ملة الإسلام

السورة 90 · 20 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة البلد باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة البلد (1,326 قارئاً)
مكيةسورة البلد٢٠ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

لَآ أُقۡسِمُ بِهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ١سوێند بەم شارە (کە مەککەیە) وَأَنتَ حِلُّۢ بِهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ٢وە تۆ لەو شارەدا نیشتەجێی (کە ئازاردانی تۆی تێدا ڕەوا دراوە) وَوَالِدٍ وَمَا وَلَدَ ٣وە سوێند بە باوك (باوکە ئادەم) وئەوەی کە لێی کەوتۆتەوە لَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ فِي كَبَدٍ ٤سوێند بەخوا بەڕاستی ئادەمیمان دروست کردووە ھەمیشە لەڕەنج وکێشە وناڕەحەتیدایە أَيَحۡسَبُ أَن لَّن يَقۡدِرَ عَلَيۡهِ أَحَدٌ ٥ئایا وا دەزانێت کە کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نیە يَقُولُ أَهۡلَكۡتُ مَالًا لُّبَدًا ٦(بەفیزەوە) دەڵێ ماڵی زۆرم لەناو داوە وبەخشیووە أَيَحۡسَبُ أَن لَّمۡ يَرَهُۥٓ أَحَدٌ ٧ئایا وا دەزانێت کە کەس نەیبینیوە أَلَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ عَيۡنَيۡنِ ٨ئایا دوو چاومان نەداوەتێ وَلِسَانًا وَشَفَتَيۡنِ ٩وە زمانێك ودوو لێومان پێ نەداوە؟ وَهَدَيۡنَٰهُ ٱلنَّجۡدَيۡنِ ١٠وە ڕێی چاك وخراپمان نیشان نەداوە فَلَا ٱقۡتَحَمَ ٱلۡعَقَبَةَ ١١کەچی ھێشتا (زۆرێك لە خەڵکی) پەلاماری پلەی سەختی نەداوە وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡعَقَبَةُ ١٢تۆ چوزانیت پلەی سەخت کامەیە فَكُّ رَقَبَةٍ ١٣ئازاد کردنی کۆیلەیە أَوۡ إِطۡعَٰمٌ فِي يَوۡمٍ ذِي مَسۡغَبَةٍ ١٤و ناندانە لەڕۆژی گرانی وبرسێتیدا يَتِيمًا ذَا مَقۡرَبَةٍ ١٥بەھەتیوی خزم أَوۡ مِسۡكِينًا ذَا مَتۡرَبَةٍ ١٦یا بە ھەژاری خاکە سەر (کەفتەکار) ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡمَرۡحَمَةِ ١٧سەرەڕای ئەمانەش لەو کەسانە بێ کە بڕوایان ھێنابێت، وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن، وئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە بەزەیی ومیھرەبانی أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ ١٨ئەوانە ھاوەڵانی دەستی ڕاستن وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِنَا هُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ ١٩وە ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بە موعجیزە ونیشانەکانی ئێمە ئەوانە ھاوەڵانی دەستی چەپن عَلَيۡهِمۡ نَارٌ مُّؤۡصَدَةُۢ ٢٠دایگرتوون ئاگری دەرگا داخراو

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.