ملة الإسلام

السورة 75 · 40 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة القيامة باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة القيامة (1,389 قارئاً)
مكيةسورة القيامة٤٠ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

لَآ أُقۡسِمُ بِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ ١سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ ٢وە سوێند دەخۆم بە نەفسی لۆمەکەر (لەسەر خراپە) أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجۡمَعَ عِظَامَهُۥ ٣ئایا مرۆڤ وا دەزانێت کە ئێسقانە (ڕزیوەکانی) کۆ ناکەینەوە بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُۥ ٤بەڵێ: بە تواناین لە سەر ڕێك خستنەوەی (نەقشی) سەر پەنجەکانی بَلۡ يُرِيدُ ٱلۡإِنسَٰنُ لِيَفۡجُرَ أَمَامَهُۥ ٥بەڵکو ئینسان دەیەوێت تا لە ژیان دایە ھەر تاوان وخراپە بکات يَسۡـَٔلُ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلۡقِيَٰمَةِ ٦دەپرسێ: کەی ڕۆژی دوایی دێت ؟ فَإِذَا بَرِقَ ٱلۡبَصَرُ ٧کاتێ: کە چاو ئەبڵەق بوو ؟ وَخَسَفَ ٱلۡقَمَرُ ٨وە مانگ گیرا وتاریك بوو وَجُمِعَ ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ ٩وە ڕۆژ ومانگ کۆ کرانەوە يَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذٍ أَيۡنَ ٱلۡمَفَرُّ ١٠ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: لە کوێوە ھەڵبێین لە (سزای خوا) كـَلَّا لَا وَزَرَ ١١نەخێر ھیچ پەناگەیەك نیە إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمُسۡتَقَرُّ ١٢لەو ڕۆژەدا ئارامگا ھەر لای پەروەردگاری تۆیە يُنَبَّؤُاْ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذِۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ ١٣لەو ڕۆژەدا ئادەمیی ھەواڵی پێدەدرێت لەوەی کە پێشی خستووە ودوای خستووە (لە چاکە وخراپە) بَلِ ٱلۡإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ بَصِيرَةٌ ١٤بەڵکو ئادەمی ئاگادارە بەحاڵی خۆی وَلَوۡ أَلۡقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ ١٥با بڕوبیانووی زۆریش بھێنێتەوە لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ ١٦زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی تیدا بکەیت إِنَّ عَلَيۡنَا جَمۡعَهُۥ وَقُرۡءَانَهُۥ ١٧بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی فَإِذَا قَرَأۡنَٰهُ فَٱتَّبِعۡ قُرۡءَانَهُۥ ١٨ئەمجا کاتێ کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا بَيَانَهُۥ ١٩لە پاشان دڵنیابە ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە كـَلَّا بَلۡ تُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ ٢٠(زیندوو کردنەوە ھەر دەبێت) بەڵکو ئێوە ھەر دونیاتان خۆش دەوێت وَتَذَرُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ ٢١گوێ بە ڕۆژی دوایی نادەن وُجُوهٌ يَوۡمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ٢٢زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەشاوەن إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ٢٣تەماشای پەروەردگاریان دەکەن وَوُجُوهٌ يَوۡمَئِذِۭ بَاسِرَةٌ ٢٤وە زۆر ڕوخساریش لەو ڕۆژەدا گرژ وتاڵن تَظُنُّ أَن يُفۡعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ ٢٥دەزانن کە سزای پشت شکێن دەدرێن كـَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِيَ ٢٦نەخێر (ئاوا ناچێتە سەر بۆتان، جا پەشیمان ببنەوە!) چونکە کاتێك کە گیان گەیشتە گەرو (لەکاتی کێشانیدا) وَقِيلَ مَنۡۜ رَاقٍ ٢٧ئەوسا (ھەندێك لەوانەی کە بەدەوریدان) دەڵێن: کەسێك نیە چارەسەری بکات وفریای بکەوێت؟ وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلۡفِرَاقُ ٢٨(ئەو کەسەی گیانی دەکێشرێت) دڵنیایە ئەوەی (تووشی بووە مردن و) جیابوونەوەیە وَٱلۡتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ ٢٩وە قاچ ولوولاقی بەیەکدا ئاڵا إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمَسَاقُ ٣٠ڕاپێچکردن لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارتە فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ ٣١جا (کافر) نەبڕوای ھێناو نە نوێژی کرد وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ٣٢بەڵکو ئاینی بەدرۆ دەزانی وپشتی تێ دەکرد ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ ٣٣لە پاشان بە کەشخە وفیزەوە گەڕایەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵی أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰ ٣٤تیاچوون بۆ تۆ (ئەی ئادەمی بێ بڕوا)، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ ثُمَّ أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰٓ ٣٥دووبارە تیاچوون بۆ تۆ، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَن يُتۡرَكَ سُدًى ٣٦ئایا مرۆڤ وا دادەنێت کە ھەروا بەرەڵا دەکرێت (وپشت گوێ دەخرێت) أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةً مِّن مَّنِيٍّ يُمۡنَىٰ ٣٧ئایا ئەو دڵۆپە ئاوێك نەبوو لەتۆو کە دەڕژێنرایە (منداڵدانەوە)؟ ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ ٣٨لە پاشان بوو بە پارچە خوێنێك، ئەمجا دروستیكرد وڕێکی خست فَجَعَلَ مِنۡهُ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ ٣٩ئەمجا لەو تۆوە دوو جۆری دروستكرد نێر و مێ أَلَيۡسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰ ٤٠ئایا ئەو زاتە توانای نیە بەسەر ئەوەدا کە مردووان زیندوو بکاتەوە

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.