لە خواترسە أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي تَوَلَّىٰ ٣٣جا ئایا بینیت ئەو کەسەی کە پشتی ھەڵکرد (لەباوەڕ) وَأَعۡطَىٰ قَلِيلًا وَأَكۡدَىٰٓ ٣٤(لەوەی بڕیاری دابوو) کەمێکی بەخشی وئەوەی تری گرتەوە أَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلۡغَيۡبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ ٣٥ئایا (ئەو کەسە) زانیاری پەنھانی لایەو بەچاو دەیبینێت أَمۡ لَمۡ يُنَبَّأۡ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَىٰ ٣٦یان ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی کە لەپەڕاوەکانی موسادا بوو وَإِبۡرَٰهِيمَ ٱلَّذِي وَفَّىٰٓ ٣٧(وە بەوەی کە لەپەڕاوی ئیبراھیمدا بوو) ئەو ئیبراھیمەی کە پەیمانی خۆی بەچاکی بەجێ ھێنا أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزۡرَ أُخۡرَىٰ ٣٨(لەو پەڕاوانەدا ھاتووە) کە ھیچ تاوانبارێك گوناھی تاوانبارێکی تر ھەڵناگرێت وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ٣٩وەبێگومان ئادەمی جگە لەکۆششی خۆی خاوەنی ھیچی تر نیە (لە دواڕۆژدا) وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ ٤٠و بێگومان ھەوڵ کۆششەکەی لە داھاتوو (لەقیامەت)دا دەبینرێتەوە ثُمَّ يُجۡزَىٰهُ ٱلۡجَزَآءَ ٱلۡأَوۡفَىٰ ٤١پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێر وتەواوی وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلۡمُنتَهَىٰ ٤٢وە بەڕاستی ھەموو کارێک سەرەنجامەکەی ھەر بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضۡحَكَ وَأَبۡكَىٰ ٤٣وە بێگومان ھەر ئەویش بەندەکان دەخاتە گریان وپێکەنین وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحۡيَا ٤٤وە بێگومان ھەر ئەوە دەیانمرێنێت وزیندووشیان دەکاتەوە وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰ ٤٥وەبەڕاستی ھەر ئەوە کە جوتێ نێر ومێی دروستكردووە مِن نُّطۡفَةٍ إِذَا تُمۡنَىٰ ٤٦لە نوتفەیەك (دڵۆپە ئاوێك)کاتێك دەڕژێنرێتە منداڵـدانەوە وَأَنَّ عَلَيۡهِ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰ ٤٧وە بەڕاستی ھەر لەسەر خوایە دروست کردنەوەی لەڕۆژی دواییدا وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغۡنَىٰ وَأَقۡنَىٰ ٤٨وە بێگومان ھەر ئەویشە کەخەڵکی دەوڵەمەند وھەژار دەکات وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعۡرَىٰ ٤٩وە بەڕاستی ھەر ئەوە پەروەردگاری ئەستێرەی شیعرا ( شیعرا : ئەستێرەیەك بوو خەڵکانێك لەسەردەمی نەفامیدا دەیانپەرست) وَأَنَّهُۥٓ أَهۡلَكَ عَادًا ٱلۡأُولَىٰ ٥٠وەبێگومان ھەر ئەو خوایە گەلی عادی یەکەمی لەناو برد وَثَمُودَاْ فَمَآ أَبۡقَىٰ ٥١گەلی سەموودیشی لەناوبرد وکەسی نەھێشتن وَقَوۡمَ نُوحٍ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ هُمۡ أَظۡلَمَ وَأَطۡغَىٰ ٥٢وەگەلی نووحیشی (لەناو برد) لەپێش (عاد وسەمود)دا کەبەڕاستی ئەوان ستەم کارتر وسەر کەش تربوون وَٱلۡمُؤۡتَفِكَةَ أَهۡوَىٰ ٥٣وەگوندە سەروژێرکراوەکانی (بەزەویدا) بردە خوارەوە (کەگوندەکانی گەلی لوط بوون) فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ ٥٤ئەمجا ئەو گوندانەی داپۆشی (بەجۆرەھا سزای سەخت) چۆن داپۆشینێك فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ ٥٥لەکام ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارت دوو دڵیت هَٰذَا نَذِيرٌ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلۡأُولَىٰٓ ٥٦ئەم (پێغەمبەرە) ترسێنەرێکە لە (پێغەمبەرە) ترسێنەرەکانی پێشوو أَزِفَتِ ٱلۡأٓزِفَةُ ٥٧ڕۆژی دوایی زۆر نزیك بووەتەوە لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ ٥٨جگە لەخوای گەورە کەس نیە ئاشکرای بکات (وبزانێت کەی دێت) أَفَمِنۡ هَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ تَعۡجَبُونَ ٥٩جـا ئایا لەم قورئانە سەرتان سوڕ دەمێنێت؟ وَتَضۡحَكُونَ وَلَا تَبۡكُونَ ٦٠وە پێدەکەنن وناگرین وَأَنتُمۡ سَٰمِدُونَ ٦١وە ئێوە سەر گەرم و بێ ئاگان فَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ وَٱعۡبُدُواْ ۩ ٦٢دەی سوژدە بەرن بۆ خوا وپەرستشی بکەن

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.