Millat al-Islam

Chapter 26 · 227 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah Ash-Shu'araa in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah Ash-Shu'araa (1194 reciters)
Meccanسورة الشعراء227 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

طسٓمٓ ١بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ ٢ئەم (سورەتە) لەئایەتەکانی قورئانی ڕوونکەرەوەیە لَعَلَّكَ بَٰخِعٌ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ٣خەریکە خۆت لەناو دەبەی (دەکوژی) بەخەفەت لەبەر ئەوەی ئەوان (خەڵکی مەککە) باوەڕ ناھێنن إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةً فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ ٤ئەگەر بمانەوێت دەھێنینە خوارەوە بۆیان نیشانەو بەڵگەیەک لەئاسمانەوە کەبەردەوام گەردنیانی بۆ دانەوێنن (ناچاریان بکات باوەڕ بھێنن) وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٍ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ ٥ھەر بێت بۆیان پەیامێکی تازە دابەزێنراو (کەقورئانە) لەخوای میھرەبانەوە ئەوان بەردەوام پشت تێکەرو ڕوو وەڕگێڕن لێی فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٦جا بێگومان ئەوانە بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێ نەکرد (ئەوەی ناردبومان) جا بەزوویی بۆیان دێت ھەواڵەکانی ئەوەی ئەوان گاڵتەو لاقرتیان پێ دەکرد أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٍ كَرِيمٍ ٧ئایا سەیری زەوی ناکەن چەندمان ڕواندووە تیایدا لەھەموو جۆرێکی چاکی بەکەڵک إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ٨بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٩بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٠(باس بکە) ئەو کاتەی پەروەردگارت بانگی موسای کرد کە (بەپێغەمبەری) بڕۆ بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ ١١کە گەلەکەی فیرعەونە ئایا ئەوان ناترسن (بێ فەرمانی خوادەکەن) قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ١٢(موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من دەترسم بڕوام پێ نەکەن وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ ١٣وەسینگم (دڵم) تەنگ ببێ وە(دەترسم) بەچاکی قسەم بۆ نەکرێت و زمانم بەر نەبێت (لەو گرێیەی ھەیەتی) کەواتە (خوایە جوبرەیل) بنێرە بۆ لای ھاروون (و بیکە بەپێغەمبەر بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات) وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٌ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ ١٤وەئەوان (گەلی فیرعەون) تۆڵەی تاوانێکیان لەسەرمە بۆیە دەترسم کەبمکوژن (لەجیاتی ئەو کوژراوە) قَالَ كـَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ ١٥(خوا) فەرمووی نەخێر (ئەوەی باست کرد ھیچی روونادات) کەواتە ھەردووکتان بەموعجیزەکانمانەوە بڕۆن (بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی) ئێمە لەگەڵتان گوێ دەگرین فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٦ئەوسا برۆنە لای فیرعەون و ھەردووکتان بڵێن بەڕاستی ئێمە پێغەمبەری پەروەردگاری جیھانیانین أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ١٧(نێراوین) کەتۆ بەنو ئیسرائیل (لەژێر دەستەیی خۆت) بەڕەڵا کەیت لەگەڵ ئێمەدا (بڕۆین بۆ شام) قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ ١٨(فیرعەون) ووتی ئایا ئێمە پێمان نەگەیاندی لەناو (ماڵی) خۆماندا بەمنداڵی وە تۆ چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناو ئێمەدا نەمایتەوە وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٩وە ئەو کردەوە (خراپە)شت کرد کەکردت (کەکوشتنی قیبتیەک بوو) وە تۆ لەوانەی سپڵە و ناشوکرن قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذًا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ ٢٠(موسا) ووتی ئەوکارەم کرد (ئەو پیاوەم کوشت) کاتێک کەمن لەڕیزی نەزاناندا بووم فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمًا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٢١ئەمجا رام کرد و ھەڵھاتم لەئێوە کاتێک ترسام لێتان (تۆڵەم لێ بسێنن) ئەوسا پەروەردگارم حیکمەتی (پێغەمبەریەتی) پێ بەخشیم منی خستە ریزی پێغەمبەرانەوە (کردمی بەپێغەمبەر) وَتِلۡكَ نِعۡمَةٌ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٢٢وە ئەو (بەخێو کردنە) کە تۆ دەیکەیت بەمنەت بەسەرمەوە بەھۆی ئەوەوە بووە کەتۆ نەوەی ئیسرائیلت کردبووە کۆیلە و ژێردەستەی خۆت (لەترسا دایکی موسا موسای بەخێو نەکرد) قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٣(ئەمجا) فیرعەون ووتی پەروەردگاری جیھانیان کێیە قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ٢٤(موسا) ووتی پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە ئەگەر ئێوە دڵنیان قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ ٢٥(فیرعەون) ووتی بەوانەی بەدەوری دابوون (لەشوێنکەوتوانی) ئایا گوێتان لێیە (چی دەڵێت) قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٢٦(موسا) ووتی پەرەوەردگاری ئێوەو پەروەردگاری باوک وباپیرە پێشووەکانتانە قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونٌ ٢٧(فیرعەون) ووتی بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە کەنێرراوە بۆ ئێوە شێـتە قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ ٢٨(موسا) ووتی پەروەردگاری رۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوایە و ئەوەی لەنێوانیادایە ئەگەر ئێوە بیربکەنەوە وژیربن قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ ٢٩(فیرعەون) ووتی سوێند بێت ئەگەر پەرستراوێکی تر جگە لەمن دابنێیت بێگومان دەتخەمە ریزی بەندکراوەکانەوە و زیندانیت دەکەم قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءٍ مُّبِينٍ ٣٠(موسا) ووتی ئایا ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر شتێکی (موعجیزەیەکی) ڕوون و ئاشکرات بۆ بھێنم (کەڕاستە پێغەمبەرم) قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٣١(فیرعەون) ووتی دەی ئەو شتە بھێنە (بینوێنە) ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٌ مُّبِينٌ ٣٢ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا دەست بەجێ بوو بەئەژدیھایەکی دیارو ئاشکرا وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ ٣٣وە دەستی دەرھێنا (لەبن باڵیدا) یەکسەر دەستی سپی وپرشنگدار بوو بۆ بینەران قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٌ ٣٤(فیرعەون) ووتی بەو پیاوە گەورانەی لەدەورەی بوون بێگومان ئەمە جادوگەرێکی زۆر زانایە يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ ٣٥دەیەوێت دەرتان بکات لەووڵات و خاکی خۆتان بەجادوەکەی جا فەرمانی چی دەدەن (لەدژی بیکەم) قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ ٣٦ووتیان جارێ موسا و براکەی واز لێ بھێنە (دوایانخە) سەربازەکانت کۆ بکەرەوە وبیانێرە بۆ ھەموو شارەکان يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ ٣٧تاھەموو جادوگەرێکی زۆر زانات بۆ بھێنن فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمٍ مَّعۡلُومٍ ٣٨ئەمجا ئەو جادوگەرانە کۆکرانەوە لەکات و ڕۆژی دیاریکراودا وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ ٣٩و بەخەڵکیش وترا ئێوەش کۆدەبنەوە؟ لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ٤٠تا شوێن جادوگەران بکەوین ئەگەر ئەوان زاڵ و سەرکەوتوو بوون فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ٤١ئەمجا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن ووتیان بەفیرعەون ئایا بەڕاستی پاداشتمان ھەیە ئەگەر ئێمە زاڵ و سەرکەوتوو بین قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذًا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ ٤٢(فیرعەون) ووتی بەڵێ وەبێگومان ئێوە ئەو کاتە لەنزیکانی خۆم دەبن قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ ٤٣موسا بەساحیرەکانی ووت بیھاوێژن ئەوەی ئێوە ھاوێژەریانن (لەجادو) فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ ٤٤ئەوانیش گوریس و حەبل و دار دەستەکانیان فڕێدا وە ووتیان سوێند بەگەورەیی فیرعەون بەڕاستی ھەر ئێمە زاڵ و سەرکەتووین فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ ٤٥ئەمجا موسا داردەستەکەی فرێدا (و بوو بەمارێکی گەورە) جا کوت و پڕ ئەو (مارە گەورە) ھەرچی جادویان کردبوو ھەڵی لوشی فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ ٤٦ئەمجا جادوگەرەکان خران (کەوتن) بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا) قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٤٧ووتیان ئەوا باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٤٨کەپەروەردگاری موسا و ھارونە قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ ٤٩(فیرعەون) ووتی ئایا باوەڕتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم بەڕاستی ئەو (موسا) جادوگەرە گەورەکەتانە کە فێری جادوی کردون جا بێگومان لەمەودوا دەزانن (چیتان لێ دەکەم) بەڕاستی دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم وە بێگومان ھەمووتان ھەڵ دەواسم (بەدارا) قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ ٥٠(جادوگەرەکان) ووتیان ھیچ زیانی نیە (بۆ ئێمە ئەوەی تۆ ئەتەوێ بیکەی) (چونکە) بەڕاستی ئێمە گەڕانەوەمان بۆ لای پەروەردگارمانە إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٥١بەڕاستی ئێمە بەتەماین و ئومێد دەکەین کەپەروەردگارمان لە گوناھو تاوانەکانمان ببورێت چونکە ئێمە یەکەمی باوەڕداران بووین (لەگەلەکەماندا) ۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ٥٢وەحیمان نارد بۆ موسا کە بەشەو بەندە (باوەڕدارە)کانم ببە (و میصر بەجێ بھێڵن) بێگومان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی) دواتان دەکەون فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ ٥٣ئەوسا فیرعەون پیاوانی کۆ کەرەوەی نارد بەشارەکاندا (بۆکۆکردنەوەی لەشکرو ھێز) إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٌ قَلِيلُونَ ٥٤(فیرعەون ووتی) بەڕاستی ئەوانە (موسا و شوێنکەوتوانی) کۆمەڵێکی کەمی بێ نرخن وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ ٥٥وە بەڕاستی ئەوانە ڕقی ئێمە ھەڵدەسێنن (بەووتارو کرداریان) وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ ٥٦وە بێگومان ئێمە کۆمەڵێکین بێدار و ئاگادارین (بەپیلانەکانیان) فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ ٥٧ئەمجا ئەوان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی)مان دەرکرد لە باخات و کانیاوەکان وَكُنُوزٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ ٥٨وە (دەرمان کردن) لەو ھەموو گەنج و خەزێنە و کۆشکە زۆر جوان و چاکانە كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٥٩ئا بەو جۆرە (لەناومان بردن) نەوەکانی یەعقوب (جولەکە)مان لەجێگایان دانا فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ ٦٠ئەمجا (فیرعەون و لەشکرەکەی) کاتێک خۆر ھەڵھاتن شوێنیان کەوتن فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ ٦١ئەمجا کاتێک دوو کۆمەڵەکە چاویان بەیەکتر کەوت ھاوەڵەکانی موسا ووتیان بێگومان ئێمە گیراوین، (پێمان دەگەن) قَالَ كـَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ٦٢(موسا) ووتی نەخێر پێتان ناگەن بێگومان من پەروردگارم لەگەڵە دڵنیابن ڕێگای (ڕزگار بوونم) نیشان دەدات فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٍ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ ٦٣ئەمجا سرووشمان کرد بۆ موسا کە بە گۆچانەکەت بدە لەدەریاکە (ئەویش لێیداو) جا دەریاکە لەت بوو کە ھەر لەتێکی وەک شاخێکی زۆر گەورە وابوو وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ ٦٤وە ئەوانی تر (فیرعەون و لەشکرەکەی)مان نزیک کردەوە لەوێ (لەدەریاکە) وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ٦٥جا موساو ھەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون رزگارمان کردن ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ٦٦پاشان ئەوانی ترمان نوقم کرد (لەدەریادا) إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ٦٧بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٦٨بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ ٦٩(ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئیبراھیم إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ ٧٠کاتێک ووتی بەباوکی و گەلەکەی چی دەپەرستن قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامًا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ ٧١ووتیان بتانێک دەپەرستین ئەمجا بەردەوام بەندایەتیان دەکەین قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ ٧٢(ئیبراھیم) ووتی ئایا ئەوانە گوێیان لێتانە کاتێک ھاوار ونزایان لێ دەکەن أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ ٧٣یان ئایا ئەوان سوود یازیانتان پێ دەگەیەنن قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ ٧٤ووتیان (نەخێر ھیچیان پێ ناکرێت) بەڵکو ئێمە باوو باپیرانمان دیوە ئابەو شێوەی (ئێمە)یان کردووە قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ ٧٥ووتی ئایا ئێوە دەزانن چی دەپەرستن أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ ٧٦ئێوە و باوو باپیرە پێشووەکانتان فَإِنَّهُمۡ عَدُوٌّ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٧جا بەڕاستی ھەموو ئەوانە دوژمنی منن جگە لەپەروەردگاری جیھانیان ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ ٧٨کە ئەو منی دروستکردووە پاشان ھەر ئەویش ڕێنموونیم دەکات وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ ٧٩وە ھەر ئەو زاتە خۆراکم پێدەدات و تێراوم دەکات وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ ٨٠وە کاتێک نەخۆش بکەوم ھەر ئەو شیفام دەدات (چاکم دەکاتەوە) وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ ٨١وە زاتێکە کەمن دەمرێنێ و پاشان زیندووم دەکاتەوە وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ ٨٢وە (پەروەردگارم) زاتێکە بەتەمام و ئومێد دەکەم لە ڕۆژی پاداشتدا (لە قیامەتدا) ببورێت لەھەڵەکانم و بیانسڕێتەوە رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمًا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ ٨٣ئەی پەروەردگارم دانایم پێ ببەخشە بمبەرە ڕیزی پیاوچاکانەوە وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٍ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ٨٤وە باس کردنم بەچاکە لەناوگەلە داھاتووەکاندا پێ ببەخشە وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ ٨٥وە بم گێڕی لەوەرگرانی بەھەشتی پڕ نازو نیعمەت وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ ٨٦وە لەباوکم خۆش ببە بەڕاستی ئەو لەگومڕایانە وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ ٨٧وە شەرمەزارو ڕیسوام مەکە لەڕۆژێکدا کە (خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ٨٨ڕۆژێک کەماڵ و سامان و منداڵ و نەوە سوود ناگەیەنن إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٍ سَلِيمٍ ٨٩بێجگە لەکەسێک بێتە خزمەتی خوا بەدڵێکی ساغ و پاک و خاوێنەوە وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ ٩٠وە (لەڕۆژی دواییدا) بەھەشت نزیک دەخرێتەوە بۆ پارێزکاران و لەخوا ترسان وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ ٩١دۆزەخیش دەردەخرێت (و ئاشکرا دەکرێت) بۆ گومڕایان وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ ٩٢وە پێیان دەوترێت کوان ئەوانەی کەئێوە دەتان پەرستن مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ ٩٣لەجیاتی خوا ئایا یارمەتیتان دەدەن، یان یارمەتی خۆیان دەدەن فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ ٩٤ئەمجا ھەموو ئەوانە (پەرستراوان) و گومڕایان سەر بەرو خوار فڕێ دەدرێنە دۆزەخەوە وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ ٩٥ھەروەھا ھەموو سەربازانی شەیتان قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ ٩٦(بت پەرستان) لەکاتێکدا لەدۆزەخ دا شەڕە قسەو ئاژاوەیانە (لەگەڵ پەرستراوەکانیان دا) دەڵێن تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ٩٧سوێند بەخوا ئێمە لەگومڕاییەکی ئاشکرادا بووین إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٩٨کاتێک ئێوەمان دەبردە ریزی پەروەردگاری جیھانیانەوە وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٩٩کەس ئێمەی گومڕا نەکرد تاوانباران نەبێت فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ ١٠٠وەھیچ تکاکارێ بۆ ئێمە نیە وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ ١٠١وە ھیچ ھاورێیەکی دڵسۆزمان نیە فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٠٢خۆزگە جارێکی تر بگەڕاینایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەباوەڕداران دەبووین إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ١٠٣بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ١٠٤بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٠٥گەلی نوح پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا (بڕوایان پێ نەکردن) إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ١٠٦کاتێک کەنوحی برایان پێی ووتن ئایا ناترسن لەخوا (خۆتان ناپارێزن) إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٌ ١٠٧بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١٠٨کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٠٩وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١١٠کەواتە لەخوا بترسن و گوێ رایەڵی من بکەن ۞ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ ١١١ووتیان ئایا (چۆن) باوەڕ بەتۆ بھێنین لەکاتێکـدا ئـەوانـەی شـوێنت کـەوتون پەسترین کەسن (ھەژارو داماو ونەفامن) قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١١٢(نوح علیە السلام) ووتی من چوزانم ئەوانە چی کردەوەیەک دەکەن إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ ١١٣پرسینەوەیان تەنھا لەسەر پەروەردگارمە ئەگەر ئێوە ھەست بکەن (بزانن) وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١١٤وه من دەرکەری باوەڕداران نیم إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ١١٥من تەنیا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ ١١٦ووتیان ئەی نوح ئەگەر کۆتایی نەھێنیت (لەم کاری بانگەوازەت) بێگومان لەبەرد باران کراوان دەبیت قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ ١١٧(نوح) ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بڕوایان پێ نەکردم فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحًا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١١٨کەواتە لەنێوان من و ئەواندا حوکم بدە، بەحوکم دانێکی یەکجاری فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ١١٩ئێمەش نوح و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوو ڕزگارمان کردن (لەخنکان) لەو کەشتیەی کەپڕ کراو بوو (لەمرۆڤ و ھەموو جۆرە گیاندارێک) ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ ١٢٠لەپاشان لەدوا (ڕزگار کردنی ئیمانداران) ئەوانەی کەمانەوە نوقممان کردن (لە ئاوی تۆفانەکەدا) إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ١٢١بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ١٢٢بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٢٣گەلی عاد پێغەمبەرانی (خوا)یان بە درۆزن دانا (باوەڕیان پێ نەکردن) إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ ١٢٤کاتێک ھود (علیە السلام)ی برایان پێی ووتن ئایا خۆتان ناپارێزن (لەسزای خوا) إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٌ ١٢٥بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١٢٦کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٢٧وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةً تَعۡبَثُونَ ١٢٨ئایا ئێوە لەھەموو شوێنێکی بەرزی (سەرە رێگا) بورجێک دروست دەکەن بەبێ ھودە وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ ١٢٩وە چەند کۆشک و قەڵای بەھێز (کارگە) دروست دەکەن بەو ئومێدەی ھەر بمێننەوە ونەمرن وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ ١٣٠وە ھەر کاتێک دەست بوەشێنن ستەمکارانە دەست دەوەشێنن فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١٣١کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ ١٣٢وە لە (سزای) ئەو خوایە بترسن وخۆتان بپارێزن کەخۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمٍ وَبَنِينَ ١٣٣ئاژەڵ و ماڵات و منداڵ وَجَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ ١٣٤وه باخ و کانیاوی زۆری پێداون إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ ١٣٥بەڕاستی من دەترسم دووچارتان ببێت سزای ڕۆژێکی زۆر گەورەی (دژوارو پڕ لەسزا) قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ ١٣٦ووتیان (بەھود علیە السلام) لای ئێمە یەکسانە ئامۆژگاری بکەیت یا ئامۆژگاری نەکەیت إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٣٧ئەمەی(تۆ ھێناوتە) تەنھا درۆو دەلەسەی پێشینانە وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ ١٣٨وە ئێمە سزا نادرێین فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ١٣٩ئیتر باوەڕیان پێ نەھێنا بۆیە ئێمەش لەناومان بردن بێگومان لەوەدا (باسکرا) نیشانەی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ١٤٠بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٤١گەلی سەمود پێغەمبەرانیان بەدرۆزن زانی إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ١٤٢کاتێ صاڵح ( علیە السلام )ی برایان پێی ووتن ئایا (لەسزای خوا) خۆتان ناپارێزن إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٌ ١٤٣بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١٤٤کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٤٥وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ ١٤٦(وا دەزانن) وازتان لێ دەھێنرێ لەدونیادا بەھێمنی (دەژین) فِي جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ ١٤٧لەناو باخات و کانیاوی زۆردا وَزُرُوعٍ وَنَخۡلٍ طَلۡعُهَا هَضِيمٌ ١٤٨وە لەناو کشتوکاڵی زۆرو باخاتی دار خورمای میوە گەییودا وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتًا فَٰرِهِينَ ١٤٩وە لەچیاکان دا خانوو دادەتاشن زۆر بەلێزانانە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١٥٠کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ ١٥١وە گوێڕایەڵی زیادە ڕەوان مەکەن ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ ١٥٢ئەوانەی خراپەکاری دەکەن لەزەویدا وە کردەوەی چاک ناکەن قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ ١٥٣ووتیان (بە صاڵح علیە السلام) تۆ تەنھا یەکێکی لە جادو لێکراوان مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ١٥٤تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەک ئێمە دەی ئایەت و موعجیزەیەکمان بۆ بھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٌ لَّهَا شِرۡبٌ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمٍ مَّعۡلُومٍ ١٥٥(صاڵح علیە السلام) ووتی ئەم وشترە مێینە (موعجیزە) یە ئاو خواردنەوە ڕۆژێک بۆ ئەوە و ڕۆژێکیش بۆ ئێوەیە وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمٍ ١٥٦دەستی بۆ مەبەن بەخراپە ئەگینا سزای تۆڵەی ڕۆژێکی گەورە تووشتان دێت فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ ١٥٧کەچی ئەوان سەریان بڕی ئەوسا پەشیمان بوونەوە (لەترسی تۆڵەی خوا) فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ١٥٨ئەمجا سزای (خراپەکەیان) ئەوانی گرت بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) نیشانەیەکی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان باوەڕدار نەبوون وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ١٥٩بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٦٠گەلی لوط پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ ١٦١کاتێ لوطی برایان (علیە السلام) ووتی پێیان ئایا ئێوە لەخوا ناترسن خۆ ناپارێزن إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٌ ١٦٢بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١٦٣کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٦٤وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٦٥ئایا لەناو (ھەموو خەڵکی) جیھانیاندا ئێوە نێربازی دەکەن وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ ١٦٦وە وازدێنن لەو ھاوسەرانەتان کەپەروەردگارتان بۆی دروست کردون نەخێر بەڵکو ئێوە کۆمەڵێکن دەرچوو لەسنوری ئارەزوو قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ ١٦٧ووتیان: بەڕاستی ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت (لەم کارەت) بێگومان لەدەرکراوان دەبیت (لەم خاکە) قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ ١٦٨(لوط) ووتی بێگومان من زۆر قەڵس و بێزارم لەو کردەوەتان (لە نێربازی) رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ ١٦٩ئەی پەروەردگارم خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکە لە (تۆڵەی) ئەو کردەوەی ئەوان دەیکەن فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ١٧٠ئەمجا ئێمەش لوط و ھەموو خێزانەکەیمان رزگار کرد إِلَّا عَجُوزًا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ ١٧١بێجگە لەپیرەژنێک (ژنەکەی لوط) کە لەجێماوان و(تیاچوان) بوو ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ١٧٢پاشان ئەوانی ترمان لەناو برد وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرًاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ ١٧٣وە بارانێکمان (لەبەرد) بەسەریاندا باراند ئەمجا ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ١٧٤بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ١٧٥بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٧٦خاوەنی باخاتە چڕو پڕەکانیش پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ ١٧٧کاتێ شوعەیب (علیە السلام) پێی ووتن: ئایا خۆتان ناپارێزن و لەخوا ناترسن إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٌ ١٧٨بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ١٧٩کەوابوو لەخوا بترسن و گوێرایەڵی من بکەن وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٨٠وە من ھیچ کرێ و پاداشتێ لەئێوە داوا ناکەم لەسەر پێغەمبەرایەتیەکەم پاداشتی من تەنھا لای پەروەردگای جیھانیانە ۞ أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ ١٨١ڕێك وڕاست پێوانە بکەن وە لەزیان دەران مەبن (لەپێوانەدا ناتەواو بیپێون) وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ ١٨٢وە بەتەرازوویەکی ڕاست و رێك کێشانە بکەن وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ ١٨٣و کەم و کوڕی مەکەن لەشتەکانی خەڵکیدا (ھیچ مافێکیان ژێر پێ مەخەن) وە ڕۆمەچن لەزەویدا بەخراپەکاریتان وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٨٤وە بترسن لەو زاتەی کە ئێوە و خەڵکانی پێشوویشی دروستکردووە قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ ١٨٥ووتیان تۆ تەنھا لەجادو لێکراوانی وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ١٨٦وە تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەك ئێمەی و بەڕاستی ئێمە واگومانت پێ دەبەین لەدرۆزنان بیت فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ١٨٧دەی چەند پارچەیەك لەئاسمان بخەرە خوارەوە بەسەرماندا ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ ١٨٨(شوعەیب) ووتی پەروەردگارم چاك دەزانێت بەھەر کردەوەیەك کەدەیکەن فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ ١٨٩ئەمجا شوعەیبیان بەدرۆزن زانی بەو ھۆیەوە سزای ڕۆژی سێبەری (ھەور) گرتنی بەڕاستی ئەو سزایە سزای رۆژێکی زۆر گەورە بوو إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةًۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ١٩٠بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ١٩١بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٩٢و بەڕاستی ئەم (قورئانە) دابەزێنراوی پەروەردگاری جیھانیانە نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ ١٩٣جوبرەیلی ئەمین ھێنایە خوارەوە عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ ١٩٤بۆ سەردڵی تۆ بۆ ئەوەی لەترسێنەران بیت بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ ١٩٥بەزمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٩٦وە بەڕاستی (باسی قورئان) لەکتێبی پێغەمبەرە پێشووەکاندا ھەیە أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ١٩٧ئایا ئەمە بەڵگەیەکی ڕوون نەبوو بۆیان (بۆ بێ باوەڕانی قوڕەیش) کەزانایانی بەنی ئیسرائیل ئەو (دەنگ و باسی قورئانە) دەزانن وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ ١٩٨ئەگەر ئێمە ئەو (قورئانە)مان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر کەسێکی عەجەمی فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ ١٩٩ئەمجا بیخوێندایەتەوە بەسەریاندا (بەسەر بێ باوەڕانی مەککەدا) باوەڕیان پێ نەدەھێنا كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٢٠٠ئا بەو جۆرە ئەو (قورئان)مان خستۆتە ناو دڵی تاوانبارانەوە لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ ٢٠١کەچی ھەر باوەڕی پێ ناھێنن ھەتا سزای سەخت بەچاوی خۆیان دەبینن (جا باوەڕ دەھێنن) فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةً وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ٢٠٢ئەویش لە ناکاودا دێت بۆیان کەئەوان ھەستی پێ ناکەن فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ ٢٠٣ئەوسا ئەڵێن ئا خۆ مۆڵەتمان پێ دەدرێت أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ ٢٠٤دەی ئایا ئەوان پەلەی سزای ئێمەیانە أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ ٢٠٥تۆ پێم بڵێ ئەگەر چەند ساڵێك بەخۆشی بیانژێنین ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ ٢٠٦لە پاشان ئەو سزایەی کە لێی ترسێنرا بوون بێت بۆیان مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ ٢٠٧سوودیان پێ ناگەیەنێت ئەو ھەموو خۆشی و ڕابواردنەی بەوان درابوو وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ ٢٠٨ھیچ شارو گوندێکمان لەناو نەبردووە دڵنیابە ترسێنەرانێکی ھەبووە ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ ٢٠٩بۆ ئەوەی بیربکەنەوە، وە ئێمە ستەمکار نەبووین (لەسزادانیاندا) وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ ٢١٠شەیتانەکان ئەو (قورئانە)یان نەھێناوەتە خوارەوە وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ ٢١١نەشیاوی ئەوەن و نەدەشتوانن إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ ٢١٢بەڕاستی شەیتانەکان لەگوێگرتنی(ھەواڵی ئاسمان) ڕێگری کراون فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ ٢١٣کەواتە ھیچ پەرستراوێکی تر نەپەرستی لەگەڵ خوادا ئەگینا لەسزا دراوان دەبیت وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ ٢١٤خزم و کەسە زۆر نزیکەکانت بترسێنە وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢١٥و باڵی بەزەیی و نەرم و نیانیت ڕاخە بۆ ئەو باوەڕدارانەی کەشوێنت کەوتوون فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٌ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ ٢١٦ئەمجا ئەگەر سەرپێچیان کردیت ئەوسا پێیان بڵێ: بەڕاستی من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەن وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ ٢١٧وە پشت بەو خوایە ببەستە کەزاڵ و بە بەزەییە ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ ٢١٨ئەو (خوایە) کە دەتبینێت کاتێ بەتەنیا نوێژ دەکەی وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ ٢١٩وە (دەبینێ) نوێژ کردنت لەناو نوێژگەراندا (کەپێش نوێژیان بۆ دەکەیت) إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٢٢٠بەڕاستی تەنھا ئەوە بیسەر و ئاگادار هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ ٢٢١ھەواڵتان بدەمێ کە شەیتانەکان دادەبەزنە سەرکێ؟ تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ ٢٢٢دادەبەزنە سەر ھەموو (کەسێکی) زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ ٢٢٣باش گوێ دەگرن (بۆ شەیتانەکان) وە زۆربەیان درۆزنن (لەو ھەواڵانەدا دەیدەن بەخەڵکی) وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ ٢٢٤(پێغەمبەر ﷺ شاعیر نیە) (چونکە) شاعیرەکان تەنھا گومڕاکان شوێنیان دەکەون أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ ٢٢٥ئایا نابینیت کەئەوانە بەھەموو دۆڵ و شیوێکدا بەسەر لێشێواوی دەڕۆن (شیعر دەڵێن) وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ ٢٢٦وە بەڕاستی ئەوانە شتێك دەڵێن کەخۆیان نایکەن إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرًا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ ٢٢٧جگە لەوانەیان بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە وە یادو زیکری خوایان زۆر کردووە وە تۆڵەیان سەندووە لەپاش ئەوە ستەمیان لێکراوە وە ئەوانەی ستەمیان کردووە لەمەودوا دەزانن کەچۆن گەڕانەوەیەك دەگەڕێنەوە(بۆ لای خوا دوای مردن)

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.