بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلرَّحۡمَٰنُ ١خوای بەخشندە ( ئەو خوایەیە) عَلَّمَ ٱلۡقُرۡءَانَ ٢کە قورئانی فێری(موحەممەد ﷺ وئادەمیزاد کرد، بەئاسانکردنی خوێندنەوە و لەبەرکردن وتێگەیشتنی مانا وواتاکانی) خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ ٣ئادەمی دروست کرد عَلَّمَهُ ٱلۡبَيَانَ ٤وە فێری گفتوگۆی کرد ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ بِحُسۡبَانٍ ٥ڕۆژ ومانگ بە حسابێکی زۆر وورد دێن ودەچن وَٱلنَّجۡمُ وَٱلشَّجَرُ يَسۡجُدَانِ ٦ئەستێرە وگژوگیا ودرەخت (بۆ خوا) سوژدە دەبەن وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلۡمِيزَانَ ٧وە ئاسمانی بڵند وبەرزکردووەتەوە وە تەرازوی(عەدالەتی) داناوە أَلَّا تَطۡغَوۡاْ فِي ٱلۡمِيزَانِ ٨(وە فەرمانی داوە) کە ھەرگیز زیادەڕۆی لەتەرازودا نەکەن وَأَقِيمُواْ ٱلۡوَزۡنَ بِٱلۡقِسۡطِ وَلَا تُخۡسِرُواْ ٱلۡمِيزَانَ ٩وەکێشانەتان ڕێك بکێشن لە تەرازودا کەم وکووڕی مەکەن (سووك مەیکێشن) وَٱلۡأَرۡضَ وَضَعَهَا لِلۡأَنَامِ ١٠وە زەوی بۆ خەڵکی ڕاخستووە فِيهَا فَٰكِهَةٌ وَٱلنَّخۡلُ ذَاتُ ٱلۡأَكۡمَامِ ١١تێدایە میوەھات ودارخورمای خاوەن پۆرك وَٱلۡحَبُّ ذُو ٱلۡعَصۡفِ وَٱلرَّيۡحَانُ ١٢وە دانەوێڵەی خاوەن کاو پەل وپۆدار وڕەیحانە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ١٣جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٍ كَٱلۡفَخَّارِ ١٤ئادەمیی دروست کرد لەقوڕێکی ووشکەوە بووی وەك سواڵەت وَخَلَقَ ٱلۡجَآنَّ مِن مَّارِجٍ مِّن نَّارٍ ١٥وە جنۆکەی دروست کرد لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ١٦جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ وَرَبُّ ٱلۡمَغۡرِبَيۡنِ ١٧(خوا) پەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژھەڵات وپەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژ ئاوایە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ١٨جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ يَلۡتَقِيَانِ ١٩دوو دەریای بەرەڵا کردووە کەدەگەن بەیەك بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٌ لَّا يَبۡغِيَانِ ٢٠لەنێوانیاندا بەربەستێك ھەیە تێکەڵی یەکتر نابن فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٢١جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ يَخۡرُجُ مِنۡهُمَا ٱللُّؤۡلُؤُ وَٱلۡمَرۡجَانُ ٢٢لەو دوودەریایە مرواری ومەرجان دەردەچن (دروست دەبن) فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٢٣جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ وَلَهُ ٱلۡجَوَارِ ٱلۡمُنشَـَٔاتُ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ ٢٤وە بۆ خوایە ئەو کەشتیە گەورە دروستکراوانەی کە وەك شاخن لەدەریادا دەگەڕێن فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٢٥جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ كُلُّ مَنۡ عَلَيۡهَا فَانٍ ٢٦ھەرچی دروستکراو لەسەر زەویدا ھەیە نامێنت وتیادەچێ وَيَبۡقَىٰ وَجۡهُ رَبِّكَ ذُو ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ ٢٧وە ھەر ڕووی پیرۆزی پەروەردگارت دەمێنێت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی سیفەتی [وجە = ڕوو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیەك کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) کەخاوەن شکۆی ڕێزدارە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٢٨جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ يَسۡـَٔلُهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ كُلَّ يَوۡمٍ هُوَ فِي شَأۡنٍ ٢٩ئەوەی لەئاسمانەکان وزەوی دایە (ھەموو) داوای (پێویستیان) لەخوا دەکەن، ھەموو ڕۆژێ خوا لە (بەئەنجام گەیاندنی) کارێکی (گشتی بوونەوەر) دایە (یەك دەمرێنێت، یەك لەدایك دەبێت، یەکێك سەردەخات ویەکێکی تر دەشکێنێت، ھتد) فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٣٠جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ سَنَفۡرُغُ لَكُمۡ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ ٣١لەمەولا موحاسەبەتان دەکەین ئەی گرۆی ئادەمی وجنۆکە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٣٢جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ إِنِ ٱسۡتَطَعۡتُمۡ أَن تَنفُذُواْ مِنۡ أَقۡطَارِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ فَٱنفُذُواْۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلۡطَٰنٍ ٣٣ئەی کۆمەڵی جنۆکە وئادەمی ئەگەر توانیتان دەرچن لەبەشەکانی ئاسمانەکان وزەوی ئەوە بڕۆن دەرچن، ناشتوانن مەگەر بەدەسەڵاتێك نەبێت فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٣٤جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ يُرۡسَلُ عَلَيۡكُمَا شُوَاظٌ مِّن نَّارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنتَصِرَانِ ٣٥بۆتان دەنێرێ بڵێسەی ئاگر ومسی تواوە (یادوو کەڵی ئاگر) ئەوسا یارمەتی یەکترتان پێ نادرێت فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٣٦جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فَإِذَا ٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ وَرۡدَةً كَٱلدِّهَانِ ٣٧ئەمجا کاتێك ئاسمان لەت لەت بوو وەك گوڵی سوور، یان ڕۆنی ھەڵقرچاوی لێھات فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٣٨جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فَيَوۡمَئِذٍ لَّا يُسۡـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٌ وَلَا جَآنٌّ ٣٩ئەمجا لەو ڕۆژەدا پرسیار ناکرێت لەتاوانی ھیچ ئادەمی وجنۆکەیەك (چونکە ھەموو کەس لەو ڕۆژەدا بە ڕوویدا دەناسرێتەوە کە تاوانبارە یان چاکەکار) فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٤٠جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ يُعۡرَفُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ بِسِيمَٰهُمۡ فَيُؤۡخَذُ بِٱلنَّوَٰصِي وَٱلۡأَقۡدَامِ ٤١خراپەکاران بەڕوخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەمجا ڕائەکێشرێن بەمووی پێشی سەریان وبەقاچیان (بۆ ناو دۆزەخ) فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٤٢جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٤٣ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەتاوانباران بەدرۆیان دەزانی يَطُوفُونَ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَ حَمِيمٍ ءَانٍ ٤٤ھاتوچۆ ئەکەن لەنێوان ئەو (دۆزەخە) وئاوی زۆر گەرمدا فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٤٥جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ وَلِمَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ ٤٦وە بۆ ئەو کەسەی لەوەستانی بەردەم پەروەردگاری بترسێت ھەیە دوو باخی (خۆش) فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٤٧جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ ذَوَاتَآ أَفۡنَانٍ ٤٨(دوو باخەکە) خاوەنی میوە ودرەختی زۆرن فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٤٩جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فِيهِمَا عَيۡنَانِ تَجۡرِيَانِ ٥٠تێیاندا ھەیە دوو ڕووبار وکانیاووی ڕەوان فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٥١جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فِيهِمَا مِن كُلِّ فَٰكِهَةٍ زَوۡجَانِ ٥٢ھەیە لە ناویاندا لەھەر میوەیەك دوو جۆر فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٥٣جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ فُرُشِۭ بَطَآئِنُهَا مِنۡ إِسۡتَبۡرَقٍۚ وَجَنَى ٱلۡجَنَّتَيۡنِ دَانٍ ٥٤پاڵیان داوەتەوە لەسەر جۆرە فەرشێك کە بەرەکانیان لەئاوریشمی ئەستورە وە میوە لێ کردنەوەی ئەو دوو باخە نزیکە دەستە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٥٥جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فِيهِنَّ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٌ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنٌّ ٥٦لەو باخانەدا ھەن حۆریانێك کەتەنھا چاویان بڕیوەتە مێردەکانیان پێش ئەوان دەستی ئادەمی وجنۆکەیان لێ نەکەوتووە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٥٧جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ كَأَنَّهُنَّ ٱلۡيَاقُوتُ وَٱلۡمَرۡجَانُ ٥٨ئەو (حۆریانە) وەك یاقووت ومەرجان وان فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٥٩جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ هَلۡ جَزَآءُ ٱلۡإِحۡسَٰنِ إِلَّا ٱلۡإِحۡسَٰنُ ٦٠ئایا پاداشتی چاکە ھەر چاکە نیە؟ فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٦١جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ ٦٢وە بێجگە لەو دوو باخەی (کەباسکران) دوو باخی تر ھەن فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٦٣جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ مُدۡهَآمَّتَانِ ٦٤دوو باخی ئەوەندە سەوزن (لەسەوزیدا ڕەش دەنوێنن) فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٦٥جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فِيهِمَا عَيۡنَانِ نَضَّاخَتَانِ ٦٦لەو دوو (باخە)دا دوو کانی ھەڵقوڵاویان تێدایە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٦٧جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فِيهِمَا فَٰكِهَةٌ وَنَخۡلٌ وَرُمَّانٌ ٦٨لەو دوو (باخەدا لەھەموو جۆرە) میوە ودارخورماو ھەنارێکیان تێدایە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٦٩جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ فِيهِنَّ خَيۡرَٰتٌ حِسَانٌ ٧٠تێیاندا ھەیە ئافرەتانی ئاکار چاکی ڕواڵەت جوان فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٧١جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ حُورٌ مَّقۡصُورَٰتٌ فِي ٱلۡخِيَامِ ٧٢حۆریانێك لەناو خێوەت و چادرەکاندا دەرناچن و دوور ناکەونەوە (ھەمیشە چاوەڕیی ھاوسەرەکانیان) فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٧٣جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٌ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنٌّ ٧٤پێش ئەوان نەدەستی ئادەمی و نەدەستی جنۆکەیان لێ نەکەوتووە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٧٥جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ رَفۡرَفٍ خُضۡرٍ وَعَبۡقَرِيٍّ حِسَانٍ ٧٦پاڵ دەدەنەوە بەپشتی سەوزباوی ڕازاوە و فەرشی زۆر جوانی نایابەوە فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٧٧جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟ تَبَٰرَكَ ٱسۡمُ رَبِّكَ ذِي ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ ٧٨پیرۆزە ناوی پەروەردگاری خاوەن گەورەیی وبەخشش