بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُزَّمِّلُ ١ئەی ئەو کەسەی کە خۆت داپۆشیووە قُمِ ٱلَّيۡلَ إِلَّا قَلِيلًا ٢شەو ھەستە (شەو نوێژ بکە) مەگەر کەمێکی نەبێت نِّصۡفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصۡ مِنۡهُ قَلِيلًا ٣نیوەی یا کەمێك لە نیوەی کەم بکەرەوە أَوۡ زِدۡ عَلَيۡهِ وَرَتِّلِ ٱلۡقُرۡءَانَ تَرۡتِيلًا ٤یا کەمێ لێی زیاد بکە، لەسەرخۆ قورئان بخوێنەرەوە و(بەڕێك وپێکی) دەوری بکەرەوە إِنَّا سَنُلۡقِي عَلَيۡكَ قَوۡلًا ثَقِيلًا ٥بێگومان ئێمە لەمەولا بۆت دەنێرینە خوارەوە گوفتاری (قورئان)ی قورس وگران إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـًٔا وَأَقۡوَمُ قِيلًا ٦بەڕاستی ھەستانی شەو دوای خەو (بۆ خواپەرستی) قورسترە وگرانترە لە ڕووی کردارەوە (لە ھی ڕۆژ وبەھێزترە بۆ دڵ)، دروسترە لە ڕووی ووتنەوە إِنَّ لَكَ فِي ٱلنَّهَارِ سَبۡحًا طَوِيلًا ٧بەڕاستی تۆ لە ڕۆژدا لە ھاتووچۆکردنێکی زۆردایت وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلۡ إِلَيۡهِ تَبۡتِيلًا ٨ھەمیشە یادی پەروەردگارت بکە وە خۆت یەکلاکەرەوە بە یەکلایی کردنەوەیەکی تەواو رَّبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذۡهُ وَكِيلًا ٩ئەو خوای ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نیە تەنھا ئەو نەبێت، کەوابوو بیکە بە پارێزەر وپشتیوانی خۆت وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهۡجُرۡهُمۡ هَجۡرًا جَمِيلًا ١٠دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیڵێن وە وازیان لێبهێنە ولێیان گەڕێ بە واز لێھێنانێکی جوان وَذَرۡنِي وَٱلۡمُكَذِّبِينَ أُوْلِي ٱلنَّعۡمَةِ وَمَهِّلۡهُمۡ قَلِيلًا ١١واز بھێنە لە من وئەو خاوەن ناز ونیعمەتانەی کە ئایینی من بە درۆ دەزانن وە کەمێك مۆڵەتیان بدە إِنَّ لَدَيۡنَآ أَنكَالًا وَجَحِيمًا ١٢بێگومان لای ئێمە ھەیە کۆت وزنجیری قورس وگران وە ئاگری ھەڵگیرساو وَطَعَامًا ذَا غُصَّةٍ وَعَذَابًا أَلِيمًا ١٣وە خواردنی گەرو گیر ھەروەھا سزای پڕ لە داخ و دەرد يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلۡجِبَالُ كَثِيبًا مَّهِيلًا ١٤لەڕۆژێکدا کە زەوی وچیاکان دێنە لەرزە وە کێوەکان دەبن بە گردۆڵکە لە لمی ھەڵڕژاو إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولًا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولًا ١٥بێگومان ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن کە شایەتە لە سەرتان، ھەروەك پێغەمبەرێکمان نارد بۆلای فیرعەون فَعَصَىٰ فِرۡعَوۡنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذۡنَٰهُ أَخۡذًا وَبِيلًا ١٦ئەمجا فیرعەون سەرپێچی ئەو پێغەمبەرەی کرد (سەرپێچی موسا) ئێمەش تۆڵەمان لێ سەند بە تۆڵە سەندنێکی سەخت فَكَيۡفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرۡتُمۡ يَوۡمًا يَجۡعَلُ ٱلۡوِلۡدَٰنَ شِيبًا ١٧جا ئەگەر بێ بڕوایی بکەن چۆن خۆتان دەپارێزن، لە ڕۆژێکدا کە (بە ترس وسامی خۆی) مناڵان پیر دەکات ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦۚ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَفۡعُولًا ١٨ئاسمان لەت دەبێت بەھۆی (سەختی) ئەو ڕۆژەوە، بەڵێنی خوا دێتە دی إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٌۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا ١٩بەڕاستی ئەم ئایەتانەی پێشوو پەند وئامۆژگارین، ئەمجا ھەرکەسێك کە بیەوێت ڕێگا دەگرێت بۆلای پەروەردگاری ۞ إِنَّ رَبَّكَ يَعۡلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدۡنَىٰ مِن ثُلُثَيِ ٱلَّيۡلِ وَنِصۡفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٌ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَۚ وَٱللَّهُ يُقَدِّرُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَۚ عَلِمَ أَن لَّن تُحۡصُوهُ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡۖ فَٱقۡرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِۚ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرۡضَىٰ وَءَاخَرُونَ يَضۡرِبُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَبۡتَغُونَ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَءَاخَرُونَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ فَٱقۡرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنۡهُۚ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَقۡرِضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنًاۚ وَمَا تُقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُم مِّنۡ خَيۡرٍ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيۡرًا وَأَعۡظَمَ أَجۡرًاۚ وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمُۢ ٢٠بێگومان پەروەردگاری تۆ دەزانێت (ئەی موحەممەد ﷺ) کە تۆ ھەڵدەسیت (بۆشەو نوێژکردن) شتێك کەمتر لە دووبەش لە سێ بەشی شەو، وە نیوەی" یان سێیەكی وە دەستەیەك لەوانەی کە لە گەڵتدان وە خوا ئەندازەی شەو وڕۆژ دیاری دەکات، (خوا) زانی کە ئێوە ناتوانن ئەندازەی شەو نوێژ ڕابگرن لە بەرئەوە لێتان خۆش بوو، دەی ئەوەندەی بۆتان دەلوێت وئاسانە لاتان قورئان بخوێنن ودەوری بکەنەوە، (خوا) دەزانێت کە لەمەولا کەسانێکتان نەخۆش دەبێت وە کەسانێکی ترتان دەرۆن بەسەر زەویدا بە شوێن ڕۆزیی ونیعمەتی خوادا دەگەڕێن وەکەسانێکی ترتان دەجەنگن لە ڕێگای خوادا، ئەمجا بخوێننەوە لە قورئان ئەوەندەی کە بۆتان دەلوێ ولاتان ئاسانە وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (مەبەست ئەوەیە خێر وخێرات وسەدەقە بکەن لە ڕێی خوادا)، ھەر چاکەیەك پێش بخەن بۆ خۆتان، لای خوا دەستان دەکەوێتەوە، ئەوەیشی لای خوایە چاکتر وگەورەترە لە ڕووی پاداشتەوە وە داوای لێخۆش بوون بکەن لە خوا، بەڕاستی خوا لێبووردە ومیھرەبانە