بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلۡمُرۡسَلَٰتِ عُرۡفًا ١سوێند بە بای ڕەوانە کراوی، یەك لە دوای یەك فَٱلۡعَٰصِفَٰتِ عَصۡفًا ٢وە بەو (با) توندانەش ھەڵ دەکەن بە ھەڵکردنێکی قایم وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشۡرًا ٣وە بەو بایانەی کە ھەور دەبەن وبڵاوی دەکەنەوە فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقًا ٤سوێندیش بەو (فریشتانە) ی بەچاکی حەق لە بەتاڵ جیا دەکەنەوە فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا ٥ئەمجا سوێند بەو (فریشتانە) ش پەیامی (خوا بە پێغەمبەران) دەگەیەنن عُذۡرًا أَوۡ نُذۡرًا ٦بۆ (نەھێڵانی) بەھانە (ولێخۆشبوونیان) یان بۆ ترساندن إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٌ ٧بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە (لە ھاتنی ڕۆژی دوایی) دێتە دی فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتۡ ٨ئەمجا کاتێك کە ئەستێرەکان تاریك بوون وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتۡ ٩وە دەمێك کە ئاسمان کەلێنی تێ بوو وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ نُسِفَتۡ ١٠وە کاتێك کێوەکان لە بێخ ھێنران وتەخت کران وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ ١١وە ساتێک کە کات وشوێنی دیارکراو دانرا بۆ پێغەمبەران لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا لِأَيِّ يَوۡمٍ أُجِّلَتۡ ١٢بۆ چ ڕۆژێك دوا خراوە؟ لِيَوۡمِ ٱلۡفَصۡلِ ١٣بۆ ڕۆژی جیاکردنەوە وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ١٤تۆ چووزانیت ڕۆژی جیاکردنەوە چی یە؟ وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ١٥وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا أَلَمۡ نُهۡلِكِ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٦ئایا گەلانی پێشینانمان لە ناو نەبرد ثُمَّ نُتۡبِعُهُمُ ٱلۡأٓخِرِينَ ١٧لە پاشان گەلانی دوای ئەوانمان وەك ئەوان لێ نەکرد كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ ١٨ھەر بەو جۆرەش دەکەین بە گوناھباران وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ١٩وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا أَلَمۡ نَخۡلُقكُّم مِّن مَّآءٍ مَّهِينٍ ٢٠ئایا ئێوەمان دروست نەکردووە لە ئاوێکی بێ نرخ؟ فَجَعَلۡنَٰهُ فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ ٢١ئەمجا خستمانە جێگایەکی پتەوەوە إِلَىٰ قَدَرٍ مَّعۡلُومٍ ٢٢تا ماوەیەکی دیاریكراو فَقَدَرۡنَا فَنِعۡمَ ٱلۡقَٰدِرُونَ ٢٣ئەمجا بەئەندازەگیریەکی ڕێك وپێك دروستمان کرد، ئای (ئێمە) چ ئەندازەگیرێکی تەواو وچاکین وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٢٤وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ كِفَاتًا ٢٥ئایا ئێمە زەویمان نەکردۆتە کۆ کەرەوە أَحۡيَآءً وَأَمۡوَٰتًا ٢٦بۆ زیندووان ومردووان وَجَعَلۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ شَٰمِخَٰتٍ وَأَسۡقَيۡنَٰكُم مَّآءً فُرَاتًا ٢٧وە لە ناویدا شاخانی بەرزی لەنگەر داکوتاومان داناوە وە ئاوی شیرینمان پێ نۆشین وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٢٨(بەم بێ بڕوایانە دەوترێت) وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ٢٩بڕۆن بۆ لای ئەو دۆزەخەی کە بە درۆتان دەزانی ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ ظِلٍّ ذِي ثَلَٰثِ شُعَبٍ ٣٠بڕۆن بۆ لای سێبەری دوکەڵێکی سێ بەش لَّا ظَلِيلٍ وَلَا يُغۡنِي مِنَ ٱللَّهَبِ ٣١نە سێبەرێکی فێنکە ونەشتێك لە گڕی (دۆزەخ) بەرگری بکات إِنَّهَا تَرۡمِي بِشَرَرٍ كَٱلۡقَصۡرِ ٣٢بەڕاستیی دۆزەخ پزیسکی وەك کۆشك دەھاوێژێت كَأَنَّهُۥ جِمَٰلَتٌ صُفۡرٌ ٣٣(بەرودوا دەڕۆن) ئەڵێ ی کاروانی حوشتری زەردن وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٣٤وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا هَٰذَا يَوۡمُ لَا يَنطِقُونَ ٣٥ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێ باوەڕان) ناتوانن قسەی تێدا بکەن وَلَا يُؤۡذَنُ لَهُمۡ فَيَعۡتَذِرُونَ ٣٦وە مۆڵەت نادرێن کە بڕوبیانوو بھێننەوە وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٣٧وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِۖ جَمَعۡنَٰكُمۡ وَٱلۡأَوَّلِينَ ٣٨ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە (جیاکردنەوەیە) ئێوە وپێشینانمان کۆ کردوەتەوە فَإِن كَانَ لَكُمۡ كَيۡدٌ فَكِيدُونِ ٣٩سا ئەگەر فێڵ وپیلانێکتان ھەیە ئەنجامی بدەن وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٤٠وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي ظِلَٰلٍ وَعُيُونٍ ٤١بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان لە سێبەرو (قەراغی) کانیاوی زۆران وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشۡتَهُونَ ٤٢وە لەناو میوەھاتێکدان کە حەزی لێ دەکەن كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٤٣(پێیان دەڵێن) بخۆن وبخۆنەوە نۆشتان بێ بەھۆی ئەوەی کە دەتان کرد إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٤٤بێگومان ئێمە ئاوا پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٤٥وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا كُلُواْ وَتَمَتَّعُواْ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجۡرِمُونَ ٤٦(ئەی کافران) بخۆن وڕابوێرن ماوەیەکی کەم (لە دونیادا)، بەڕاستی ئێوەن تاوانباران وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٤٧وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرۡكَعُواْ لَا يَرۡكَعُونَ ٤٨وە کاتێك پێیان بوترێت (لەخوا بترسن و) کڕنوش بەرن، کڕنوش نابەن وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ٤٩وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ ٥٠(ئەگەر ئەوان باوەڕ بە قورئان نەکەن)ئیتر بە چ فەرموودەیەکی تر بڕوا دەھێنن دوای قورئان؟