Millat al-Islam

Chapter 79 · 46 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah An-Naziat in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah An-Naziat (1339 reciters)

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرۡقًا ١سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی کافران(لە لەشیان) بە سەختی دەردەھێنن وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطًا ٢وە بەو فریشتانەی کە گیانی باوەڕداران بە ئاسانی دەردەهێنن وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبۡحًا ٣وە سوێند بەو فریشتانەی کە خێرا فەرمانی خوا جێ بەجێ دەکەن فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبۡقًا ٤وە سوێند بەو فریشتانەی کە پێشبڕكێ دەکەن (لە بەجێهێنانی فەرماندا) فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرًا ٥وە سوێند بەو فریشتانەی کە تەگبیری کاروبار دەکەن (واتە سوێند بەمانە ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە دێتە دی) يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ ٦ڕۆژێکە بومەلەرزە زەوی دەلەرزێنێ تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ ٧بومەلەرزەیەکی تریشی بەدوایدا دێت، مردووان زیندوو دەبنەوە قُلُوبٌ يَوۡمَئِذٍ وَاجِفَةٌ ٨زۆر دڵ لەو ڕۆژەدا دەلەرزێت أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٌ ٩چاویان سەر بەرەو ژێر دەبێت يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ ١٠(ئەمڕۆ بەگاڵتەوە) دەڵێن ئاخۆ ئێمە(لە پاش مردن) دەگەڕێنرێینەوە بۆ ژیانی پێشوو؟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًا نَّخِرَةً ١١ئایا کە بووین بە ئێسقانی ڕزییو (چۆن زیندوو دەبینەوە) قَالُواْ تِلۡكَ إِذًا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌ ١٢ووتیان ئائەوە ئەگەر وابێت گەڕانەوەیەکی بەزیانە فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٌ وَٰحِدَةٌ ١٣بێگومان ئەو زیندوو بوونەوەیە ھەر یەك نەعرەتەیە فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ ١٤ئیتر کتوپڕ وان لە دەشتێکی سپی کاکی بە کاکیدا هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ ١٥ئایا داستانی مووسات پێ گەیشتووە إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى ١٦کاتێك کە پەروەردگاری بانگی کرد لەشیووی پیرۆزی طوا وە ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ١٧(پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە فَقُلۡ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ ١٨وە پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ پاك ببیتەوە (لە گوناە) وَأَهۡدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخۡشَىٰ ١٩وە ڕێت نیشاندەم بۆ(ناسینی) پەروەردگارت تا لێی بترسییت فَأَرَىٰهُ ٱلۡأٓيَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰ ٢٠ئەمجا نیشانە ھەرە گەورەکەی نیشان دا (گۆچان لەگەڵ دەستە سپیەکەی) فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ ٢١کەچی بە درۆی زانی وسەرپێچی کرد ثُمَّ أَدۡبَرَ يَسۡعَىٰ ٢٢لە پاشان پشتی ھەڵکرد وڕۆی بەپەلە فَحَشَرَ فَنَادَىٰ ٢٣ئەمجا(جادوو گەرانی) کۆکردەوە وبانگی کردن فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلۡأَعۡلَىٰ ٢٤پاشان ووتی: من پەروەردگاری ھەرە گەورەتانم فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلۡأٓخِرَةِ وَٱلۡأُولَىٰٓ ٢٥ئەمجا خوا گرفتاری کرد بە سزای ھەردوو جیھان إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةً لِّمَن يَخۡشَىٰٓ ٢٦بەڕاستی لەم داستانەدا پەند ھەیە بۆ کەسێك لەخوا بترسێت ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا ٢٧ئایا دروستكردنی ئێوە گرانترە یان ئاسمان ؟ وە دروستیشی کرد رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا ٢٨باڵای بەرز کردەوە وڕێکی خست وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا ٢٩وە شەوی ئەوی تاریك کرد ودەریخست(ڕووناکی) ڕۆژی وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ ٣٠لە پاشان زەوی ڕاخست أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا ٣١ئاو ولەوەڕگای لێ دەرھێنا وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا ٣٢وە شاخەکانی پتەو دامەزراند مَتَٰعًا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ ٣٣بۆ بەھرەمەندی وژیانی خۆتان وئاژەڵتان فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلۡكُبۡرَىٰ ٣٤ئەمجا کاتێك کە ڕووداوی گەورە ھات (کە ڕۆژی دواییە) يَوۡمَ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ ٣٥ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ کردەوەی خۆی تێدا بیر دەکەوێتەوە وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ ٣٦وە دۆزەخ پیشاندرا بۆ ھەر کەسێك کە بڕوانێت فَأَمَّا مَن طَغَىٰ ٣٧(لەو ڕۆژەدا چاکە وخراپە بەپێی کردەوە دابەش دەکرێت) ئەمجا ئەو کەسەی سەرکەش بووبێت وَءَاثَرَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا ٣٨وە ژیانی دونیای ھەڵبژاردبێت فَإِنَّ ٱلۡجَحِيمَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ ٣٩ئەوە بێ گومان دۆزەخ جێگایەتی وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ ٤٠وە ئەو کەسەی کە ترسابێت لە وەستانی بەردەم پەروەردگاری بۆ لێپرسینەوە وە بەرگری نەفسی خۆی کردبێت لە ئارەزووی خراپە فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ ٤١ئەوە بێگومان بەھەشت جێگایەتی يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَا ٤٢(ئەو بێ باوەڕانە بەگاڵتە ولاقرتیەوە) پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆژی دوایی کەی دەبێت وکەی دێت فِيمَ أَنتَ مِن ذِكۡرَىٰهَآ ٤٣تۆ چیت داوە لە بیر لێکردنەوەی ( تۆ چۆن لەم بارەوە دەدوێی)؟ إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ ٤٤زانینی ئەوە ھەر لای پەروەردگارتە إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخۡشَىٰهَا ٤٥بێگومان تۆ ھەر ترسێنەری کەسێکیت کە لەو ڕۆژە بترسێت كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَهَا لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا عَشِيَّةً أَوۡ ضُحَىٰهَا ٤٦بێ بڕواکان کە ئەو ڕۆژە دەبینن وا دەزانن کە نەماونەتەوە ئێوارەیەك یا چێشتەنگاوێ نەبێت لە دونیادا

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.