ملة الإسلام

السورة 82 · 19 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة الانفطار باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة الانفطار (1,366 قارئاً)
مكيةسورة الانفطار١٩ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ ١کاتێك کە ئاسمان لەت بوو وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ ٢وەدەمێك کە ئەستێرەکان(کەوتنە خوارەوە) بە پەرش وبڵاوی وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ ٣وە ساتێك کە دەریاکان تێکەڵ کران وَإِذَا ٱلۡقُبُورُ بُعۡثِرَتۡ ٤وە ساتێك کە گۆڕەکان ژێرە وژوور کران واتە (مردووەکان ھاتنە دەرەوە) عَلِمَتۡ نَفۡسٌ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ ٥ئەو کاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کە چی لەپێشەوە ناردوەو(چیشی) دوا خستوە (بۆ خۆی) يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ ٦ئەی ئینسان چی تۆی خەلەَتاندووە بە پەروەردگاری بەڕێز وگەورەت (وا لێی یاخی بوویت) ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ ٧ئەو(پەروەردگارەی) کە دروستی کردوویت وڕێکی خستوویت وجیای کردویتەوە (لە گیان لەبەرانی تر) فِيٓ أَيِّ صُورَةٍ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ ٨لە ھەر وێنەیەکدا کە خۆی ویستبێتی یەکی خستوویت كـَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ ٩وانیە (کە تێی گەیشتوویت) بەڵکو (ڕۆژی) پاداشت بەدرۆ دەزانن وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ ١٠بێگومان چەند چاودێرێکتان بەسەرەوەیە كِرَامًا كَٰتِبِينَ ١١کە بەڕێز ونووسەرن يَعۡلَمُونَ مَا تَفۡعَلُونَ ١٢ھەرچی بکەن دەیزانن إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ١٣بەڕاستی چاکەکاران لەناو ناز ونیعمەتدان وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ ١٤بێگومان بەدکاران لە دۆزەخان يَصۡلَوۡنَهَا يَوۡمَ ٱلدِّينِ ١٥لە ڕۆژی پاداشتدا دەچنە ناویەوە وَمَا هُمۡ عَنۡهَا بِغَآئِبِينَ ١٦وە ئەوان لێی دەرناچن وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ١٧تۆ چووزانیت کە ڕۆژی پاداشت چیە ثُمَّ مَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ١٨دووبارە چووزانیت ڕۆژی پاداشت چیە يَوۡمَ لَا تَمۡلِكُ نَفۡسٌ لِّنَفۡسٍ شَيۡـًٔاۖ وَٱلۡأَمۡرُ يَوۡمَئِذٍ لِّلَّهِ ١٩ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ھیچی بەدەست نیە بۆ ھیچ کەس، وە فەرمان لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ خوایە

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.