بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ ١کاتێك کە ڕۆژ پێچرایەوە و(ڕووناکی نەما) وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ ٢وە دەمێك کە ئەستێرەکان ھەڵ وەرین وکەوتنە خوارەوە ( تاریك بوون) وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ ٣وە کاتێك کە کێوەکان خرانەڕێ (واتە لە شوێنی خۆیان خزێندران) وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ ٤وە کاتێك کە وشترە ئاوسەکان وازیان لێ ھێنرا وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ ٥وە کاتێك کە جانەوەران کۆکرانەوە وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ ٦وە دەمێك کە دەریاکان ھەڵگیرسێنران (تێکەڵ کران) وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ ٧وە ساتێك کە ھەموو گیانێك جووتکرایەوە (لەگەڵ لاشەدا) وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُۥدَةُ سُئِلَتۡ ٨وە کاتێك پرسیارکرا لە کچانی زیندە بە چاڵ بِأَيِّ ذَنۢبٍ قُتِلَتۡ ٩کە بەچ گوناھێك کوژران وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ ١٠وە کاتێك کەنامەی(کردەوە) بڵاوکرایەوە و(دابەشکرا) وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ ١١وە دەمێك کە ئاسمان داماڵێنراو پێچرایەوە وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ ١٢وە کاتێك کە دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ ١٣وە ساتێك کە بەھەشت نزیك خرایەوە عَلِمَتۡ نَفۡسٌ مَّآ أَحۡضَرَتۡ ١٤ئەوکاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کەچی ئامادە کردوە (بۆ خۆی لە چاکە وخراپە) فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلۡخُنَّسِ ١٥سوێند بەو(ئەستێرە گەڕۆکانەی) دەگەڕێنەوە ٱلۡجَوَارِ ٱلۡكُنَّسِ ١٦بەو ئەستێرانەی کە پەنا دەگرن ودیار نامێنن وَٱلَّيۡلِ إِذَا عَسۡعَسَ ١٧وە بەشەو کەتاریك دەبێت وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ ١٨وە بە بەیانی کە ھەناسە دەدات إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ ١٩بێگومان ئەو قورئانە گوفتاری ڕەوانەکراوێکی پایە بەرزە (کە فریشتەی وەحیە) ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٍ ٢٠بەھێزە، لای خاوەنی عەرش(لای خوای گەورە)، وخاوەنی پلە وپایەیە مُّطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ ٢١قسە ڕەوایە لەناو فریشتەدا ودەست پاکە وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٍ ٢٢ھاوڕێکەتان(کە موحەممەدە ﷺ) شێت نیە (وەك ئێوە دەڵێن) وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ ٢٣سوێند بەخوا بێگومان(ئەو) (فریشتەی وەحی) دیوە لە ئاسۆی ڕووندا وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٍ ٢٤وە ئەو ڕژد وچرووك نیە لەگەیاندنی وەحی وپەیامەکەیدا وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَٰنٍ رَّجِيمٍ ٢٥وە ئەو(قورئانە) قسەی شەیتانی دەرکراو لە بەزەیی خوا نیە (وەك ئێوە دەڵێن) فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ ٢٦ئەوە بۆ کوێ دەڕۆن إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٌ لِّلۡعَٰلَمِينَ ٢٧ئەو قورئانە تەنھا ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ ٢٨بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بەڕێی ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٩ئێوە ئارەزووی(ڕێی ڕاست) ناکەن مەگەر کاتێك کە پەروەردگاری ھەمووان بیەوێت وە ناچارتان بکات پێی