ملة الإسلام

السورة 15 · 99 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة الحجر باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة الحجر (1,272 قارئاً)
مكيةسورة الحجر٩٩ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ وَقُرۡءَانٍ مُّبِينٍ ١بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەت و نیشانەکانی قورئانی ڕوون کەرەوە و ئاشکران رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ ٢ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون (لە ئایندەیەکی نزیکدا) زۆر جار ئاوات دەخوازن کاشکای موسوڵمان بوونایە ذَرۡهُمۡ يَأۡكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلۡهِهِمُ ٱلۡأَمَلُۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٣لێیان گەڕێ بابخۆن و ڕابوێرن وئومێد وھیوا بێ ئاگایان بکات جا بێگومان لەمەو دوا دەزانن (چۆن سزایان دەدەین) وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٌ مَّعۡلُومٌ ٤(خەڵکی) ھیچ شارێکمان لەناو نەبردووە مەگەر کاتی دیاریکراو بۆ لەناو چوونیان ھەبووە مَّا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ ٥وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِي نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ إِنَّكَ لَمَجۡنُونٌ ٦(بێ باوەڕان) ووتیان ئەی ئەو کەسەی کە قورئان نێرراوەتە خوار بۆ سەرت بەڕاستی تۆ شێـتیت لَّوۡمَا تَأۡتِينَا بِٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٧دەی بۆ فریشتەمان بۆ ناھێنی (شایەتی بدات تۆ پێغەمبەری) ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت مَا نُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَمَا كَانُوٓاْ إِذًا مُّنظَرِينَ ٨ئێمە فریشتە نانێرینە خوارەوە مەگەر بەڕاست و ڕەوا نەبێت وە ئەو کاتەش ئەوانە مۆڵەت نادرێن إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ ٩بێگومان ھەر ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە و بەڕاستی ھەر ئێمەش دەیپارێزین وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي شِيَعِ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٠سوێندبێت بێگومان ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانمان ناردووە لەناو ھۆز و کۆمەڵە پێشووەکاندا وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ١١ھیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە ئیللا گاڵتە و لاقرتیـیان پێ کردووە كَذَٰلِكَ نَسۡلُكُهُۥ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ١٢ئا بەو جۆرە ئێمە ئەو (قورئانە) دەخەینە ناو دڵی تاوانبارانەوە لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَقَدۡ خَلَتۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٣کەچی ئەوان باوەڕی پێ ناھێنن کە بێگومان باو و ڕێبازی پێشووەکانیش ھەر وابووە وَلَوۡ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّواْ فِيهِ يَعۡرُجُونَ ١٤ئەگەر بۆمان بکردنایەتەوە دەرگایەک لە ئاسمانەوە و ئەوان پیایدا بڕۆشتنایەتە سەرەوە لَقَالُوٓاْ إِنَّمَا سُكِّرَتۡ أَبۡصَٰرُنَا بَلۡ نَحۡنُ قَوۡمٌ مَّسۡحُورُونَ ١٥ئەوسا دەیانووت بێگومان ئێمە چاوبەستـمان لێکراوە بەڵکو ئێمە کۆمەڵێکین جادومان لێکراوە وَلَقَدۡ جَعَلۡنَا فِي ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًا وَزَيَّنَّٰهَا لِلنَّٰظِرِينَ ١٦سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دروستمان کردووە چەند بورجێک لە ئاسماندا و ئەو (ئاسمانە) مان ڕازاندۆتەوە بۆ سەرەنجدەران و تەماشاکەران وَحَفِظۡنَٰهَا مِن كُلِّ شَيۡطَٰنٍ رَّجِيمٍ ١٧و ئەو (ئاسمانە) مان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی دەرکراو لە بەزەیی خوا إِلَّا مَنِ ٱسۡتَرَقَ ٱلسَّمۡعَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٌ مُّبِينٌ ١٨مەگەر ئەوانەی کە بە دزیەوە گوێ دەگرن یەکسەر گڕو ئاگرێکی دیار دوای دەکەوێت (وڕاوی دەنێت) وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيۡءٍ مَّوۡزُونٍ ١٩زەویشمان ڕاخستووە و چەند کێو و شاخی دامەزراومان تێدا داناوە و ڕواندوومانە تیایدا لە ھەموو ڕووەک و درەختێک بەڕێک و پێکی وَجَعَلۡنَا لَكُمۡ فِيهَا مَعَٰيِشَ وَمَن لَّسۡتُمۡ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ ٢٠وە لەو (زەویە) دا ھۆکارەکانی ژیانمان بۆ ئێوە ڕەخساندوە ھەروەھا بۆ ئەوانەش کە ئێوە ڕزق و ڕۆزیان نادەن وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٍ مَّعۡلُومٍ ٢١وە ھیچ شتێک نیە مەگەر خەزێنەکانی لای ئێمەیە و نای نێرین و نایدەین بەئەندازەی دیاریکراو نەبێت وَأَرۡسَلۡنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَسۡقَيۡنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمۡ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ ٢٢وە بـا ( ھەوا) مان ناردووە کە پیتێنەری دارو درەخت بێت ئەمجا لە ئاسمانەوە بارانمان باراندووە, وە ئێوەمان پێ تێراو کردووە لە کاتێکدا ئێوە نەتان دەتوانی ئەو (ئاوە) خەزن بکەن وَإِنَّا لَنَحۡنُ نُحۡيِۦ وَنُمِيتُ وَنَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثُونَ ٢٣بێگومان ھەر ئێمە دەژێنین و دەشمرێنین ھەر ئێمەش میراتگری ھەمووانین وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَقۡدِمِينَ مِنكُمۡ وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَـٔۡخِرِينَ ٢٤سوێند بە خوا ئێمە ئاگادارین بەوانەی لەپێش ئێوەوە بوون و سوێند بە خوا بێگومان ئەوانەش دەناسین کە پاش ئێوە دێن وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحۡشُرُهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ٢٥بێگومان ھەر پەروەردگارت ھەموویان کۆ دەکاتەوە بەڕاستی ھەر خۆی کاردروست و زانایە وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٍ مِّنۡ حَمَإٍ مَّسۡنُونٍ ٢٦سوێندبێت بێگومان ئێمە ئادەمیمان دروستکرد لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق وَٱلۡجَآنَّ خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ ٢٧جنۆکەشمان پێشتر دروستکرد لە ئاگرێکی بەتین وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي خَٰلِقُۢ بَشَرًا مِّن صَلۡصَٰلٍ مِّنۡ حَمَإٍ مَّسۡنُونٍ ٢٨(بیریان بخەرەوە) کاتێک پەروەردگارت بە فریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من بەشەرێک دروست دەکەم لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ ٢٩ھەر کاتێک ڕێک وپێکم کرد و فوم بە بەریدا کرد لە رۆحێک کە خۆم دروستم کردووە (مەبەست لەدانە پاڵی رۆح بۆلای خوا ڕێز و تەشریفە) دەبێ یەکسەر سوژدەی بۆ بەرن فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ ٣٠جا فریشتەکان ھەموو تێکڕا سوژدەیان برد (بۆی) إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ ٣١ئیبلیس (شەیتان) نەبێت کە سەرپێچی کرد لەوەی کە لەگەڵ سوژدەبەراندا بێت (بۆ ئادەم) قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ ٣٢(خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس بۆ چی تۆ لەگەڵ سوژدە بەراندا نەبوویت؟ قَالَ لَمۡ أَكُن لِّأَسۡجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقۡتَهُۥ مِن صَلۡصَٰلٍ مِّنۡ حَمَإٍ مَّسۡنُونٍ ٣٣(ئیبلیس) ووتی: من ھیچ کاتێ سوژدە نابەم بۆ بەشەرێک کە دروستت کردووە لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ ٣٤(خوا پێی) فەرموو دەلەوێ (بەھەشت) بڕۆ دەرەوە چونکە بەڕاستی تۆ لە بەزەیی من دەرکراوی وَإِنَّ عَلَيۡكَ ٱللَّعۡنَةَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٣٥وە بەڕاستی نەفرینت لەسەرە تاڕۆژی دوایی قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ ٣٦ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە ھەتا ئەو ڕۆژەی (مردووان) زیندوو دەکرێنەوە قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ ٣٧(خوا) فەرمووی ئەوە بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ ٣٨تا ڕۆژێ کە کاتی دیاریکراوە قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغۡوَيۡتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٣٩ووتی ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی گومڕات کردم بێگومان خۆشی (دونیا) یان لە زەویدا بۆ دەڕازێنمەوە وە بەڕاستی ھەموویان گومڕا دەکەم إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٤٠بەندە دڵسۆزەکانت نەبێت قَالَ هَٰذَا صِرَٰطٌ عَلَيَّ مُسۡتَقِيمٌ ٤١(خوا) فەرمووی ئەمە ڕێگای ھەق و ڕاستە بەرەو من إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡغَاوِينَ ٤٢بەڕاستی بەندەکانی من تۆ ھیچ دەسەڵاتت نیە بە سەریاندا جگە لەو گومڕایانەی کەشوێنت کەوتوون وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوۡعِدُهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٤٣وە بێگومان دۆزەخ جێگای ھەموویانە لَهَا سَبۡعَةُ أَبۡوَٰبٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنۡهُمۡ جُزۡءٌ مَّقۡسُومٌ ٤٤(دۆزەخ) حەوت دەرگای ھەیە ھەر دەرگایەکیشیان لەوانە دابەش کراوە بۆ چەند بەشێک إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ ٤٥بەڕاستی خۆپارێزو لە خواترسان لەناو باخات و کانیاودان ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٍ ءَامِنِينَ ٤٦(پێیان دەووترێت) بچنە ناویانەوە بەھێمنی و ئاسوودەیی وَنَزَعۡنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنۡ غِلٍّ إِخۡوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَٰبِلِينَ ٤٧ھەر ڕق و کینەیەک لە دڵیاندا بووبێت دەرمان ھێناوە برای یەکترن بەرامبەر یەکترن لەسەر کورسی دانیشتوون لَا يَمَسُّهُمۡ فِيهَا نَصَبٌ وَمَا هُم مِّنۡهَا بِمُخۡرَجِينَ ٤٨لەوێدا ماندوو بوونیان تووش نایەت و ھەرگیز لەو (بەھەشتە) دەرناکرێن ۞ نَبِّئۡ عِبَادِيٓ أَنِّيٓ أَنَا ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ٤٩ھەواڵ بدە بە بەندەکانم کە بەڕاستی ھەر من لێبوردە و میھرەبانم ۞ وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ ٱلۡعَذَابُ ٱلۡأَلِيمُ ٥٠وبێگومان ھەر سزای منە سزای سەخت وَنَبِّئۡهُمۡ عَن ضَيۡفِ إِبۡرَٰهِيمَ ٥١وە ھەواڵیان پێ بدە دەربارەی میوانەکانی ئیبراھیم إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمًا قَالَ إِنَّا مِنكُمۡ وَجِلُونَ ٥٢کاتێک چوونە ژورەوە بۆلای ووتیان سەلامت لێ بێت (ئیبراھیم) ووتی بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین قَالُواْ لَا تَوۡجَلۡ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٍ ٥٣ووتیان (پێی) مەترسە بەڕاستی ئێمە مژدەت دەدەینێ بە (لە دایک بوونی) کوڕێکی زانا قَالَ أَبَشَّرۡتُمُونِي عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِيَ ٱلۡكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ ٥٤ووتی ئایا مزگێنیم پێ دەدەن لە کاتێکدا کەپیر بووم ئیتر چی مژدەیەکم دەدەنێ قَالُواْ بَشَّرۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡقَٰنِطِينَ ٥٥ووتیان ئەو مژدەی داومانە پێت ڕاستە و (دێتە دی) جا لە نائومێدان مەبە قَالَ وَمَن يَقۡنَطُ مِن رَّحۡمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ ٥٦ووتی جا کێ لە میھرەبانی پەروەردگاری نائومێد دەبێت کەسانی گومڕا نەبێت قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٥٧(ئیبراھیم) فەرمووی ئەی ڕەوانەکراوانی (خوا) چ کارێکی گرنگتان ھەیە قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٍ مُّجۡرِمِينَ ٥٨وتیان بەڕاستی ئێمە نێردراوین بۆ سەر گەلێکی تاوانبار (لەناویان بەرین) إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٥٩جگە لە ماڵ و منداڵی لوط کە بێگومان ھەموویان ڕزگار دەکەین إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ قَدَّرۡنَآ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ ٦٠ژنەکەی نەبێت کە بێگومان بڕیارمانداوە ئەو لە ڕیزی تیاچوەکان بێت فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٦١جا کاتێک نێردراوەکان ھاتن بۆ لای خاو خێزانی لوط قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٌ مُّنكَرُونَ ٦٢(لوط) ووتی بەڕاستی ئێوە دەستەیەکی نەناسراون قَالُواْ بَلۡ جِئۡنَٰكَ بِمَا كَانُواْ فِيهِ يَمۡتَرُونَ ٦٣ووتیان بەڵکو ئێمە بۆمان ھێناوی ئەو (سزای) کە ئەوان تێیدا دوودڵ بوون وَأَتَيۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ ٦٤وە ئێمە ڕاستیمان بۆ تۆ ھێناوە بێگومان ئێمە ڕاستگۆین فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٍ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَٱتَّبِعۡ أَدۡبَٰرَهُمۡ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٌ وَٱمۡضُواْ حَيۡثُ تُؤۡمَرُونَ ٦٥جا کەواتە لە بەشێکی شەودا شەوڕەوی بە (شوێنکەوتووان و) خاوخێزانت بکە (لە شار دەرچۆ) و خۆت دوایان بکەوە ھیچ کامتان لانەکەنەوە و بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی کەفەرمانتان پێدراوە وَقَضَيۡنَآ إِلَيۡهِ ذَٰلِكَ ٱلۡأَمۡرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقۡطُوعٌ مُّصۡبِحِينَ ٦٦ئەم کارەمان بەنیگا بە لوط ڕاگەیاند کە بێگومان لە بەرەبەیاندا ئەوانە دوا بڕاو دەبن (ھەموویان لەناو دەچن) وَجَآءَ أَهۡلُ ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡتَبۡشِرُونَ ٦٧جا خـەڵـکی (نێربازی) شارەکە ھاتن (بەرە و ماڵی لوط) و مژدەیان بە یەکتری دەدا قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيۡفِي فَلَا تَفۡضَحُونِ ٦٨(لوط) ووتی دڵنیابن ئەمانە میوانی منن دەی ئابڕوم مەبەن وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ ٦٩و لە خوا بترسن و شەرمەزار و ڕیسوام مەکەن قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ نَنۡهَكَ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٠ووتیان ئێمە پێمان نەووتیت نابێت بەرگری لە کەس بکەیت (نابێت میوانداری کەس بکەیت وکەس توخنت بکەوێت) قَالَ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِيٓ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ ٧١(لوط) فەرمووی ئائەوانە کچانی منن (مارەیان کەن) ئەگەر ئێوە (ئەوکارە) ئەنجام دەدەن لَعَمۡرُكَ إِنَّهُمۡ لَفِي سَكۡرَتِهِمۡ يَعۡمَهُونَ ٧٢سوێند بە تەمەن و ژیانی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەڕاستی ئەوانە لەسەر خۆشی خۆیاندا سەرگەردانن فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ مُشۡرِقِينَ ٧٣جا لە کاتی خۆر ھەڵھاتندا شریخەیەکی بەھێز گرتنی فَجَعَلۡنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ ٧٤ئەمجا ئەو (شارە) مان سەرو ژێر کرد و گڵی بەردینمان بەسەردا باراندن إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٍ لِّلۡمُتَوَسِّمِينَ ٧٥بەڕاستی لەمەدا بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانەی بیردەکەنەوە وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٍ مُّقِيمٍ ٧٦وە بێگومان ئەو (شارە وێران کراوە) لەسەر ڕێگای سەرەکی (کاروانەکان) دایە إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةً لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٧٧بەڕاستی لەوەدا بەڵگەی گرنگ ھەیە بۆ بڕواداران وَإِن كَانَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ لَظَٰلِمِينَ ٧٨بەڕاستی خاوەن باخاتە زۆر پڕەکانیش (قەومی شوعەیب) لە ستەم کاران بوون فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٍ مُّبِينٍ ٧٩جا تۆڵەمان لێ سەندن جا بەڕاستی ئەم دووانە لەسەر ڕێگایەکی ئاشکرادان وَلَقَدۡ كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡحِجۡرِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٨٠سوێند بە خوا بێگومان خەڵکی حیجریش (گەلەکەی صاڵح) بڕوایان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد وَءَاتَيۡنَٰهُمۡ ءَايَٰتِنَا فَكَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ ٨١بەڵگەو نیشانەکانی خۆمانمان پێدان بەڵام ئەوان ڕوویان لێ وەرگێڕا وَكَانُواْ يَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتًا ءَامِنِينَ ٨٢ئەوانە لە شاخەکاندا دەیانتاشی خانووی زۆر (قایمی) بێ ترس و بیم فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ مُصۡبِحِينَ ٨٣ئەمجا دەنگ و پیاھەڵشاخانێکی بەھێز گرتنی لە بەرەبەیاندا فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٨٤جا ھەرچیان کردبوو (خانوو لە چیاکاندا) ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَأٓتِيَةٌۖ فَٱصۡفَحِ ٱلصَّفۡحَ ٱلۡجَمِيلَ ٨٥وە ئێمە ئاسمانەکان و زەویمان دروست نەکردوە ئەوەش لە نێوانیاندایە بەھەق و ڕاستی نەبێت وە بێگومان ڕۆژی دوایی دێت تۆش بە جوانی چاوپۆشی بکە لێیان إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلۡخَلَّٰقُ ٱلۡعَلِيمُ ٨٦بەڕاستی ھەر پەروەردگارت بەدیھێنەر و زانایە وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ سَبۡعًا مِّنَ ٱلۡمَثَانِي وَٱلۡقُرۡءَانَ ٱلۡعَظِيمَ ٨٧سوێند بە خوا بەڕاستی حەوت ئایەتی دووبارە کراوەمان پێ بەخشیت (مەبەست لە سورەتی الفاتحة یە کە چەند جارێک لە نویژدا دووبارە دەبێتەوە) ھەروەھا قورئانی گەورەش لَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجًا مِّنۡهُمۡ وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِلۡمُؤۡمِنِينَ ٨٨(ئەی موحەممەد ﷺ) چاوت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتی (دونیا) کە داومانە بە کۆمەڵێک لەو بێ باوەڕانە و خەمیان بۆ مەخۆ وە باڵی بەزەیی ڕاخە بۆ بڕواداران وَقُلۡ إِنِّيٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلۡمُبِينُ ٨٩وە بڵێ بەڕاستی من ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرام (دەتان ترسێنم لە سزایەک) كَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَى ٱلۡمُقۡتَسِمِينَ ٩٠وێنەی ئەو (سزایە) ی ناردمان بۆ دابەشکەران (مەبەست پێ جولەکە وگاورەکانە کە باوەڕیان دەکرد بەھەندێکی قورئان وبێ باوەڕیش بوون بەھەندێکی تری) ٱلَّذِينَ جَعَلُواْ ٱلۡقُرۡءَانَ عِضِينَ ٩١ئەوانەی کە قورئانیان کردە چەند بەشەوە (باوەڕداربوون بە ھەندێکی و کافریش بوون بەوەی تری) فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩٢جا سوێند بە پەروەردگارت پرسیار لە ھەموویان دەکەین عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩٣لەوەی کە دەیانکرد (لە دونیادا) فَٱصۡدَعۡ بِمَا تُؤۡمَرُ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٩٤جا ھەر فەرمانێکت پێ دەدرێت بە ئاشکرا ڕایگەیەنە و گوێ بە ھاوبەشدانەران مەدە إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ ٩٥بەڕاستی ئێمە تۆ دەپارێزین لە شەڕ و پیلانی ئەو کەسانەی گاڵتە و لاقرتی دەکەن بە ئاینەکەت ٱلَّذِينَ يَجۡعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٩٦ئەوانەی لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر دادەنێن جا دواتر دەزانن (چۆن سزایان دەدەین) وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدۡرُكَ بِمَا يَقُولُونَ ٩٧سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دەزانین کە بەڕاستی تۆ دڵت تەنگ دەبێت بەوەی ئەوانە دەیڵێن فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ ٩٨کەواتە تەسبیحاتی پەروەردگارت بکە و لە سوژدەبەران بە وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ ٩٩وە پەروەردگارت بپەرستە ھەتا مردن یەخەت پێ دەگرێت

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.