بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ ١بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ ٢سوێند بەم قورئانە ڕوونکەرەوەیە إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةٍ مُّبَٰرَكَةٍۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ٣بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردوەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ترسێنەرین فِيهَا يُفۡرَقُ كُلُّ أَمۡرٍ حَكِيمٍ ٤لەو (شەوە پیرۆزە)دا ھەموو کار وبارێکی شیاو لە یەك جیادەکرێتەوە أَمۡرًا مِّنۡ عِندِنَآۚ إِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ ٥فەرمانێکە لەلایەن ئێمەوە بەڕاستی ئێمە پێغەمبەران دەنێرین رَحۡمَةً مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٦کەڕەحمەتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە بێگومان ھەر خوا بیسەر وزانایە رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ٧پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وە ھەرچی لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ئیمانداری ڕاستەقینەن لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٨ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە خوا، (خوا) دەژێنێت ودەمرێنێت پەروەردگاری ئێوە وپەروەردگاری باو وباپیرە پێشوەکانتانە بَلۡ هُمۡ فِي شَكٍّ يَلۡعَبُونَ ٩بەڵام ئەوان لە دوو دڵی وگوماندا گەمە وگاڵتە دەکەن فَٱرۡتَقِبۡ يَوۡمَ تَأۡتِي ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ١٠جا چاوەڕوانبە ڕۆژێك کە ئاسمان دوکەڵێکی ئاشکرای لێ پەیدا دەبێت يَغۡشَى ٱلنَّاسَۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ١١ھەموو ئادەمی دادەگرێت و (دەڵێن) ئەمە بەڵایەکی سەختە رَّبَّنَا ٱكۡشِفۡ عَنَّا ٱلۡعَذَابَ إِنَّا مُؤۡمِنُونَ ١٢ئەی پەروەردگارمان ئەم سزایەمان لەسەر لابەرە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكۡرَىٰ وَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٌ مُّبِينٌ ١٣چۆن تەمێ خواردەبن وئامۆژگاری وەردەگرن کە بەڕاستی پێغەمبەرێکی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھاتووە ثُمَّ تَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ وَقَالُواْ مُعَلَّمٌ مَّجۡنُونٌ ١٤لە پاشان گوێیان پێنەداو وە ووتیان: فێرکراوێکی شێـتە إِنَّا كَاشِفُواْ ٱلۡعَذَابِ قَلِيلًاۚ إِنَّكُمۡ عَآئِدُونَ ١٥بێگومان بۆ ماوەیەکی کەم ئەم بەڵایە لا دەبەین، بێگومان ئێوە دەگەڕێنەوە (بۆ بێ باوەڕی) يَوۡمَ نَبۡطِشُ ٱلۡبَطۡشَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ١٦ڕۆژێک دێت پەلامارێکی بەھێز و ھەرە گەورەیان بۆ دەبەین، بەڕاستی ئێمە تۆڵە دەسێنین (لە کافران لە جەنگی بەدردا) ۞ وَلَقَدۡ فَتَنَّا قَبۡلَهُمۡ قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَ وَجَآءَهُمۡ رَسُولٌ كَرِيمٌ ١٧سوێند بەخوا بەڕاستی لە پێش ئەمان گەلی فیرعەونمان تاقیکردەوە وپێغەمبەرێکی بەڕێزیان بۆ ھات أَنۡ أَدُّوٓاْ إِلَيَّ عِبَادَ ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٌ ١٨(پێی ووتن) کە بەندەکانی خوا (بەنو ئیسرائیل) بە من بسپێرن چونکە بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمین وباوەڕ پێکراوم بۆ ناو ئێوە وَأَن لَّا تَعۡلُواْ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنِّيٓ ءَاتِيكُم بِسُلۡطَٰنٍ مُّبِينٍ ١٩وە خۆتان بەبەرز وگەورە مەزانن لەبەرامبەر خوادا بێگومان من بەڵگە ونیشانەیەکی ئاشکرام بۆ ھێناون وَإِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمۡ أَن تَرۡجُمُونِ ٢٠وە بێگومان من پەنادەگرم بەپەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوە لەوەی کە ئێوە بەردبارانم بکەن وَإِن لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ لِي فَٱعۡتَزِلُونِ ٢١وە ئەگەر باوەڕم پێناھێنن ئەوە وازم لێ بھێنن (و خراپەم دەربارە مەکەن) فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٌ مُّجۡرِمُونَ ٢٢جا ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی ئەمانە گەلێکی تاوانبارن فَأَسۡرِ بِعِبَادِي لَيۡلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ٢٣ئەوسا (پێی ووترا) بەندەکانم بەشەو بەرە چونکە بەڕاستی (فیرعەون وکۆمەڵەکەی) دواتان دەکەوون وَٱتۡرُكِ ٱلۡبَحۡرَ رَهۡوًاۖ إِنَّهُمۡ جُندٌ مُّغۡرَقُونَ ٢٤وە دەریاکە (دەریای سوور) بەئارامی و ئاوەڵا بەجێبھێڵە بێگومان ئەوانە سەربازانێکی خنکێنراو دەبن (تێیدا) كَمۡ تَرَكُواْ مِن جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ ٢٥چەندەھایان بەجێھێشت لە باخات وکانیاو وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ ٢٦و کشتوکاڵ و جێ ومەئوای چاك و خۆش وَنَعۡمَةٍ كَانُواْ فِيهَا فَٰكِهِينَ ٢٧وە ناز ونیعمەتی زۆر کەئەوان تیایدا دەژیان وڕایان دەبوارد كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ ٢٨ھەربەم جۆرە ئەو (خۆشیە)مان دا بەگەلێکی تر فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ ٢٩جا نەئاسمان ونەزەوی نەگریان بۆیان ومۆڵەتیشیان پێنەدرا وَلَقَدۡ نَجَّيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ ٣٠سوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزای ڕیسواکەر مِن فِرۡعَوۡنَۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيًا مِّنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ ٣١لە فیرعەون، بێگومان فیرعەون خۆبەزل زانێکی لەسنوور دەرچوو بوو وَلَقَدِ ٱخۡتَرۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ عِلۡمٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٢سوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی (سەردەمی خۆیان)دا بەپێی زانیاری (خۆمان) وَءَاتَيۡنَٰهُم مِّنَ ٱلۡأٓيَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٌاْ مُّبِينٌ ٣٣وە موعجیزە وبەڵگەی زۆرمان پێدان کە بۆ تاقیکردنەوەی ڕوون وئاشکرا بەس بێت إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ ٣٤بەڕاستی ئا ئەوانە دەڵێن إِنۡ هِيَ إِلَّا مَوۡتَتُنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُنشَرِينَ ٣٥ھەر بۆیە یەکەمجار دەمرین ئیتر زیندوو ناکرێینەوە فَأۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٣٦دەی باوو باپیرانمان (زیندوو بکەنەوەو) بیان ھێننەوە (بۆ دونیا) ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٍ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ ٣٧ئایا ئەوانە چاکترن یان گەلی توببەع (ی پادشایی یەمەن) و ئەوانەی لە پێشیانەوە بوون ھەموویانمان لەناو برد چونکە بێگومان گشتیان تاوانباربوون وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ ٣٨وە دروستمان نەکردووە ئاسمانەکان وزەوی ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێ ھودە وگاڵتە مَا خَلَقۡنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٩ھەر دووکیانمان بەدی نەھێناوە بەھەق وڕاستی نەبێت بەڵام زۆربەیان نازانن إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ مِيقَٰتُهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٤٠بێگومان ڕۆژی جیاکردنەوەی(ھەق و بەتاڵ) کاتی دیاریکراوی ھەموویانە يَوۡمَ لَا يُغۡنِي مَوۡلًى عَن مَّوۡلًى شَيۡـًٔا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ ٤١ڕۆژێکە ھیچ دۆستێک ناتوانێت کەمترین سوود بگەیەنێت بە دۆستی خۆی وە یارمەتیش نادرێن إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٤٢مەگەر کەسێك خوا ڕەحمی پێ بکات بەڕاستی تەنھا خوا زاڵ وباڵادەست ومیھرەبانە إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ ٤٣بێگومان درەختی ژەقنەموت طَعَامُ ٱلۡأَثِيمِ ٤٤خۆراکی کەسانی تاوانبارە (کافرە) كَٱلۡمُهۡلِ يَغۡلِي فِي ٱلۡبُطُونِ ٤٥وەکو خڵتەی ڕۆن زەیتوون لەناو سکەکاندا دەکوڵێت كَغَلۡيِ ٱلۡحَمِيمِ ٤٦ھەر وەکو کوڵانی ئاوی زۆر گەرم خُذُوهُ فَٱعۡتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ ٤٧(ئەو کافرە) بیگرن وبەتوندی رایکێشن تا (دەیبەنە) ناوەڕاستی دۆزەخ ثُمَّ صُبُّواْ فَوۡقَ رَأۡسِهِۦ مِنۡ عَذَابِ ٱلۡحَمِيمِ ٤٨پاشان بیڕژن بەسەر سەریدا ھەندێك لە ئاگر و ئاوی زۆر گەرم ذُقۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡكَرِيمُ ٤٩(پێی دەوترێت) بیچێژە (بەگاڵتە پێکردنێکەوە پێی دەوترێت)چونکە بەڕاستی تۆ بە دەسەڵات وبەڕێز بوویت ( لەدونیادا) إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمۡتَرُونَ ٥٠بێگومان ئەمە ئەو سزایەیە کەئێوە گومانتان لێی ھەبوو إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ ٥١بەڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە شوێنێکی بێوەیی وئارامدان فِي جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ ٥٢لەناو باخات ونزیك کانیاودان يَلۡبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسۡتَبۡرَقٍ مُّتَقَٰبِلِينَ ٥٣لە ئاوریشمی ناسك وئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن كَذَٰلِكَ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍ ٥٤ھەروەھا کیژانی چاوگەورە وجوان دەکەینە ھاوسەریان يَدۡعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ ٥٥لەو بەھەشتەدا ھەموو جۆرە میوەیەك داوا دەکەن بەئاسوودەیی وبێوەیی لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلۡمَوۡتَ إِلَّا ٱلۡمَوۡتَةَ ٱلۡأُولَىٰۖ وَوَقَىٰهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ ٥٦لە بەھەشتدا ھەرگیز مردن ناچەژن جگە لەمردنی یەکەمجار (کەلە دونیادا بوو) وە (خوا) لەسزای دۆزەخ پاراستوونی فَضۡلًا مِّن رَّبِّكَۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٥٧ئەمە بەخششە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئا ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ ٥٨جا بەڕاستی ئەم قورئانەمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە بۆ ئەوەی بیربکەنەوە فَٱرۡتَقِبۡ إِنَّهُم مُّرۡتَقِبُونَ ٥٩ئیتر تۆ چاوەڕوان بە، بێگومان ئەوانیش چاواڕوانن