Millat al-Islam

Chapter 76 · 31 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah Al-Insan in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah Al-Insan (1352 reciters)
Medinanسورة الإنسان31 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

هَلۡ أَتَىٰ عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ حِينٌ مِّنَ ٱلدَّهۡرِ لَمۡ يَكُن شَيۡـًٔا مَّذۡكُورًا ١بێگومان بەسەر ئادەمی دا تێپەڕی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار کە شتێکی وانەبوو ناوببرێت إِنَّا خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ أَمۡشَاجٍ نَّبۡتَلِيهِ فَجَعَلۡنَٰهُ سَمِيعَۢا بَصِيرًا ٢بەڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان دروست کرد لە دڵۆپێك ئاوی تێکەڵ لە گەلێ توخم تا تاقی بکەینەوە إِنَّا هَدَيۡنَٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا ٣بێگومان ئێمە ڕێنموونیمان کرد بۆ ڕاستەڕێ، جا یان سوپاسگوزارە، وە یان نا سوپاس و سپڵە إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَلَٰسِلَاْ وَأَغۡلَٰلًا وَسَعِيرًا ٤بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕوایان زنجییر وتەوقی زۆر (کە دەکرێتە گەردنیان) و ئاگری ھەڵگیرساو إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ يَشۡرَبُونَ مِن كَأۡسٍ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا ٥بێگومان چاکەکاران لە پەرداخێکدا (شەراب)دەخۆنەوە کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافورەوەیە عَيۡنًا يَشۡرَبُ بِهَا عِبَادُ ٱللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفۡجِيرًا ٦کە کانییەکە (لە بەھەشتدا) بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوە (لەھەر شوێنێکدا بیانەوێت) ھەڵیدەقوڵێن وفوارە دەکات يُوفُونَ بِٱلنَّذۡرِ وَيَخَافُونَ يَوۡمًا كَانَ شَرُّهُۥ مُسۡتَطِيرًا ٧وەفا بە نەزر دەکەن وە لە ڕۆژێکیش دەترسن کە بەدی و سەختیەکەی ھەمووان دەگرێتەوە وَيُطۡعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسۡكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ٨وە خواردن ئەدەن بە ھەژاران وھەتیوان ودیلەکان ھەرچەند خۆیان حەزیشیان لێی بێت إِنَّمَا نُطۡعِمُكُمۡ لِوَجۡهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمۡ جَزَآءً وَلَا شُكُورًا ٩(دەڵێن) بەڕاستی ئێمە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خوا خواردنتان دەدەینێ، چاوەڕوانی ناکەین لە ئێوە نە پاداشت ونە سوپاس إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوۡمًا عَبُوسًا قَمۡطَرِيرًا ١٠بەڕاستی ئێمە لە سزای پەروەردگارمان دەترسین لە ڕۆژێکی ترش و تاڵ و دژواردا فَوَقَىٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمِ وَلَقَّىٰهُمۡ نَضۡرَةً وَسُرُورًا ١١جا خوا پاراستنی لە خراپی ئەو ڕۆژە وە ڕووی گەش وشادومانی پێ بەخشین وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّةً وَحَرِيرًا ١٢وە پاداشتی دانەوە بەھۆی خۆڕاگرتنیان (لەسەر چاکە ودوور کەوتنەوە لە خراپە) بە بەھەشت و (پۆشاکی) ئاوریشم مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۖ لَا يَرَوۡنَ فِيهَا شَمۡسًا وَلَا زَمۡهَرِيرًا ١٣پاڵی تیا دەدەنەوە لەسەر تەخت وقەنەفەی زۆر، نابینن تێیدا نە گەرمی ڕۆژ وە نە سەرمای بەهێز (واتە ھەوایەکی زۆر خۆشی ھەیە) وَدَانِيَةً عَلَيۡهِمۡ ظِلَٰلُهَا وَذُلِّلَتۡ قُطُوفُهَا تَذۡلِيلًا ١٤وە سێبەری درەختانی بەھەشت بەسەر سەریانەوەیە، وە ھێشووی میوەکانی نزیکە دەست وئاسان کراوە وَيُطَافُ عَلَيۡهِم بِـَٔانِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكۡوَابٍ كَانَتۡ قَوَارِيرَا۠ ١٥دەگەڕێن بەسەریاندابە قاپی زیوین وپەرداخی شووشەوە قَوَارِيرَاْ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقۡدِيرًا ١٦شووشە لە زیو بە ئەندازەی پێویست ئامادەکراون وَيُسۡقَوۡنَ فِيهَا كَأۡسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا ١٧لە بەھەشتدا شەرابیان لە پەرداخێکدا پێ دەنۆشرێت کە زەنجەبیلی تێکەڵاوە عَيۡنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلۡسَبِيلًا ١٨(کە ئەویش) کانییەکە لە بەھەشتدا ناودەبرێت بە سەلسەبیل ۞ وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيۡتَهُمۡ حَسِبۡتَهُمۡ لُؤۡلُؤًا مَّنثُورًا ١٩دەگەڕێن بە سەریاندا نەوجەوانانی ھەمیشە لاو وڕوخۆش وپاك، کاتێك بیان بینیت وا دەزانیت دانەی مرواری پرژو بڵاوون وَإِذَا رَأَيۡتَ ثَمَّ رَأَيۡتَ نَعِيمًا وَمُلۡكًا كَبِيرًا ٢٠وە کاتێك بڕوانیت لەوێدا ناز ونیعمەت ودەسەڵاتێکی گەورە دەبینیت عَٰلِيَهُمۡ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضۡرٌ وَإِسۡتَبۡرَقٌۖ وَحُلُّوٓاْ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ شَرَابًا طَهُورًا ٢١لە بەریاندایە بەرگی نەرم ونۆڵی سەوزکار وپۆشاکی ئاوریشمین وە ڕازێنراونەتەوە بە بازنی زیو وە پەروەردگاریان شەرابی پاك وتەمیزی پێ نۆشین إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمۡ جَزَآءً وَكَانَ سَعۡيُكُم مَّشۡكُورًا ٢٢(پێیان دەوترێت) ئەم بەھەشتە پاداشتی ئێوەیە وە ھەموو کۆششێکتان سوپاس کراوە إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ تَنزِيلًا ٢٣بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ ناردیتە خوارێ بە ناردنی (بەش بەش) فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعۡ مِنۡهُمۡ ءَاثِمًا أَوۡ كَفُورًا ٢٤کەواتە چاوەڕوانی فەرمانی خوا بکە وە فەرمانبەرداری ھیچ گوناھبار وبێ باوەڕێك مەکە وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ بُكۡرَةً وَأَصِيلًا ٢٥وە زیکر ویادی پەروەردگارت بکە، بەیانیان وئێواراندا وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَٱسۡجُدۡ لَهُۥ وَسَبِّحۡهُ لَيۡلًا طَوِيلًا ٢٦وە لە شەوا سوژدەی بۆ بەرە (نوێژ بکە) وە ستایشی خوا بکە لە بەشێکی زۆر لە شەودا إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمۡ يَوۡمًا ثَقِيلًا ٢٧بێگومان ئەم بێ بڕوایانە دونیای بێ بەقایان خۆش دەوێ وە پشت گوێی دەخەن ڕۆژێکی قورس وگران (کە قیامەتە) نَّحۡنُ خَلَقۡنَٰهُمۡ وَشَدَدۡنَآ أَسۡرَهُمۡۖ وَإِذَا شِئۡنَا بَدَّلۡنَآ أَمۡثَٰلَهُمۡ تَبۡدِيلًا ٢٨ئێمە ئەوانمان دروست کرد وجومگەکانیانمان قایم پێکەوە بەستووە وە کاتێك بمانەوێت دەیان گۆڕین بە کەسانی تری وەك خۆیان چۆن گۆڕینێك إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٌۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا ٢٩ئەم سورەتە ئامۆژگاری وپەندە، ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لای پەروەردگاری وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا ٣٠وە ئێوە حەز ناکەن (لە گرتنی ئەو ڕێیە) مەگەر کاتێك کە خوا بیەوێت (وە بە زۆر ناچارتان بکات) بێگومان خوا زانا ودانا دروستكردارە يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمَۢا ٣١ئەوەی (خوا) بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە وە ئامادەی کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.