ملة الإسلام

السورة 37 · 182 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة الصافات باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة الصافات (1,203 قارئاً)
مكيةسورة الصافات١٨٢ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفًّا ١سوێند بەو فریشتانە ڕیز بوون (لە کاتی عیبادەتدا) فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجۡرًا ٢وە سوێند بەوانە کە دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا ٣وە سوێند بەخوێنەرانی قورئان إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٌ ٤بەڕاستی پەرستراوی ئێوە تاك و تەنھایە رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ ٥پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە و پەروەردگاری خۆرھەڵاتەکان إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ ٦بێگومان ئێمە ئاسمانی دونیامان بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندۆتەوە وَحِفۡظًا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٍ مَّارِدٍ ٧وە لەھەموو شەیتانێکی سەر کەش پاڕاستوومانە لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍ ٨ناتوانن گوێ بگرن بۆ ئەو فریشتانەی لە بەرزترین پلەدان وە (ئەگەر بچن گوێ بگرن) لە ھەموو لایەکی (ئاسمانەوە) ئاگر باران دەکرێن دُحُورًاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ وَاصِبٌ ٩ڕاودەنرێن زۆر بە توندی و (لە قیامەتدا) سزایان بەردەوامە وسەختە إِلَّا مَنۡ خَطِفَ ٱلۡخَطۡفَةَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٌ ثَاقِبٌ ١٠(شەیتانەکان ناتوانن گوێ بگرن) مەگەر یەکێکیان بە دزیەوە ھەواڵێك (لە فریشتەیەك ببیستێ و) بە پەلە بیفڕێنێت پزیسکی گڕدار وسوتێنەری شوێن دەکەوێت (و دەی سوتێنێت) فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَهُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَم مَّنۡ خَلَقۡنَآۚ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّن طِينٍ لَّازِبِۭ ١١ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) بپرسە لەوانەی(کە بێباوەڕن) ئایا ئەوان دروستکراوێکی گەورەتر وگرنگتر و بەھێزترن ؟ یان ئەو شتانەی تر کە دروستمان کردووە (لە ئاسمان و خۆر و زەوی و... ) بەڕاستی ئێمە ئەوان (ئادەمی) مان دروستکرد لە قوڕێکی لینجی جیڕ بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ ١٢بەڵام (سەیرە) تۆ سەرت سوڕماوە (چۆن باوەڕ ناھێنن) کەچی ئەوان گاڵتە دەکەن (بە تۆ کە دەڵێیت زیندوو بوونەوە ھەیە) وَإِذَا ذُكِّرُواْ لَا يَذۡكُرُونَ ١٣وە کاتێك ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وەرناگرن وَإِذَا رَأَوۡاْ ءَايَةً يَسۡتَسۡخِرُونَ ١٤وە کاتێ موعجیزەیەك ببینن دەیکەنە گاڵتەجاری وَقَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٌ مُّبِينٌ ١٥وە دەڵێن ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لە جادویەکی ئاشکرا نەبێت أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ ١٦(دەڵێن) ئایا ئێمە کە مردین و بووین بەخۆڵ و ئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو دەکرێینەوە؟ أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ ١٧لەگەڵ باوو باپیرانی پێشینانمان قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ ١٨(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڵێ (ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە) و لەو کاتەدا ئێوە زەلیل و سەرشۆڕن فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٌ وَٰحِدَةٌ فَإِذَا هُمۡ يَنظُرُونَ ١٩چونکە ئەو (زیندوو بوونەوەیە) ھەر یەك دەنگە ئیتر دەست بەجێ زیندوون و دەڕوانن وَقَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ٢٠وە دەڵێن: وای بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی تۆڵەسەندن وپاداشتە هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ٢١(پێیان دەوترێت) ئەمە ئەو ڕۆژی بڕیاردانەیە کە باوەڕتان پێی نەبوو ۞ ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ٢٢(خوا بەفریشتەکان دەفەرموێت) ئەوانەی ستەمیان کرد کۆیان بکەنەوە لەگەڵ ھاوڕێکانیان (ھاو وێنەکانیان) لەگەڵ ئەوانەش دەیان پەرستن مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ ٢٣جگە لە خوا ئەمجا ڕێگای دۆزەخیان نیشان دەن وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ ٢٤وە ئەوانە ڕاوەستێنن بێگومان پرسیاریان لێدەکرێت مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ ٢٥(پێیان دەوترێت) ئەوە چیتانە یارمەتی یەکتر نادەن بَلۡ هُمُ ٱلۡيَوۡمَ مُسۡتَسۡلِمُونَ ٢٦(نەخێر یارمەتی یەکتر نادەن) بەڵکو ئەوان ھەموو (بەندەو پەرستراوەکانیان) لەو ڕۆژەدا گەردن کەچن بۆ خوا وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ يَتَسَآءَلُونَ ٢٧و (لەو ڕۆژەدا) ڕوو دەکەنە یەکترو پرسیار لەیەکتر دەکەن قَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَأۡتُونَنَا عَنِ ٱلۡيَمِينِ ٢٨(گومڕاکراوەکان بەگومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڕاستی ئێوە بوون لەلای ڕاستەوە ھاتنە لامان (نەتان ھێشت شوێنی کەوین) قَالُواْ بَل لَّمۡ تَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ٢٩(گومڕاکەرەکان) دەڵێن (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئێوە خۆتان ئیماندار نەبوون وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭۖ بَلۡ كُنتُمۡ قَوۡمًا طَٰغِينَ ٣٠وە ئێمە ھیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر ئێوەدا نەبوو بەڵکو خۆتان گەلێکی لەخوایاخی بوون فَحَقَّ عَلَيۡنَا قَوۡلُ رَبِّنَآۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ ٣١ئەوەتە بڕیاری پەروەردگارمان (بەسزا دانمان) سەپا بەسەرماندا، کە بەڕاستی دەبێ بیچەژین فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ ٣٢بەڵێ ئێمە ئێوەمان گومڕا کرد چونکە بەڕاستی خۆشمان گومڕا بووین فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٍ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ ٣٣جا بەڕاستی ھەموویان (گومڕاکراو و گومڕاکار) لەو ڕۆژەدا لەسزادا ھاوبەشن إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ ٣٤بێگومان ئێمە تاوانباران بەو جۆرە لێ دەکەین إِنَّهُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ ٣٥بەڕاستی ھەر کاتێك بەوانە بوترایە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوا، خۆیان بە گەورە دەزانی (و ملکەچی نەدەبوون) وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓاْ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَّجۡنُونِۭ ٣٦وە دەیانووت: ئایا ئێمە پەرستراوەکانمان واز لێ بھێنین؟ لە بەر شاعیرێکی شێت بَلۡ جَآءَ بِٱلۡحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٣٧(نەخێر وانیە) بەڵکو ئەو (پێغەمبەرە) ھەقی ھێناوەو باوەڕی بە پێغەمبەرانی پێشوو ھەیە إِنَّكُمۡ لَذَآئِقُواْ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَلِيمِ ٣٨بەڕاستی ئێوە سزای سەخت دەچەژن وَمَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٣٩و ئێوە تەنھا تۆڵەی ئەو (خراپانە)تان لێ ئەسێنرێت کەکردوتانە إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٤٠بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٌ مَّعۡلُومٌ ٤١ئەوانەن ڕزق و ڕۆزی دیاری کراویان بۆ ھەیە فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ ٤٢کەمیوە ھاتی جۆرا و جۆرە، وە ئەوان ڕێز لێگیراون فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٤٣لەبەھشتانی پڕ ناز و نیعمەتدا عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَٰبِلِينَ ٤٤لەسەر تەخت و کورسیە ڕازاوەکان بەرامبەر یەکتر دانیشتوون يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٍ مِّن مَّعِينِۭ ٤٥بەسەریاندا دەسوڕێنەوە بە پەرداخی پڕ لەشەرابی پاك وخاوێن لە ڕووبارە ڕۆشتوەکانی بەھەشت بَيۡضَآءَ لَذَّةٍ لِّلشَّٰرِبِينَ ٤٦سپیە لە ڕەنگدا، زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە (کەھیچ زیانێك بەلاشە و ژیری مرۆڤ ناگەیەنێت) لَا فِيهَا غَوۡلٌ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ ٤٧(ئەو شەرابە) نەمێشکیان تێك دەدات نەسەر خۆشیان دەکات وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٌ ٤٨وە ئافرەتانی چاو جوان و گەورەیان لایە، کە جگە لە مێردەکانیان سەیری کەس ناکەن كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٌ مَّكۡنُونٌ ٤٩وەکو ھێلکەی ناو ھێلانەن (یان ئەڵێی مرواری ناو سەدەفن) فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ يَتَسَآءَلُونَ ٥٠ئەمجا ڕوو دەکەنە یەك و پرسیار لە یەکتر دەکەن قَالَ قَآئِلٌ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٌ ٥١یەکێك لەوان دەڵێت: من (لە دونیا) ھاوەڵێکم ھەبوو يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ ٥٢دەیووت: ئایا بەڕاستی تۆ لەوانەی باوەڕت ھەیە (بەزیندوو بوونەوە؟) أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ ٥٣ئایا کاتێك مردین و بووین بە خاك و ئێسقانی ڕزیوو ئایا بەڕاستی ئێمە (زیندوو دەکرێینەوەو) سزا دەدرێن قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ ٥٤(پیاوە بەھەشتییەکە) ووتی ئایا ئێوە تەماشا (ی دۆزەخ) ناکەن فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ ٥٥ئەمجا خۆی سەیری کرد کتوپڕ لە ناوەڕاستی دۆزەخدا ئەو (ھاوڕێیەی) بینی قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ ٥٦پێی ووت سوێند بەخوا نزیك بوو منیش ھەڵدێریت وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ ٥٧وە ئەگەر میھرەبانی پەروەردگارم فریام نەکەوتایە، منیش لە ئامادەکراوان (ی ناو دۆزەخ) دەبووم أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ ٥٨دەی ئایا ئێمە نامرین؟ إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ ٥٩جگە لە مردنەکەی یەکەمی (دونیا)مان وەئێمە سزا نادرێین؟ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٦٠بەڕاستی ئەمەیە سەرکەوتنی گەورە لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ ٦١با تێکۆشەران بۆ پاشەڕۆژی ڕۆژێکی وا تێبکۆشن أَذَٰلِكَ خَيۡرٌ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ ٦٢ئایا ئەو (نیعمەتانەی باسکرا) ڕێزگرتن و میوان دارییە باش وچاکە، یان(بەری) درەختی ژەقنەمووت ؟ إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةً لِّلظَّٰلِمِينَ ٦٣بێگومان ئێمە ئەو (دارە) مان کردە ھۆی تاقی کردنەوەی ستەمکاران (کە لە دونیادا گاڵتەیان پێدەکرد) إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ ٦٤بەڕاستی ئەو (ژەقنەمووتە) درەختێکە لە بێخی دۆزەخ دا دەڕوێت طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ ٦٥بەرووبوومەکەی ھەروەك سەری شەیتانەکانە (ناشیرین و چڵ چڵاویە) فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ ٦٦جا بێگومان ئەو (دۆزەخیانە) لەو درەختە دەخۆن و سکیان لە (بەری) ئەو درەختە پڕ دەکەن ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبًا مِّنۡ حَمِيمٍ ٦٧لە پاشان بەڕاستی ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ ٦٨بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ ٦٩بەڕاستی ئەوان باو و باپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ ٧٠ئەمجا ئەوان ھاندەدران بۆ شوێن کەوتنیان (لە گومڕاییدا) وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٧١سوێند بەخوا بێگومان پێش ئەو (گومڕایانەی قوڕەیش) زۆربەی گەلە پێشینەکان گومڕا بوون وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ ٧٢سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لە ناو خۆیاندا (پێغەمبەرانی) ترسێنەرمان بۆ ناردن فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ ٧٣ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە سەرئەنجامی ترسێنراوەکان چۆن بوو إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٧٤بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٌ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ ٧٥سوێند بەخوا بەڕاستی نوح (علیە السلام) ھاواری لێ کردین ئەمجا ئێمەش زۆر چاك وەڵامی (ھاوارەکەی) ئەومان دایەوە وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ ٧٦خۆی و کەسوکاری (باوەڕداری) مان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد وَجَعَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلۡبَاقِينَ ٧٧وە تەنھا نەوەکانی ئەومان (لەسەر زەوی) ھێشتەوە وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ٧٨وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە) سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍ فِي ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٩سەلام و دروود لەسەر نوح لە لایەن ھەموو جیھانیانەوە إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٨٠بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٨١بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ٨٢لە پاشان ئەوانی تر (دوژمنان)مان نوقم کرد ۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبۡرَٰهِيمَ ٨٣بەڕاستی ئیبراھیم لە پەیڕەوان و شوێنکەوتوانی نوح بوو (لە بنەماکانی ئایندا) إِذۡ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلۡبٍ سَلِيمٍ ٨٤کاتێك بە دڵێکی ساغەوە بەرەو پەروەردگاری ھات إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَاذَا تَعۡبُدُونَ ٨٥کاتێك کە بەباوکی و گەلەکەی ووت چی دەپەرستن أَئِفۡكًا ءَالِهَةً دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ ٨٦ئایا بێجگە لە خوا پەرستراوێکی درۆ و ھەڵبەستراوتان دەوێت (بیپەرستن) فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٨٧ئاخۆ گومانتان چۆنە بەرانبەر بە پەروەردگاری جیھانیان؟ فَنَظَرَ نَظۡرَةً فِي ٱلنُّجُومِ ٨٨ئەمجا سەیرێکی ئەستێرەکانی کرد فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٌ ٨٩جا ووتی من نەخۆشم (نایەم بۆ جەژنەکەتان لە دەرەوەی شار) فَتَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ مُدۡبِرِينَ ٩٠ئەوانیش پشتیان تێکرد و ڕۆشتن (بۆ دەرەوەی شار بۆ جەژنەکەیان) فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمۡ فَقَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ ٩١جا (ئیبراھیم) بە نھێنی ڕۆشت بۆ لای پەرستراوەکانیان (بە گاڵتەوە) پێی ووتن ئەوە بۆ شت ناخۆن مَا لَكُمۡ لَا تَنطِقُونَ ٩٢ئەوە چیتانە قسە ناکەن فَرَاغَ عَلَيۡهِمۡ ضَرۡبَۢا بِٱلۡيَمِينِ ٩٣ئەمجا بەدەستی ڕاستی (بە تەور) دەستیکرد بەلێدانیان (ورد وردی کردن جگە بتە گەورەکەیان) فَأَقۡبَلُوٓاْ إِلَيۡهِ يَزِفُّونَ ٩٤(گەلەکەی زانیان) یەکسەر بە پەلە بەرەو ئیبراھیم ھاتن قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ ٩٥(ئیبراھیم) ووتی ئایا ئێوە بتانێك دەپەرستن کە خۆتان دەیتاشن و دروستی دەکەن؟ وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ ٩٦لە کاتێکدا خوا بەدیھێنەری خۆتان و ئەو بتانەشە دروستان کردون قَالُواْ ٱبۡنُواْ لَهُۥ بُنۡيَٰنًا فَأَلۡقُوهُ فِي ٱلۡجَحِيمِ ٩٧ووتیان بینایەکی بەرزی بۆ دروست بکەن (پڕی کەن لە ئاگر) و فڕێی بدەنە ناو ئاگرەکەوە فَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدًا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَسۡفَلِينَ ٩٨وویستیان (بیکوژن) بە پیلان بەڵام ئێمە ئەوانمان ژێر خست وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ٩٩(ئیبراھیم) ووتی من دەڕۆم بۆ لای پەروەردگارم، دڵنیام ڕێنمونیم دەکات رَبِّ هَبۡ لِي مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١٠٠ئەی پەروەردگارم مناڵێکی چاکم پێببەخشە فَبَشَّرۡنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٍ ١٠١ئێمەش مژدەی کوڕێکی لەسەرخۆمان پێـدا فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعۡيَ قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ فَٱنظُرۡ مَاذَا تَرَىٰۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفۡعَلۡ مَا تُؤۡمَرُۖ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ ١٠٢جا کاتێك ئەو (کوڕەگەورە بوو تا) گەشتە ئەوەی ئیش و کار بکات لەگەڵ (ئیبراھیم)دا (ئیبراھیم) ووتی ئەی کوڕە خۆشەویستەکەم بەڕاستی من لە خەودا بینیم کە سەرت دەبڕم جا سەرنج بدە دەڵێیت چی و ڕات چیە؟ (کوڕەکە = ئیسماعیل) ووتی بابەگیان ئەوەی فەرمانت پێدراوە بیکە دڵنیابە دەمبینیت بە وویستی خوا لە خۆگران دەبم فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ ١٠٣ئەمجا کاتێك ھەر دووکیان ملکەچ بوون (بۆ فەرمانی خوا) و ئیبراھیم ئیسماعیلی بەڕوودا خستەسەر زەوی وَنَٰدَيۡنَٰهُ أَن يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ ١٠٤ئێمەش بانگمان کرد ئەی ئیبراھیم قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٠٥بێگومان خەوەکەت بەجێھێنا بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡبَلَٰٓؤُاْ ٱلۡمُبِينُ ١٠٦بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەی ئاشکرابوو وَفَدَيۡنَٰهُ بِذِبۡحٍ عَظِيمٍ ١٠٧وە بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئەو (ئیسماعیل) وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ١٠٨وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە) سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ ١٠٩دروود و سەلام لەسەر ئیبراھیم كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١١٠ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١١١بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو وَبَشَّرۡنَٰهُ بِإِسۡحَٰقَ نَبِيًّا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١١٢مژدەی ئیسحاقمان پێدا (کە دەبێتە) پێغەمبەرێك لەچاکەکاران وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٌ وَظَالِمٌ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٌ ١١٣جا فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا و لە نەوەی ھەردووکیـان کارچاك و ستەمکار لەدەروونی خۆی بەئاشکرا ھەبوو وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ١١٤سوێند بەخوا بێگومان منەتمان نا بەسەر موساو ھاروندا وَنَجَّيۡنَٰهُمَا وَقَوۡمَهُمَا مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ ١١٥ھەردووکیان و گەلەکەیانمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد وَنَصَرۡنَٰهُمۡ فَكَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ١١٦وە یارمەتیمان دان، بۆیە ھەر ئەوان سەرکەوتن (بەسەر فیرعەون و کۆمەڵەکەیدا) وَءَاتَيۡنَٰهُمَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلۡمُسۡتَبِينَ ١١٧وە کتێبی ڕوونکەرەوەمان دا بەھەردووکیان (بەموسا و ھارون) وَهَدَيۡنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ١١٨وە ڕێنمونی ھەردووکیانمان کرد بۆ رێگای ڕاست وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِمَا فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ١١٩وە ناوبانگی چاکی ھەردووکیانمان لە ناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ١٢٠سەلام لەسەر موسا و ھارون بێت إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٢١بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە إِنَّهُمَا مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٢٢بێگومان ھەردووکیان لەبەندە ئیماندارەکانی ئێمەن وَإِنَّ إِلۡيَاسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٢٣بەڕاستی ئیلیاس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ ١٢٤کاتێك بەگەلەکەی ووت ئەوە لەخوا ناترسن (خۆتان ناپارێزن) أَتَدۡعُونَ بَعۡلًا وَتَذَرُونَ أَحۡسَنَ ٱلۡخَٰلِقِينَ ١٢٥ئایا (بتی) بەعل دەپەرستن و واز دەھێنن لە (پەرستنی) چاکترینی دروستکەر و بەدیھێنەران(کە خوای گەورەیە) ٱللَّهَ رَبَّكُمۡ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٢٦کەخوای پەروەردگاری ئێوە و باوو باپیرە پێشینەکانتانە فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ ١٢٧کەچی باوەڕیان نەھێنا بە ئیلیاس کەوابوو بێگومان ئەوان ئامادە دەکرێن(لە دۆزەخدا) إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ١٢٨بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ١٢٩وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە) سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ ١٣٠سەلام لەسەر ئیلیاس بێت (ئیلیاسین و ئیلیاس ھەر یەك کەسە) إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٣١بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٣٢بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو وَإِنَّ لُوطًا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٣٣بەڕاستی لوط (پێغەمبەرێك بوو) لە پێغەمبەران إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ١٣٤کاتێك خۆی و ھەموو کەسەکانی و شوێن کەوتووانیمان ڕزگار کرد إِلَّا عَجُوزًا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ ١٣٥بێجگە لەپیرەژنێك (خێزانی لوط ) کە لە تیاچووەکان بوو ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ١٣٦پاشان ئەوانی ترمان لەناوبرد وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ ١٣٧بەڕاستی ئێوە (ئەی قوڕەیشیەکان) بە بەیانیاندا (بە ڕۆژ) دەڕۆن بەسەر (شوێنەوارەکانیاندا) وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ١٣٨و بەشەودا ئایا ئیتر ژیر نابن وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٣٩وە بە ڕاستی یونس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ١٤٠کاتێک ڕایکرد بۆ لای کەشتیەکی پڕ (لە خەڵك) فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ ١٤١ئەمجا (ئەو کەشتیە لەبەر ئەوەی باری قوورس بوو، لەترسی نوقم نەبوونی، خەڵکەکەی کە لەناویدا بوون، قورعەکێشیان کرد بۆ ئەوەی ئەو کەسەی دەرچوو بیخەنە ناو دەریاکەوە وباری کەشتەیەکە سووکتر ببێت) قورعەیان کرد (یونس) ئەو کەسە بوو لەقورعەکە سەرنەکەوت فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ ١٤٢(خرایە دەریاکە و) ئەمجا نەھەنگێك قووتی دا ئەویش شایانی سەرزەنشت بوو فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ ١٤٣خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەو لە یادکارانی (خوا) نەبوایە لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ ١٤٤ھەتا ڕۆژی زیندوو بوونەوە لەناو سکی ئەو (نەھەنگەدا) دەمایەوە ۞ فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٌ ١٤٥بە ھۆی ئەوەوە فڕێماندایە زەویەکی ڕووت (بێ دار و درەخت) و نەخۆشیش بوو وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةً مِّن يَقۡطِينٍ ١٤٦وە ڕووەکێکی کولەکەمان بەسەریدا ڕواند وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ ١٤٧ئەوسا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای سەد ھەزار کەس یان زیاتر فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٍ ١٤٨گەلەکەش باوەڕیان ھێنا و بەو ھۆیەوە بەھرەمەندمان کردن لەژیان تا ماوەیەك فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ ١٤٩ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیاریان لێ بکە ئایا کچان بۆ پەروەردگاری تۆیە و کوڕانیش ھی ئەوانە؟ أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثًا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ ١٥٠یان ئەوان بە دیارەوە بوون کە ئێمە فریشتەکانمان بە مێینە دروستکرد أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ ١٥١بێدار بن بەڕاستی ئەوان لە دەس ھەڵبەسی خۆیانەوە دەڵێن وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ١٥٢خوا منداڵی بووەو بێگومان ئەوانە درۆزنن أَصۡطَفَى ٱلۡبَنَاتِ عَلَى ٱلۡبَنِينَ ١٥٣ئایا (خوا) کچانی ھەڵبژاردووە (بۆ خۆی) بەسەر کوڕاندا مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ ١٥٤چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ١٥٥دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟ أَمۡ لَكُمۡ سُلۡطَٰنٌ مُّبِينٌ ١٥٦یان بەڵگەیەکی ڕوونتان (لەم بارەیەوە) ھەیە فَأۡتُواْ بِكِتَٰبِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ١٥٧دەی کتێبەکەتان (بەڵگەکەتان) بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبًاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ ١٥٨وە ئەو (بێ باوەڕانە) لە نێوان خواو جنۆکەدا خزمایەتیان بڕیارداوە سوێند بەخوا بێگومان جنۆکەکان دەیانزانی کە بەڕاستی ئەوان ئامادە دەکرێن (لەڕۆژی دواییدا) سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ ١٥٩پاك و بێگەردە خوا لەوەی ئەو (بێ باوەڕانە) دەیڵێن إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ١٦٠(ھەموویان سزا دەدرێن) بێجگە بەندە خاوێن کراوەکانی خوا فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ ١٦١ئەمجا بەڕاستی ئێوە و ئەو (بتانە)یش کە دەیپەرستن مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ بِفَٰتِنِينَ ١٦٢ئێوە ناتوانن لەبەرانبەری خوادا گومڕاکەری (کەس) بن إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ ١٦٣بێجگە ئەو کەسەی (خوا دەزانێت) دەچێتە دۆزەخەوە وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌ مَّعۡلُومٌ ١٦٤(فریشتەکان دەڵێن) ھیچ کام لەئێمە نیە مەگەر پلەو شوێنێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلصَّآفُّونَ ١٦٥وە بەڕاستی ئێمە ھەموومان بەڕیز وەستاوین (بۆ عیبادەت و بەجێھێنانی فەرمانی خوا) وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡمُسَبِّحُونَ ١٦٦وە بێگومان ئێمەین ھەمیشە تەسبیحات وزیکر ویادی ئەو دەکەین وَإِن كَانُواْ لَيَقُولُونَ ١٦٧بێگومان ھەر چەندە بت پەرستان دەیانووت لَوۡ أَنَّ عِندَنَا ذِكۡرًا مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٦٨بەڕاستی ئەگەر کتێبێ (ی ئاسمانی وەك کتێبی) پێشینانمان ھەبوایە لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ١٦٩بەڕاستی ئێمە لە بەندە پاك و خاوێنەکانی خوا دەبووین فَكَفَرُواْ بِهِۦۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ١٧٠ئەمجا (کە کتێبیان بۆ ھات) باوەڕیان پێ نەھێنا، جابەزوویی دەزانن (سەر ئەنجامی بێ بڕواییەکەیان چۆن دەبێت) وَلَقَدۡ سَبَقَتۡ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٧١سوێند بەخوا بێگومان پێشتر بڕیارمان داوە بۆ بەندە نێردراوەکانمان إِنَّهُمۡ لَهُمُ ٱلۡمَنصُورُونَ ١٧٢کە بێگومان ھەر ئەوان سەر دەخرێن وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ ١٧٣دیاریشە ھەر سەربازانی ئێمە سەردەکەوون فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٍ ١٧٤تۆش وازیان لێ بھێنە تا ئەو ماوەی(دیاریکراوە بۆ لەناوبردنیان) وَأَبۡصِرۡهُمۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ ١٧٥وە بیان بینە (سەرنجامیان چۆن دەبێت) لەمەولا ئەوانیش دەبینن (چییان بەسەر دێت) أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ ١٧٦جا ئایا بەپەلە داوای سزای ئێمە دەکەن فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمۡ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلۡمُنذَرِينَ ١٧٧ھەر کاتێك سزای ئێمە ھاتە خوارەوە بۆ ناو ماڵەکانیان ئەوسا ترسێنراوان چ ڕۆژێکی خراپ و تەنگیان دەبێت وَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٍ ١٧٨وە وازیان لێ بھێنە ھەتائەو ماوەی (دیاریکراوە بۆیان) وَأَبۡصِرۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ ١٧٩وە ببینە ئەمجا لەمەولا ئەوانیش دەبینن سُبۡحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلۡعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ١٨٠پەروەردگارت پاك و بێگەردە، پەروەردگاری باڵا دەست لەوەی بێ باوەڕان دەیڵێن (دەربارەی) وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٨١سڵاو و درودیش بۆ گشت پێغەمبەران وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٨٢سوپاس و ستایشیش بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.