Millat al-Islam

Chapter 78 · 40 verses · Muhammad Saleh Bamoki

Surah An-Naba in Kurdish

Arabic with tafsir Listen to Surah An-Naba (1413 reciters)
Meccanسورة النبأ40 verses

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ ١ئەوە لەچی پرسیار لەیەکتری دەکەن (ئەو بێ بڕوایانە) عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ ٢لەو دەنگ وباسە گەورەیە پرسیار دەکەن؟ ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ مُخۡتَلِفُونَ ٣کە ئەوان تێیدا جیاوازن كـَلَّا سَيَعۡلَمُونَ ٤نا، با پەشیمان بنەوە، لەمەولا تێدەگەن ثُمَّ كـَلَّا سَيَعۡلَمُونَ ٥دووبارە(دەڵیم) نا، لەمەولا تێدەگەن أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ مِهَٰدًا ٦ئاخۆ زەویمان بۆ ڕانەخستوون ؟ وَٱلۡجِبَالَ أَوۡتَادًا ٧وە کێوەکانمان نەگێڕاوە بە مێخ ؟ وَخَلَقۡنَٰكُمۡ أَزۡوَٰجًا ٨وە ئێوەمان دروست نەکردوە بەجووت وَجَعَلۡنَا نَوۡمَكُمۡ سُبَاتًا ٩وە نوستنمان نەکردووە بەھۆی حەسانەوەتان وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِبَاسًا ١٠وە شەومان نەگێڕاوە بەکاڵا (داپۆشەر) وَجَعَلۡنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشًا ١١وە ڕۆژمان نەگێڕاوە بەکاتی ژیان (و ھەڵسوڕان وپەیداکردنی ژیوار) وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعًا شِدَادًا ١٢وە حەوت ئاسمانی بەھێزمان دروست نەکردوە لە سەرتانەوە ؟ وَجَعَلۡنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا ١٣وە دروستمان نەکردوە چرایەکی درەوشاوە (کە ڕۆژە) وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡمُعۡصِرَٰتِ مَآءً ثَجَّاجًا ١٤وە ئاوی لێزمە وبەخوڕمان نەناردۆتە خوارەوە لە ھەورە گوشراوەکانەوە لِّنُخۡرِجَ بِهِۦ حَبًّا وَنَبَاتًا ١٥تا پێی بڕوێنین دانەوێڵە وگژو گیاو وَجَنَّٰتٍ أَلۡفَافًا ١٦باخاتی پڕ وچڕ إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ كَانَ مِيقَٰتًا ١٧بەڕاستی ڕۆژی جیاکردنەوەی (چاك وخراپ) کاتێکی بۆ دیاری کراوە يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَتَأۡتُونَ أَفۡوَاجًا ١٨ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەکەڕەنادا ئەمجا پۆل پۆل دێن وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ أَبۡوَٰبًا ١٩وە ئاسمان (لە ھەموو لایەکەوە) کرایەوە وبوو بەدەرگا وَسُيِّرَتِ ٱلۡجِبَالُ فَكَانَتۡ سَرَابًا ٢٠وە کێوەکان خرانە ڕێ وبوون بە (تراویلکە=سەراب) إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتۡ مِرۡصَادًا ٢١بەڕاستی دۆزەخ پەرێزگای بێ بڕوایانە (ودەمێکە چاوەڕوانیانە) لِّلطَّٰغِينَ مَـَٔابًا ٢٢وەجێ گەڕانەوەی یاخییانە لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحۡقَابًا ٢٣تێیدا دەمێننەوە ھەزاران ساڵ (ماوەیەکی زۆر) لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرۡدًا وَلَا شَرَابًا ٢٤تێیدا نا چەژن نەساردی وفێنکی ونەخواردنەوە إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا ٢٥ئاوی لەکوڵ وکێم وزوخاو نەبێت جَزَآءً وِفَاقًا ٢٦پاداش دەدرێنەوە بەپێ ی کردەوەیان إِنَّهُمۡ كَانُواْ لَا يَرۡجُونَ حِسَابًا ٢٧چونکە بێگومان ئەوان بەتەمای لێپرسینەوە نەبوون وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابًا ٢٨وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی چۆن بەدرۆ زانینێك وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ كِتَٰبًا ٢٩لە کاتێکدا ھەموو شتێکمان ژماردووە (لە سەریان) بە نوسیین فَذُوقُواْ فَلَن نَّزِيدَكُمۡ إِلَّا عَذَابًا ٣٠ئەمجا بچەژن(سزای خۆتان) ھیچتان بۆ زیاد ناکەین سزا نەبێت إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ مَفَازًا ٣١بێگومان جێگای پیرۆز وبەھرەمەندی ھەیە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان حَدَآئِقَ وَأَعۡنَٰبًا ٣٢باخات وھەموو جۆرە ترێیەك وَكَوَاعِبَ أَتۡرَابًا ٣٣وە کچانی تازە مەمك کردووی ھاوتەمەن وَكَأۡسًا دِهَاقًا ٣٤وە پەرداخی پڕ (لە شەراب) لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوًا وَلَا كِذَّٰبًا ٣٥قسەی بێھوودە ودرۆی تێدا نابیستن جَزَآءً مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابًا ٣٦(پاداش دەدرێنەوە بە) پاداشتێکی تەواو لەلایەن پەروەردگاری تۆوە رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلرَّحۡمَٰنِۖ لَا يَمۡلِكُونَ مِنۡهُ خِطَابًا ٣٧پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی ونێوانی ئەوانە، خوایەکی بەخشندە ومیھرەبانە وکەس توانای تکا کردن و(قسە کردنی) نیە يَوۡمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ صَفًّاۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَقَالَ صَوَابًا ٣٨لە ڕۆژێکدا کە جوبرەیل وفریشتە بەڕیز دەوەستن، کەسیان قسە ناکەن مەگەر ئەوە کەخوا ڕێی بدات وقسەی بەڕێ و جێ بکات ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلۡحَقُّۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا ٣٩ئەو ڕۆژە ڕاست وبێگومانە، ئەمجا ھەرکەسێك وویستی ڕێگای گەڕانەوە دەگرێت بۆ لای پەروەردگاری خۆی إِنَّآ أَنذَرۡنَٰكُمۡ عَذَابًا قَرِيبًا يَوۡمَ يَنظُرُ ٱلۡمَرۡءُ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلۡكَافِرُ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ تُرَٰبَۢا ٤٠بێگومان ئێمە ئێوەمان ئاگادار کرد لە سزایەکی نزییك، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ دەبینێت (پاداشی) ئەو کردەوانەی کە پێشەکی بەدەستی خۆی ناردوونی، وە بێ بڕوا (لەو ڕۆژەدا) دەڵێت: خۆزگە گڵ بوومایە (نەك مرۆڤ)

Translation: Muhammad Saleh Bamoki.