ملة الإسلام

السورة 64 · 18 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة التغابن باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة التغابن (1,143 قارئاً)
مدنيةسورة التغابن١٨ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ قَدِيرٌ ١تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، دەسەڵاتی تەواو بۆ ئەوە وە ھەرچی ستایش ھەیە ھەمووی بۆ ئەوە وە ئەوە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ فَمِنكُمۡ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤۡمِنٌۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ٢خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستكردووە ئەمجا ھەندێکتان بێ باوەڕ وھەندێکی تریشتان باوەڕدارن وە خوا بینایە بەھەر شتێك کە ئەنجامی دەدەن خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ ٣خوا ئاسمانەکان وزەوی دروست کردووە بەحەق وڕاستی لەجوانترین شێوەشدا وێنەی کێشاون وە سەرئەنجامیش ھەر بۆلای ئەوە (گەڕانەوە) يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ٤ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە خوا دەیزانێت وە شارەزایە بەوەی دەیشارنەوە، وە بەوەیشی ئاشکرای دەکەن وە خوا زانایە بەوەی لەناو دڵ ودەروندایە أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَبَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُ فَذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٥ئایا پێتان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لەمەو پێش، بۆیە چەشتیان تۆڵەی کاری خۆیان وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت ذَٰلِكَ بِأَنَّهُۥ كَانَت تَّأۡتِيهِمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٌ يَهۡدُونَنَا فَكَفَرُواْ وَتَوَلَّواْۖ وَّٱسۡتَغۡنَى ٱللَّهُۚ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ٦ئەو (سزایە) بێگومان بەھۆی ئەوەوەبوو کە پێغەمبەرەکانیان بۆھات بەبەڵگەی ئاشکراوە، کە چی دەیانووت چۆن ئەبێت ئادەمییەك لە خۆمان ڕێنمونیمان بکات، ئەمجا بێ بڕوا بوون وڕوویان وەرگێڕا، وە خواش بێ نیازیی نواند (لە باوەڕھێنانیان) وەخوا دەوڵەمەندە وشایستەی ستایشە زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ ٧بێ باوەڕان وایان دەزانی کە (لە ڕۆژی دواییدا) زیندوو ناکرێنەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان زیندوو دەکرێنەوە دڵنیابن پاشان ھەواڵتان پێ دەدرێت بەوەی کە کردووتانە وە ئەمە بۆ خوا (زۆر) ئاسانە فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلۡنَاۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٌ ٨کەواتە باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وبەو ڕووناکیەی دامان بەزاندووە (کە قورئانە) وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحًا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٍ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٩(پاداشتان دەداتەوە) لەڕۆژێکدا کە کۆتان دەکاتەوە بۆ ڕۆژی کۆکردنەوە، ئەوڕۆژە ڕۆژی زیانباریە وە ھەرکەسێك بڕوا بھێنێت بەخوا وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ١٠ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون ونیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وە سەر ئەنجامێکی زۆر خراپە مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ يَهۡدِ قَلۡبَهُۥۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ ١١ھیچ ناڕەحەتیەك تووشی (خەڵك) نابێت مەگەر بەفەرمانی خوا نەبێت، ھەر کەسێك باوەڕ بھێنێت بەخوا، خوا ڕێنمونی دڵی دەکات وە خوا بەھەموو شت ئاگادارە وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَۚ فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ ١٢گوێڕایەڵی خوا وگوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن ئەوسا ئەگەر پشتان تێ کرد، جا ئەوەی لەسەر پێغەمبەری ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای (ئاینەکەیەتی) ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ١٣خوا زاتێکە کە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە، دەی با باوەڕداران تەنھا پشت بەخوا ببەستن يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ وَأَوۡلَٰدِكُمۡ عَدُوًّا لَّكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُمۡۚ وَإِن تَعۡفُواْ وَتَصۡفَحُواْ وَتَغۡفِرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ١٤ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بەڕاستی ھەندێك لەژنان ومنداڵەکانتان دوژمنی ئێوەن (بەوەی دەیانەوێت ڕێگریتان بکەن لەڕێگەی خودا وپەشیمانتان بکەنەوە لەئاینەکەتان) جا خۆتانیان لێبپارێزن ( وئاگاداریان بن، بەگوێیان نەکەن) وە ئەگەر (لێیان) ببورن وە واز بھێنن (لێیان) وە (لێیان) خۆش ببن ئەوە بێگومان خواش لێخۆشبوو ومیھرەبانە إِنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٌۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٌ ١٥بێگومان سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵتان ھۆی تاقیكردەوەتانن لەکاتێکدا خوا پاداشتی زۆر گەورەی لەلایە فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ وَٱسۡمَعُواْ وَأَطِيعُواْ وَأَنفِقُواْ خَيۡرًا لِّأَنفُسِكُمۡۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ١٦کەوا بوو لەخوا بترسن وبەندایەتی ئەو بکەن ئەوەندەی کە دەتوانن وە گوێڕایەڵ وملکەچی بن وە ماڵ ببەخشن کە بۆ خۆتان چاکترە وە ئەوەی پارێزراو بێت لەچرووکی نەفسی خۆی ھەر ئەوانن سەرکەوتو وڕزگار إِن تُقۡرِضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنًا يُضَٰعِفۡهُ لَكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ ١٧ئەگەر قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (واتە بیبەخشن لەپێناو خوا) چەند بەرانبەری دەکاتەوە بۆتان وە لێتان خۆش دەبێ وە خوا سوپاسگوزار ولەسەرخۆ وبەئارامە عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ١٨(ئەو زاتە پەروەردگارێکی) زانا وئاگادارە بە شتە پەنھان وئاشکراکان، زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.