ملة الإسلام

السورة 80 · 42 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة عبس باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة عبس (1,320 قارئاً)
مكيةسورة عبس٤٢ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ ١(پێغەمبەر ﷺ) ڕووی گرژ کرد وپشتی ھەڵکرد أَن جَآءَهُ ٱلۡأَعۡمَىٰ ٢کە کوێرێك (عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم) ھات بۆ لای وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ ٣تۆ چووزانیت؟ بەڵکو ئەو(کوێرە) بیەوێ پاك ببێتەوە أَوۡ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكۡرَىٰٓ ٤یان بیری بکەوێتەوە(ئەوەی کە لە بیری چۆتەوە) ئەمجا ئەو بیر کردنەوەیە سوودی پێ بگەیەنێت أَمَّا مَنِ ٱسۡتَغۡنَىٰ ٥کەچی ئەوەی کە خۆی بێ نیاز دەزانێت (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە) فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ ٦تۆ ڕووی تێ دەکەیت وَمَا عَلَيۡكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ ٧وە ھیچ لەسەر تۆ نیە کە ئەو بێ باوەڕە خۆی پاك نەکاتەوە وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسۡعَىٰ ٨بەڵام ئەو کەسەی کە بەپەلە دێ بۆ لات وَهُوَ يَخۡشَىٰ ٩وە لەخوا دەترسێت فَأَنتَ عَنۡهُ تَلَهَّىٰ ١٠تۆ خۆتی لێ ھەڵە دەکەیت كـَلَّآ إِنَّهَا تَذۡكِرَةٌ ١١وا مەکە! بێ گومان ئەو ڕێنمونیانەی(کەبۆت ھاتووە) بێدارکەرەوەی(ئادەمی) یە فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ ١٢ئەمجا ئەو کەسەی بیەوێت یادی خوا دەکات فِي صُحُفٍ مُّكَرَّمَةٍ ١٣(کە ئەو ڕێنمونیانەش نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا مَّرۡفُوعَةٍ مُّطَهَّرَةِۭ ١٤پایە بڵندی پاك بِأَيۡدِي سَفَرَةٍ ١٥کە بەدەست نوێنەرانی كِرَامِۭ بَرَرَةٍ ١٦بەڕێزی خێر خواوەن قُتِلَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَآ أَكۡفَرَهُۥ ١٧بەکوشت چێت(خراپترین نەفرینی لێ بێ) ئادەمی، چەند پێ نەزان وسپڵەیە مِنۡ أَيِّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥ ١٨(بییرناکاتەوە بزانێت کە) خوا لە چی دروستی کردووە؟ مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ ١٩لەدڵۆپێك ئاو دروستی کردووە وڕێکی خستووە ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ ٢٠لە پاشان ڕێگای(چاك وخراپی) بۆ ئاسان کردووە ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقۡبَرَهُۥ ٢١ئەمجا دەیمرێنێت ودەیخاتە گۆڕەوە ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ ٢٢لە پاشان کاتێك کە وویستی زیندووی دەکاتەوە كـَلَّا لَمَّا يَقۡضِ مَآ أَمَرَهُۥ ٢٣بەڕاستی ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە ھێشتا (ئادەمیی) بەجێی نەھێناوە فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ ٢٤دەبا مرۆڤ سەیری خواردەمەنیەکەی بکات أَنَّا صَبَبۡنَا ٱلۡمَآءَ صَبًّا ٢٥بەڕاستی ئێمە لە ھەورەوە بارانمان داڕژاند چۆن داڕژاندنێك ثُمَّ شَقَقۡنَا ٱلۡأَرۡضَ شَقًّا ٢٦لە پاشان زەویمان لەت لەت کرد (بەگیا) چۆن لەت کردنێك فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا حَبًّا ٢٧ئەمجا ڕوواندمان لەناوییدا دانەوێڵە وَعِنَبًا وَقَضۡبًا ٢٨وترێ وسەوزە وَزَيۡتُونًا وَنَخۡلًا ٢٩وزەیتون ودار خورما وَحَدَآئِقَ غُلۡبًا ٣٠وباخاتی چڕوپڕو وَفَٰكِهَةً وَأَبًّا ٣١میوە ولەوەڕ مَّتَٰعًا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ ٣٢بۆ ژیانی خۆتان وئاژەڵتان فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ ٣٣کاتێك کە شاخە وشریخەی (ڕۆژی دوایی) ھات يَوۡمَ يَفِرُّ ٱلۡمَرۡءُ مِنۡ أَخِيهِ ٣٤ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ ڕادەکات لە برای وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ ٣٥وە لە دایکی وباوکی وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ ٣٦وە لە ژنی وکوڕەکانی لِكُلِّ ٱمۡرِيٍٕ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٍ شَأۡنٌ يُغۡنِيهِ ٣٧ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا کارێکی وای ھەیە کە سەر کەسی تری نەپەرژێت وُجُوهٌ يَوۡمَئِذٍ مُّسۡفِرَةٌ ٣٨زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەش وجوانن ضَاحِكَةٌ مُّسۡتَبۡشِرَةٌ ٣٩دەم بە پێکەنین وشادمانن وَوُجُوهٌ يَوۡمَئِذٍ عَلَيۡهَا غَبَرَةٌ ٤٠وە زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا، تەپوتۆزیان بەسەرەوەیە تَرۡهَقُهَا قَتَرَةٌ ٤١لە داماویدا ڕەش داگیرساون أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَفَرَةُ ٱلۡفَجَرَةُ ٤٢ئەوانە ئەوانەن کە بێ باوەڕ وگوناھکار وتاوانبارن

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.