بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ ١کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا لَيۡسَ لِوَقۡعَتِهَا كَاذِبَةٌ ٢لەڕودانیدا ھیچ درۆ وگومانێك نیە خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ ٣نزم کەرەوەی (کەسانێکە و) بەرزکەرەوەیە (بۆ کەسانێکی تر) إِذَا رُجَّتِ ٱلۡأَرۡضُ رَجًّا ٤کاتێك کە زەوی ھێنرایە جوڵان بە جوڵانێکی توند وَبُسَّتِ ٱلۡجِبَالُ بَسًّا ٥وە شاخەکان زۆر وورد کران بەورد کردن فَكَانَتۡ هَبَآءً مُّنۢبَثًّا ٦وە بوون بە تەپوتۆزی پرش وبڵاو وَكُنتُمۡ أَزۡوَٰجًا ثَلَٰثَةً ٧وە ئێوە دەبنە سێ کۆمەڵ (لە دوا ڕۆژدا) فَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ ٨ئەمجا یارانی لای ڕاست ، کام یارانی لای ڕاست؟ وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ ٩وە یارانی لای چەپ، کام یارانی لای چەپ؟ وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلسَّٰبِقُونَ ١٠وە پێشەکەوتوەکان ھەر خۆیانن پێش کەوتوو أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡمُقَرَّبُونَ ١١ئەوانەن نزیکانی (بارەگای خوا) فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ١٢لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدان ثُلَّةٌ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٣کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان وَقَلِيلٌ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ ١٤وە کەمێکن لە پاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ) عَلَىٰ سُرُرٍ مَّوۡضُونَةٍ ١٥لەسەر قەنەفە وکورسی چنراو بە ئاڵتون مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيۡهَا مُتَقَٰبِلِينَ ١٦پاڵ ئەدەنەوە لەسەری بەرامبەر بەیەکتری يَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٌ مُّخَلَّدُونَ ١٧تازە لاوی ھەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن بِأَكۡوَابٍ وَأَبَارِيقَ وَكَأۡسٍ مِّن مَّعِينٍ ١٨بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان لَّا يُصَدَّعُونَ عَنۡهَا وَلَا يُنزِفُونَ ١٩نەسەریان پێی دەێشێت ونەسەرخۆش ئەبن پێی وَفَٰكِهَةٍ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ ٢٠میوەھاتیش کەخۆیان ھەڵی بژێرن وَلَحۡمِ طَيۡرٍ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ ٢١وە گۆشتی ھەر باڵندەیەك کەحەزی لێ بکەن وَحُورٌ عِينٌ ٢٢وەحۆریانی چاو گەش وچاو بەڵەك كَأَمۡثَٰلِ ٱللُّؤۡلُوِٕ ٱلۡمَكۡنُونِ ٢٣وەك مرواری ناو سەدەف وان جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٢٤(ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا لَا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوًا وَلَا تَأۡثِيمًا ٢٥نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن إِلَّا قِيلًا سَلَٰمًا سَلَٰمًا ٢٦جگە لەووتەی سڵاو وسەلام کردن (لەیەکتری) وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ ٢٧وە یارانی لای ڕاست کام یارانی لای ڕاست فِي سِدۡرٍ مَّخۡضُودٍ ٢٨لەژێر سێبەری دارتاوگی بێ دڕکدان وَطَلۡحٍ مَّنضُودٍ ٢٩وداری مۆزی ھۆنراو بەھێشووە مۆز وَظِلٍّ مَّمۡدُودٍ ٣٠و سێبەری بەردەوام وَمَآءٍ مَّسۡكُوبٍ ٣١وەئاوی تاڤگەیی وئاوی ڕەوان وَفَٰكِهَةٍ كَثِيرَةٍ ٣٢وەمیوەھاتی زۆر لَّا مَقۡطُوعَةٍ وَلَا مَمۡنُوعَةٍ ٣٣کە ھەرگیز تەواو نابێ وقەدەغەش ناکرێ وَفُرُشٍ مَّرۡفُوعَةٍ ٣٤ھەروەھا ڕاخەری بەرز وبڵندی تێدایە إِنَّآ أَنشَأۡنَٰهُنَّ إِنشَآءً ٣٥ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان فَجَعَلۡنَٰهُنَّ أَبۡكَارًا ٣٦وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ) عُرُبًا أَتۡرَابًا ٣٧ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھاوتەمەنیانن لِّأَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ ٣٨(ئەمانە ھەموو ) بۆ یارانی لای ڕاستن ثُلَّةٌ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ ٣٩کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان وَثُلَّةٌ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ ٤٠کۆمەڵێکی زۆریش لەپاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ) وَأَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ ٤١وە ھاوڕێیانی لای چەپ کام ھاوڕێیانی لای چەپ؟ فِي سَمُومٍ وَحَمِيمٍ ٤٢لەناو گڕی دۆزەخ وئاوی لەکوڵدان وَظِلٍّ مِّن يَحۡمُومٍ ٤٣وە لە سێبەری چڕە دووکەڵی ڕەشدان لَّا بَارِدٍ وَلَا كَرِيمٍ ٤٤نە فێنکە و نە کەڵکیشی ھەیە إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُتۡرَفِينَ ٤٥چونکە بەڕاستی ئەمانە پێشتر خۆشـگوزەران بوون وَكَانُواْ يُصِرُّونَ عَلَى ٱلۡحِنثِ ٱلۡعَظِيمِ ٤٦وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا) وَكَانُواْ يَقُولُونَ أَئِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ ٤٧وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ ٤٨یاخود باوو باپیرانمان (زیندوو ئەکرێنەوە) قُلۡ إِنَّ ٱلۡأَوَّلِينَ وَٱلۡأٓخِرِينَ ٤٩(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان لَمَجۡمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَٰتِ يَوۡمٍ مَّعۡلُومٍ ٥٠کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو ثُمَّ إِنَّكُمۡ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلۡمُكَذِّبُونَ ٥١پاشان ئێوە ئەی گومڕایانی بێ باوەڕان لَأٓكِلُونَ مِن شَجَرٍ مِّن زَقُّومٍ ٥٢بێگومان لە(بەری) درەختی ژەقنەمووت (دەخۆن) فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ ٥٣جا وورگی خۆتانی لێ پڕدەکەن فَشَٰرِبُونَ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡحَمِيمِ ٥٤ئەمجا ئاوی کوڵاوی بەسەردا دەخۆنەوە فَشَٰرِبُونَ شُرۡبَ ٱلۡهِيمِ ٥٥دەی خۆنەوە وەکو خواردنەوەی (حوشترانی) تینوو هَٰذَا نُزُلُهُمۡ يَوۡمَ ٱلدِّينِ ٥٦ئەمە میوانداری ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا نَحۡنُ خَلَقۡنَٰكُمۡ فَلَوۡلَا تُصَدِّقُونَ ٥٧ئێمە دروستمان کردون ئەی بۆ بڕوا ناکەن (بەزیندوو بوونەوە) أَفَرَءَيۡتُم مَّا تُمۡنُونَ ٥٨جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کە دەیڕێژنە ناو منداڵدانەوە؟ ءَأَنتُمۡ تَخۡلُقُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡخَٰلِقُونَ ٥٩ئایا ئێوە دروستی دەکەن؟ یان ئێمەین بەدی ھێنەرینی؟ نَحۡنُ قَدَّرۡنَا بَيۡنَكُمُ ٱلۡمَوۡتَ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ ٦٠ئێمە لەناوتاندا مردنمان داناوە، وەکەس پێش دەسەڵاتی ئێمە ناکەوێ عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمۡثَٰلَكُمۡ وَنُنشِئَكُمۡ فِي مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٦١(بەدەسەڵاتین) کە لەجیاتی ئێوە نەوەی تر بھێنین وە دروستتان بکەینەوە بەشێوەیەك کەھیچی لێ نازانن وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُولَىٰ فَلَوۡلَا تَذَكَّرُونَ ٦٢سوێند بەخوا بێگومان ئێوە لەبەدیهێنانی یەکەمی ئاگادارن ئیتر بۆ بیرناکەنەوە أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَحۡرُثُونَ ٦٣جا پێم بڵێن ئەو تۆوەی کەدەیچێنن ءَأَنتُمۡ تَزۡرَعُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلزَّٰرِعُونَ ٦٤ئایا ئێوە دەیڕوێنن؟ یائێمەین دەیڕوێنین؟ لَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَٰهُ حُطَٰمًا فَظَلۡتُمۡ تَفَكَّهُونَ ٦٥ئەگەر بمان ویستایە ئەو (ڕواوە)مان دەگێڕا بە پووش و کا، ئەمجا دەستان دەکرد بەقسەی بێ کەڵك إِنَّا لَمُغۡرَمُونَ ٦٦(دەتانـووت) بەڕاستی زەرەرلێکەوتوو ئێمەین بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ ٦٧بەڵکو ئێمە لە ڕزق وڕۆزی بێ بەشین أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلۡمَآءَ ٱلَّذِي تَشۡرَبُونَ ٦٨جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کەدەیخۆنەوە ءَأَنتُمۡ أَنزَلۡتُمُوهُ مِنَ ٱلۡمُزۡنِ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنزِلُونَ ٦٩ئایا ئێوە لە ھەورەکانەوە دەیبارێنن یا ئێمە دەیبارێنین لَوۡ نَشَآءُ جَعَلۡنَٰهُ أُجَاجًا فَلَوۡلَا تَشۡكُرُونَ ٧٠ئەگەر بمان ویستایە دەمانکرد بەئاوێکی زۆر سوێری تاڵ، ئیتر بۆ سوپاسی خوا ناکەن أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِي تُورُونَ ٧١پێم بڵێن ئەو ئاگرەی کە دایدەگیرسێنن ءَأَنتُمۡ أَنشَأۡتُمۡ شَجَرَتَهَآ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنشِـُٔونَ ٧٢ئایا ئێوە دارەکەیتان بەدیهێناوە؟ یائێمە بەدیهێنەرینی؟ نَحۡنُ جَعَلۡنَٰهَا تَذۡكِرَةً وَمَتَٰعًا لِّلۡمُقۡوِينَ ٧٣ئێمە ئەو (ئاگرە)مان کردووە بەھۆی یادخەرەوە(ی ئاگری دۆزەخ) وە (کردومانەتە) ھۆی کەڵک لێ وەرگرتن بۆ گەشتیاران فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ ٧٤جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە ۞ فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ ٧٥جا سوێند بێت بەشوێنی (ھەڵھاتن وئاوابوونی) ئەستێرەکان وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٌ لَّوۡ تَعۡلَمُونَ عَظِيمٌ ٧٦بەڕاستی ئەم سوێندە ئەگەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە إِنَّهُۥ لَقُرۡءَانٌ كَرِيمٌ ٧٧کە بێگومان ئەمە قورئانێکی گەورە وبەڕێزە فِي كِتَٰبٍ مَّكۡنُونٍ ٧٨لەناو کتێبێکی شاراوەدایە (کەلوح المحفوظه) لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُطَهَّرُونَ ٧٩جگە لە (فریشتە) پاکەکان کەس دەستی لێ نادات تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٨٠نێردراوەتە خوارەوە لە لایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە أَفَبِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَنتُم مُّدۡهِنُونَ ٨١دەی ئایا ئێوە بەم قورئانە باوەڕ ناکەن وَتَجۡعَلُونَ رِزۡقَكُمۡ أَنَّكُمۡ تُكَذِّبُونَ ٨٢وە لەجیاتی سوپاسگوزاری لەسەر ڕۆزیتان ئێوە باوەڕ ناھێنن فَلَوۡلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلۡحُلۡقُومَ ٨٣دەی بۆچی کاتێك گیانی (نەخۆشەکەتان) دەگاتە گەرووی وَأَنتُمۡ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ ٨٤وە ئێوە لەو کاتەدا تەماشا دەکەن وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنكُمۡ وَلَٰكِن لَّا تُبۡصِرُونَ ٨٥لەوکاتەدا (فریشتەکانمان) لە ئێوە نزیکترن لەو (کەسەی لەسەرە مەرگدایە) بەڵام ئێوە (فریشتەکانی) ئێمە نابینن فَلَوۡلَآ إِن كُنتُمۡ غَيۡرَ مَدِينِينَ ٨٦ئەگەر ئێوە (زیندوو ناکرێنەوەو)پاداشت نادرێنەوە؟ تَرۡجِعُونَهَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٨٧ڕۆحی (مردوەکەتان) بگێڕنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ ٨٨ئەمجا ئەگەر ئەو (کەسەی لە گیانە ڵادایە) لەنزیکان بێ(لەخوا) فَرَوۡحٌ وَرَيۡحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ ٨٩ئەوە حەسانەوە وبۆنی خۆش وبەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتی بۆ ھەیە وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ ٩٠وە ئەگەر لەھاوەڵانی دەستی ڕاست بێت فَسَلَٰمٌ لَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ ٩١ئەوە سەلامەتی و بێ زیانی بۆ تۆ (چونکە) تۆ لەیارانی دەستی ڕاستی وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ ٩٢بەڵام ئەگەر لە بێ باوەڕانی گومڕا بێت فَنُزُلٌ مِّنۡ حَمِيمٍ ٩٣ئەوە(شوێنی) میوانداریەکەی ئێجگار گەرمە وَتَصۡلِيَةُ جَحِيمٍ ٩٤وەچوونە ناو دۆزەخە إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلۡيَقِينِ ٩٥بەڕاستی ئەوەی (کـە لەم سورەتەدا باسکرا) حەق وبێـگومانە فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ ٩٦جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە