Millat al-Islam

Chapter 72 · 28 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah Al-Jinn in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah Al-Jinn (1221 reciters)
Meccanسورة الجن28 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

قُلۡ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ ٱسۡتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَقَالُوٓاْ إِنَّا سَمِعۡنَا قُرۡءَانًا عَجَبًا ١(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: نیگام بۆ کرا کە بێگومان چەند کەسێك لە جنۆکە گوێیان گرت (لە قورئان خوێندنەوەم) ئەمجا ووتیان: بەڕاستی ئێمە قورئانێکی سەر سوڕھێنەرمان بیست يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلرُّشۡدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦۖ وَلَن نُّشۡرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدًا ٢ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست ئێمەش باوەڕمان پێ کرد وە ھەرگیز کەس ناکەین بەھاوبەشی پەروەردگارمان وَأَنَّهُۥ تَعَٰلَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا ٱتَّخَذَ صَٰحِبَةً وَلَا وَلَدًا ٣وە بەڕاستی بڵندە گەورەیی پەروەردگارمان - لە شتی ناشایستە -، ھیچ ھاوسەر ومنداڵێکی بۆ خۆی دانەناوە وَأَنَّهُۥ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى ٱللَّهِ شَطَطًا ٤بێگومان گێل ونەفامەکەمان درۆی نالەباری ھەڵدەبەست دەربارەی خوا وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا ٥وە ئێمە پێمان وابوو کە ئادەمیی وجنۆکە ھەرگیز درۆ ناکەن دەربارەی خوا وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ ٱلۡإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَزَادُوهُمۡ رَهَقًا ٦بەڕاستی پیاوانێك لە ئادەمیی پەنایان دەبردە بەر پیاوانێك لە جنۆکە (کە بیان پارێزن) کەچی زۆرتر ماندوویان دەکردن وَأَنَّهُمۡ ظَنُّواْ كَمَا ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ أَحَدًا ٧وە ئادەمیی گومانیان بردووە ھەروەك ئێوە - ئەی جنۆکە - گومانتان بردووە کە ئیتر خوا ھیچ پێغەمبەرێك نانێرێت وَأَنَّا لَمَسۡنَا ٱلسَّمَآءَ فَوَجَدۡنَٰهَا مُلِئَتۡ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا ٨جنۆکەکان ووتیان : ئێمە دەگەڕاین بە شوێن دەنگ وباسی ئاسماندا کەچی بینیمان پڕکراوە لە پاسەوانی بەھێز وتیری ئەستێرەکان وَأَنَّا كُنَّا نَقۡعُدُ مِنۡهَا مَقَٰعِدَ لِلسَّمۡعِۖ فَمَن يَسۡتَمِعِ ٱلۡأٓنَ يَجِدۡ لَهُۥ شِهَابًا رَّصَدًا ٩وە بێگومان ئێمە جاران دادەنیشتین لە چەند شوێنێك لە ئاسمان بۆ گوێ گرتن، بەڵام ھەر کەسێك لەئێستا بە دواوە گوێ بگرێت تیرێکی ئەستێرە دەبینێت لە بۆسەیدایە وَأَنَّا لَا نَدۡرِيٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ أَرَادَ بِهِمۡ رَبُّهُمۡ رَشَدًا ١٠وە بەڕاستی نازانین ئایا خراپی ویستراوە بۆ ئەوانەی کە لە سەر زەوین؟ یان پەروەردگاریان ڕێنمونی ویستووە بۆیان؟ وَأَنَّا مِنَّا ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَۖ كُنَّا طَرَآئِقَ قِدَدًا ١١وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان چاکین وە ھەندێکمان لەوە کەمتر، ئێمە جاران خاوەنی ڕێبازی زۆر بووین وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن نُّعۡجِزَ ٱللَّهَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَن نُّعۡجِزَهُۥ هَرَبًا ١٢وە ئێمە دڵنیا بووین کە ھەرگیز ناتوانین لە دەستی خوا دەرچین لە زەوی دا وە بە ھەڵھاتنیش لە دەستی خوا ڕزگار نابین وَأَنَّا لَمَّا سَمِعۡنَا ٱلۡهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦۖ فَمَن يُؤۡمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخۡسًا وَلَا رَهَقًا ١٣بەڕاستی ئێمە کاتێ ڕێنمونی (قورئان) مان بیست باوەڕمان پێ ھێنا، ئەمجا ھەر کەسێك بڕوای ھێنا بە پەروەردگاری خۆی ئیتر ناترسێت نە لە کەمیی (پاداشت) ونە لە زۆریی (تۆڵە) وَأَنَّا مِنَّا ٱلۡمُسۡلِمُونَ وَمِنَّا ٱلۡقَٰسِطُونَۖ فَمَنۡ أَسۡلَمَ فَأُوْلَٰٓئِكَ تَحَرَّوۡاْ رَشَدًا ١٤وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان موسوڵمانین وھەندێکمان ستەمکار، ئەمجا ئەوانەی موسوڵمان بوون ئەوە ئەوانە ڕێگای ڕاستیان دۆزیوەتەوە وَأَمَّا ٱلۡقَٰسِطُونَ فَكَانُواْ لِجَهَنَّمَ حَطَبًا ١٥بەڵام ئـەوانەی لەرێگای ڕاست لایانداوە (ستەمکارەکان) دەبنە سووتەمەنی دۆزەخ وَأَلَّوِ ٱسۡتَقَٰمُواْ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسۡقَيۡنَٰهُم مَّآءً غَدَقًا ١٦(ئەمجا خوای گەورە دەفەرموێت) : ئەگەر ئەوان (مرۆڤ و جنۆکە) بەردەوام بوونایە لەسەر ڕێگای ڕاست ئاوی زۆرمان پێ ئەنۆشین (نیعمەتی زۆرمان دەدانێ) لِّنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَمَن يُعۡرِضۡ عَن ذِكۡرِ رَبِّهِۦ يَسۡلُكۡهُ عَذَابًا صَعَدًا ١٧ھەتا تاقیان کەینەوە تیایدا وە ھەر کەسێك ڕوو وەرگێڕێت لە یادی پەروەردگاری خۆی دەیخاتە ناو سزای دژوارەوە وَأَنَّ ٱلۡمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدۡعُواْ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًا ١٨بێگومان مزگەوتەکان بۆ پەرستنی خوان بەتەنھا، جگە لەئەو کەسی تری تێدا نەپەرسترێت، کەواتە لەگەڵ خوادا ھاوار لە کەسی تر مەکەن وَأَنَّهُۥ لَمَّا قَامَ عَبۡدُ ٱللَّهِ يَدۡعُوهُ كَادُواْ يَكُونُونَ عَلَيۡهِ لِبَدًا ١٩وە بەندەی خوا (موحەممەد ﷺ) کاتێك کە ھەستا لە خوا بپاڕێتەوە (و بیپەرستێت)، (بێ بڕواکانی مەککە) نزیك بوو دابارن بە سەریدا قُلۡ إِنَّمَآ أَدۡعُواْ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِهِۦٓ أَحَدًا ٢٠بڵێ: دڵنیا بن من ھەر خوای خۆم دەپەرستم وە کەس ناکەم بە ھاوبەشی قُلۡ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ لَكُمۡ ضَرًّا وَلَا رَشَدًا ٢١بڵێ: بەڕاستی من نەزیان ونەڕێنمونی ئێوەم بەدەست نیە قُلۡ إِنِّي لَن يُجِيرَنِي مِنَ ٱللَّهِ أَحَدٌ وَلَنۡ أَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدًا ٢٢بڵێ: بێگومان کەسێك نیە کە من بپارێزێت لە (سزای) خوا، وە بێجگە لەو پەناگەیەك شك نابەم إِلَّا بَلَٰغًا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِسَٰلَٰتِهِۦۚ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ٢٣(وە ھیچم بەدەست نیە) ڕاگەیاندن نەبێت لە خواوە وگەیاندنی پەیامەكانی ئەو نەبێت وە ھەر کەسێك بێ فەرمانی خوا وپێغەمبەری بکات ئەوە بێگومان ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوە، تێیدا دەمێنێتەوە بە ھەمیشەیی حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ أَضۡعَفُ نَاصِرًا وَأَقَلُّ عَدَدًا ٢٤تا بەچاوی خۆیان دەبینن ئەو سزایانەی کە بەڵێنیان پێدراوە، ئەمجا ئەو کاتە دەزانن، کە کێ یارمەتیدەری کەمترە وژمارەی کەمە قُلۡ إِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٌ مَّا تُوعَدُونَ أَمۡ يَجۡعَلُ لَهُۥ رَبِّيٓ أَمَدًا ٢٥بڵێ من نازانم ئاخۆ نزیکە ئەو ڕۆژی دواییەی کە بەڵێنتان پێدراوە یان پەروەردگارم ماوەیەکی دووری بۆ داناوە عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ فَلَا يُظۡهِرُ عَلَىٰ غَيۡبِهِۦٓ أَحَدًا ٢٦ھەر خوایە زانا بە نھێنیەکان وە کەس ئاگادار ناکات بەسەر نھێنی خۆیدا إِلَّا مَنِ ٱرۡتَضَىٰ مِن رَّسُولٍ فَإِنَّهُۥ يَسۡلُكُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ رَصَدًا ٢٧مەگەر بۆ پێغەمبەرێك کە خۆی ڕازی بێت، جا بێگومان خوا لەبەردەمی وپشتیەوە پاسەوان (لە فریشتە) دەنێرێت لِّيَعۡلَمَ أَن قَدۡ أَبۡلَغُواْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّهِمۡ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيۡهِمۡ وَأَحۡصَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ عَدَدَۢا ٢٨تا بزانێت کە پەیامی خوای خۆیان گەیاندووە وە خوا ئاگادارە بەوەی کە لایانە وە ھەموو شتێکی (لەسەریان) ژماردووە بە ھەڵژماردن

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.