ملة الإسلام

السورة 91 · 15 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة الشمس باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة الشمس (1,360 قارئاً)
مكيةسورة الشمس١٥ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلشَّمۡسِ وَضُحَىٰهَا ١سوێند بەخۆر وڕووناکیەکەی وَٱلۡقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا ٢وە سوێند بەمانگ کەدوا بەدوای ئەو ھەڵبێت وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا ٣وە سوێند بە ڕۆژ کاتێك کەخۆر دەردەخات وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰهَا ٤وە سوێند بەشەو کەخۆر دادەپۆشێت وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا ٥وە سوێند بە ئاسمان وبەوەی دروستیكردووە وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا طَحَىٰهَا ٦وە سوێند بە زەوی وئەوەی ڕای خستووە وَنَفۡسٍ وَمَا سَوَّىٰهَا ٧وە سوێند بە نەفسی ئادەمی وئەو زاتەیشی کە ڕێك وپێك بەدیھێناوە فَأَلۡهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقۡوَىٰهَا ٨ئەمجا ڕێگای چەوت وخراپ وچاك وخواپەرستیشی پیشاندا قَدۡ أَفۡلَحَ مَن زَكَّىٰهَا ٩(سوێند بە ھەموو ئەوانە) بەڕاستی ڕزگاری بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی پاك کردەوە وَقَدۡ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا ١٠بێگومان نا ئومێد بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی(بە گوناە) وون وتاوانبار کرد كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِطَغۡوَىٰهَآ ١١بڕوای نەھێنا ھۆزی سەمود بەھۆی سەرکەشییانەوە إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشۡقَىٰهَا ١٢کاتێك کە خراپترینیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی حوشترەکە) فَقَالَ لَهُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقۡيَٰهَا ١٣ئەمجا پێغەمبەرەکەی خوا (صاڵح علیە السلام) پێی ووتن: واز بھێنن لەم حوشتری خوایە ونۆرە ئاوەکەی فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمۡدَمَ عَلَيۡهِمۡ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمۡ فَسَوَّىٰهَا ١٤کەچی بڕوایان پێ نەکرد وحوشترەکەیان سەر بڕی، ئەمجا پەروەردگاری ئەوان سزای ڕشت بەسەریاندا بەھۆی گوناھەکانیانەوە وتەختی کردن وَلَا يَخَافُ عُقۡبَٰهَا ١٥وە(خوا) ناترسێت لە پاشەڕۆژی ئەم (تۆڵە لێ سەندنەیان)

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.