بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلۡقَمَرُ ١ڕۆژی دوایی نزیك بوویەوە وە مانگ لەت بوو وَإِن يَرَوۡاْ ءَايَةً يُعۡرِضُواْ وَيَقُولُواْ سِحۡرٌ مُّسۡتَمِرٌّ ٢وە ئەگەر بێ بڕوایان موعجیزەیەك ببینن پشت ھەڵدەکەن وە دەڵێن ئەمە جادوویەکی بەردەوامە (و موحەممەد لێیان دەکات) وَكَذَّبُواْ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَكُلُّ أَمۡرٍ مُّسۡتَقِرٌّ ٣وەئەو (بت پەرستانە) باوەڕیان نەھێناو شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن لەکاتێکدا ھەموو کارێك سەرەنجامێکی ھەیە وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّنَ ٱلۡأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزۡدَجَرٌ ٤بێگومان ھەواڵی زۆر (لەناوبردنی یاخیانیان) پێ گەیشتووە (لەقورئاندا) کە بیانگێڕێتەوە (لە بت پەرستی) حِكۡمَةُۢ بَٰلِغَةٌۖ فَمَا تُغۡنِ ٱلنُّذُرُ ٥(قورئان) ھەمووی حیکمەتێکی تەواوە بەڵام ترساندنی ترسێنەران (بۆ گەلی بێ بڕوا) سوودی نیە فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡۘ يَوۡمَ يَدۡعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَيۡءٍ نُّكُرٍ ٦ئەمجا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرچەرخێنە (چاوەڕوانی) ئەو ڕۆژە بکە کە جاڕ دەرێك بانگی خەڵکی دەکات بۆ شتێکی زۆر ناخۆش(کەڕۆژی حەشرە) خُشَّعًا أَبۡصَٰرُهُمۡ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ كَأَنَّهُمۡ جَرَادٌ مُّنتَشِرٌ ٧(بێ باوەڕِان) بەکزوچاو شۆڕیەوە لەگۆڕەکانیان دێنەدەرەوە وەك کوللەی پەرش وبڵاون مُّهۡطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِۖ يَقُولُ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوۡمٌ عَسِرٌ ٨خێرا دوای جاڕ دەرەکە دەکەون، بێ باوەڕان دەڵێن: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر دژوار وسەختە ۞ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٍ فَكَذَّبُواْ عَبۡدَنَا وَقَالُواْ مَجۡنُونٌ وَٱزۡدُجِرَ ٩پێش ئەمان گەلی نووح بێ باوەڕ بوون، جابەندەی ئێمە (نوح)یان بەدرۆزن دانا وە ووتیان (نووح) شێتە وە ھـەڕەشەیان لێکرد وڕێگری کـرا لـەبانگەوازەکەی فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَغۡلُوبٌ فَٱنتَصِرۡ ١٠جا (نوح) ھاواری کردە پەروەردگاری و (ووتی): بەڕاستی من شکستم خواردووە (بێ دەسەڵاتم) دەی تۆ یارمەتیم بدە، فَفَتَحۡنَآ أَبۡوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٍ مُّنۡهَمِرٍ ١١ئێمەش ھەموو دەرگای ئاسمانمان کردەوە بەئاوی بارانی بەلێزمە وَفَجَّرۡنَا ٱلۡأَرۡضَ عُيُونًا فَٱلۡتَقَى ٱلۡمَآءُ عَلَىٰٓ أَمۡرٍ قَدۡ قُدِرَ ١٢وە کانیاوی زۆرمان لەزەویدا ھەڵقوڵاند، جائاوی ئاسمان وزەوی بەیەك گەشتن بەو ئەندازەی کە بڕیاری لەسەر درا بوو وَحَمَلۡنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلۡوَٰحٍ وَدُسُرٍ ١٣وە نوحمان (لەگەڵ شوێن کەوتووانی) ھەڵگرت لەسەر کەشتییە کە بەچەند پارچە تەختە وبزمار (دروست کرابوو) تَجۡرِي بِأَعۡيُنِنَا جَزَآءً لِّمَن كَانَ كُفِرَ ١٤لە پێش چاو وچاودێری ئێمە دەڕۆیشت (نەمان ھێشت نوقم ببێت) (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی صیفەتی [عین = چاو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیە کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) ئەمە پاداشتە بۆ ئەو کەسەی باوەڕی پێ نەکرا (کە نووحە) وَلَقَد تَّرَكۡنَٰهَآ ءَايَةً فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٍ ١٥بێگومان ئەو ڕووداوەمان ھێشتەوە تاببێتە پەندێك، جا ئایا کەسێك ھەیە پەند وەرگرێت؟ فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ١٦دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟ وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٍ ١٧سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟ كَذَّبَتۡ عَادٌ فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ١٨گەلی عادیش پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی جا ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحًا صَرۡصَرًا فِي يَوۡمِ نَحۡسٍ مُّسۡتَمِرٍّ ١٩بێگومان ئێمە بایەکی توندی ساردمان ناردە سەریان لەڕۆژێکی شوومی سەختدا بە بەردەوامی تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٍ مُّنقَعِرٍ ٢٠خەڵکی (لە زەوی) ھەڵئەگرت وەك بنە دارخورمای لەبێخ ھەڵکەندراوی (لێکردن) فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ٢١دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟ وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٍ ٢٢سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟ كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ ٢٣گەلی سەموود باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەھێنا (کە صاڵح پێغەمبەریان بوو علیە السلام) فَقَالُوٓاْ أَبَشَرًا مِّنَّا وَٰحِدًا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذًا لَّفِي ضَلَٰلٍ وَسُعُرٍ ٢٤جا ووتیان: چۆن ئێمە دوای تاکە کەسێك بکەوین لەخۆمان، ئەگەر دوای تۆ بکەوین ئەوسا ئێمە لەگومڕایی وشکست داین أَءُلۡقِيَ ٱلذِّكۡرُ عَلَيۡهِ مِنۢ بَيۡنِنَا بَلۡ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌ ٢٥ئایا لەناو ھەمووماندا نیگا ھەر بۆ ئەو کراوە بەتەنیا؟ (نەخێر) بەڵکو ئەو (صاڵح) پیاوێکی زۆر درۆزنی خود پەسەند ولوت بەرزە سَيَعۡلَمُونَ غَدًا مَّنِ ٱلۡكَذَّابُ ٱلۡأَشِرُ ٢٦سبەی دەزانن کە کێ زۆر درۆزنی خود پەسەندە إِنَّا مُرۡسِلُواْ ٱلنَّاقَةِ فِتۡنَةً لَّهُمۡ فَٱرۡتَقِبۡهُمۡ وَٱصۡطَبِرۡ ٢٧ئێمە حوشترەکە دەنێرین بۆ تاقی کردنەوەیان جا (ئەی صاڵح) چاوەڕوانی سەر ئەنجامیان بکە ودان بەخۆدا بگرە وَنَبِّئۡهُمۡ أَنَّ ٱلۡمَآءَ قِسۡمَةُۢ بَيۡنَهُمۡۖ كُلُّ شِرۡبٍ مُّحۡتَضَرٌ ٢٨وە ھەواڵیان پێ بدە کەئاوەکە لەنێوانی (حوشترەکە وئەواندا) بەشكراوە ھەریەکەیان لە نۆرە ئاوی خۆیدا حازربێت فَنَادَوۡاْ صَاحِبَهُمۡ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ ٢٩(گەلەکەی لەم کارە بێزار بوون) جا بانگی ھاوڕێ (خراپە)کەیان کرد (قوداری کوڕی سالیف) ئەویش دەستی دایە شمشێر و(حوشترەکەی) سەر بڕی فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ ٣٠دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ صَيۡحَةً وَٰحِدَةً فَكَانُواْ كَهَشِيمِ ٱلۡمُحۡتَظِرِ ٣١بێگومان ئێمە دەنگێکی گەورەی ترسناکمان بۆ ناردن، ھەموو (مردن وتەفروتونا بوون) بەوێنەی پووشی ژێر پێی ئاژەڵ وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٍ ٣٢سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟ كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطِۭ بِٱلنُّذُرِ ٣٣گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکەیان إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٍۖ نَّجَّيۡنَٰهُم بِسَحَرٍ ٣٤بە ڕاستی ئێمەش ناردمانە سەریان بایەکی بەھێز بەوردە زیخەوە (ولەناوی بردن) جگە لە کەسوکاری لوط نەبێت لە بەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن نِّعۡمَةً مِّنۡ عِندِنَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَن شَكَرَ ٣٥بە بەزەیی وڕەحمەتی خۆمان ھەر بەو شێوە پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە وَلَقَدۡ أَنذَرَهُم بَطۡشَتَنَا فَتَمَارَوۡاْ بِٱلنُّذُرِ ٣٦بە ڕاستی (لوط) گەلەکەی ترساند لەتۆڵەی سەختی ئێمە، بەڵام ئەوان گومانیان ھەبوو لەو ترساندنە وبڕوایان پێی نەبوو وَلَقَدۡ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيۡفِهِۦ فَطَمَسۡنَآ أَعۡيُنَهُمۡ فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ ٣٧سوێند بەخوا بێگومان (گەلی لوط) داوای میوانەکانیان لێـکرد، جا ئێمەش چاویانمان کوێر کرد، دە بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم وَلَقَدۡ صَبَّحَهُم بُكۡرَةً عَذَابٌ مُّسۡتَقِرٌّ ٣٨سوێند بەخوا بێگومان ھێرشی بردە سەریان لەبەرەبەیاندا سزایەکی بەردەوام فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ ٣٩دەی بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٍ ٤٠سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟ وَلَقَدۡ جَآءَ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ ٱلنُّذُرُ ٤١بێگومان ترسێنەران (مووسا وھاروون) ھاتن بۆ سەر فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذۡنَٰهُمۡ أَخۡذَ عَزِيزٍ مُّقۡتَدِرٍ ٤٢باوەڕیان بە ھەر ھەموو نیشانەکانی ئێمە نەکرد وبەدرۆیان زانی، جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن بەتۆڵەسەندنی کەسێکی زاڵ وبەتوانا أَكُفَّارُكُمۡ خَيۡرٌ مِّنۡ أُوْلَٰٓئِكُمۡ أَمۡ لَكُم بَرَآءَةٌ فِي ٱلزُّبُرِ ٤٣ئایا کافرەکانی ئێوە (ئەی خەڵکی مەککە) باشترن لەم گەلانەی (کەباسکران) یان ئێوە ( ئەمان نامەتان) ھەیە لە کتێبە ئاسمانیەکاندا (ودڵنیان کە سزانادرێن) أَمۡ يَقُولُونَ نَحۡنُ جَمِيعٌ مُّنتَصِرٌ ٤٤یان دەڵێن ئێمە کۆمەڵێکی سەرکەوتووین ونابەزین سَيُهۡزَمُ ٱلۡجَمۡعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ ٤٥بێگومان کۆمەڵەکەیان دەشکێنرێت وھەڵدێن بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوۡعِدُهُمۡ وَٱلسَّاعَةُ أَدۡهَىٰ وَأَمَرُّ ٤٦بەڵکو بەڵێنیان ڕۆژی دواییە وە (سزای) ئەو ڕۆژە زۆر سەختر وتاڵترە إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي ضَلَٰلٍ وَسُعُرٍ ٤٧بەڕاستی تاوانبارەکان لەگومڕایی وشێتیدان يَوۡمَ يُسۡحَبُونَ فِي ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ ذُوقُواْ مَسَّ سَقَرَ ٤٨ئەو ڕۆژەی کە لە ئاگری دۆزەخدا بەسەر ڕوخساریاندا ڕادەکێشرێن (پێیان دەڵێن) بچەژن ئازاری دۆزەخ إِنَّا كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَٰهُ بِقَدَرٍ ٤٩بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە دروست کردووە وَمَآ أَمۡرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٌ كَلَمۡحِۭ بِٱلۡبَصَرِ ٥٠وە فەرمانی ئێمە تەنھا یەكجارە وەك چاو تروکاندنێك (وایە لەخێراییدا) وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَآ أَشۡيَاعَكُمۡ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٍ ٥١سوێند بەخوا بێگومان زۆر لە کەسانی بێ باوەڕی وەك ئێوەمان لەناو بردووە جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟ وَكُلُّ شَيۡءٍ فَعَلُوهُ فِي ٱلزُّبُرِ ٥٢وە ھەر چیەکیان کردووە لە نامەی کردەوەکانیاندایە وَكُلُّ صَغِيرٍ وَكَبِيرٍ مُّسۡتَطَرٌ ٥٣وە وورد ودرشتی(کردەوەکانیان) ھەموو نوسراوە إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٍ وَنَهَرٍ ٥٤بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان وان لە باخات وڕووبارەکانی (بەھەشتدا) فِي مَقۡعَدِ صِدۡقٍ عِندَ مَلِيكٍ مُّقۡتَدِرِۭ ٥٥لە جێگایەکی خۆش وپەسەندان لای پاشایەکی بەدەسەڵاتی بە توانان