ملة الإسلام

السورة 85 · 22 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة البروج باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة البروج (1,332 قارئاً)
مكيةسورة البروج٢٢ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡبُرُوجِ ١سوێند بە ئاسمانی خاوەن بورجەکان وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡمَوۡعُودِ ٢وە بەو ڕۆژەی کە بەڵێنی پێدراوە وَشَاهِدٍ وَمَشۡهُودٍ ٣وە بەھەموو بینەرو بینراوێك(یا شایەت وشایەتی لەسەر دراو یا ڕۆژی ھەینی وڕۆژی عەرەفە) قُتِلَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأُخۡدُودِ ٤بەکوشت چن خاوەن چاڵەکان (لە غەمەکان) ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلۡوَقُودِ ٥ئەو ئاگرەی خاوەن سووتەمەنی (و بڵێسەیە) إِذۡ هُمۡ عَلَيۡهَا قُعُودٌ ٦کاتێک کە ئەوان دانیشتبوون بەدەوری (ئاگرەکە) دا وَهُمۡ عَلَىٰ مَا يَفۡعَلُونَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ شُهُودٌ ٧وە ئەوان سەیری ئەوەیان دەکرد کە دەیان کرد بە بڕوادارەکان وَمَا نَقَمُواْ مِنۡهُمۡ إِلَّآ أَن يُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ ٨وە ئەم سزایەش ھەر لەبەر ئەوە دەدران کە بڕوایان ھێنابوو بەخوای بەدەسەڵاتی سوپاسکراو ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ شَهِيدٌ ٩ئەوخودایەی کە موڵکی ئاسمانەکان وزەویی بۆ ئەوە، وە خوا ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُواْ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَتُوبُواْ فَلَهُمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمۡ عَذَابُ ٱلۡحَرِيقِ ١٠بەڕاستی ئەوانەی کە ئازاری پیاو وژنە بڕوادارەکانیان داو لەپاشان پەشیمان نەبوونەوە، ئەوە بۆ ئەوان ھەیە سزای دۆزەخ، وە سزای(ئاگری) سوتێنەر إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتٌ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡكَبِيرُ ١١بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، بۆ ئەوان ھەیە بەھەشتانێك کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێریاندا، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە إِنَّ بَطۡشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ ١٢بەڕاستی دەست وەشاندنی پەروەردگاری تۆ زۆر سەختە إِنَّهُۥ هُوَ يُبۡدِئُ وَيُعِيدُ ١٣بێگومان ھەر ئەوە کە لەسەرەتاوە(مرۆڤ) دروست دەکات و(دوای مردنیش) زیندووی دەکاتەوە وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلۡوَدُودُ ١٤وە ھەر ئەوە لێبووردە ومیھرەبان ذُو ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡمَجِيدُ ١٥خاوەنی عەرش وبەرزو پایەدار فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدُ ١٦ھەرچیەکی بیەوێت دەیکات هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡجُنُودِ ١٧ئایا پێت گەیشتووە باس وبەسەرھاتی لەشکرەکانی فِرۡعَوۡنَ وَثَمُودَ ١٨فیرعەون وسەموود بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي تَكۡذِيبٍ ١٩بەڵکو ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون ھەمیشە لە بە درۆ زانینی (قورئان) دان وَٱللَّهُ مِن وَرَآئِهِم مُّحِيطُۢ ٢٠وە خواش(بە دەسەڵات و زانینی) لە پشتیانەوە دەوری داون بَلۡ هُوَ قُرۡءَانٌ مَّجِيدٌ ٢١بەڵکو ئەوەی(کە بەدرۆی دەزانن) قورئانێکی گەورە وبەڕێزە فِي لَوۡحٍ مَّحۡفُوظِۭ ٢٢لە لـەوحێـکی پـارێزراو دایە (کە پێی دەوترێت لوح المحفوظ)

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.