بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَيۡلٌ لِّلۡمُطَفِّفِينَ ١ھاوار وتیاچوون بۆ تەرازوو بازان ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكۡتَالُواْ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسۡتَوۡفُونَ ٢ئەوانەی کە کاتێك پێوانە بکەن (بۆ خۆیان) لەسەر (ماڵی) خەڵکی بەتەواوی وەریدەگرن وَإِذَا كَالُوهُمۡ أَو وَّزَنُوهُمۡ يُخۡسِرُونَ ٣بەڵام کاتێك بۆیان پێوانە یان کێشانە بکەن کەمیان دەدەنێ أَلَا يَظُنُّ أُوْلَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبۡعُوثُونَ ٤ئایا ئەوانە نازانن کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە؟ لِيَوۡمٍ عَظِيمٍ ٥لە ڕۆژێکی گەورەدا يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٦ڕۆژێك کە خەڵك لەبەردەم پەروەردگاری جیھانیاندا دەوەستن كـَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ ٧با پەشیمان بنەوە، چونکە بەڕاستی نامەی تاوانباران لە ناو دەفتەرێکی پەستی ڕەشدایە وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّينٌ ٨تۆ چوزانیت ئەو دەفتەرە چیە كِتَٰبٌ مَّرۡقُومٌ ٩دەفتەرێکی نوسراوە وَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ١٠ھاوار لەو ڕۆژەدا بۆ بێ بڕوایان ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ ١١ئەوانەی کە بڕوا ناکەن بەڕۆژی پاداشت دانەوە وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ ١٢کەس ئەو ڕۆژە بە درۆ نازانێت مەگەر ھەموو ستەم کارێکی گوناھبار إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٣ھەر کاتێك کە ئایەتەکانی ئێمەی بۆ بخوێنرێتەوە دەڵێ(ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن كـَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ١٤نەخێر وانیە بەڵکو ژەنگی ئەو(خراپانەی) کە دەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵیاندا كـَلَّآ إِنَّهُمۡ عَن رَّبِّهِمۡ يَوۡمَئِذٍ لَّمَحۡجُوبُونَ ١٥نەخێر بەڕاستی ئەوان لەو ڕۆژەدا، بێ بەشن لە بینینی پەروەردگاریان ثُمَّ إِنَّهُمۡ لَصَالُواْ ٱلۡجَحِيمِ ١٦لە پاشان بێگومان ئەوان دەچنە دۆزەخەوە ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ١٧ئەمجا پێیان دەووترێت ئەمە ئەوەیە کە بڕواتان پێ نەدەکرد كـَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ١٨بەڕاستی نامەی (کرداری) چاکەکاران لەناو دەفتەرێکی بەرزدایە وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ ١٩تۆ چوزانییت ئەو دەفتەرە بەرزە چیە؟ كِتَٰبٌ مَّرۡقُومٌ ٢٠دەفتەرێکی نوسراوە يَشۡهَدُهُ ٱلۡمُقَرَّبُونَ ٢١نزیکانی خودا دەیبینن إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ٢٢بێگومان چاکەکاران لە ناز ونیعمەتدان عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ ٢٣لەسەر تەخت وبارەگاوە سەیر دەکەن تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِهِمۡ نَضۡرَةَ ٱلنَّعِيمِ ٢٤دەبینیت لە ڕوخساریاندا جوانی وگەشاوەیی خۆشگوزەرانی يُسۡقَوۡنَ مِن رَّحِيقٍ مَّخۡتُومٍ ٢٥شەرابی پاکی سەر بەمۆریان پێ دەدرێ بیخۆنەوە خِتَٰمُهُۥ مِسۡكٌۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلۡيَتَنَافَسِ ٱلۡمُتَنَٰفِسُونَ ٢٦کە دوا قومی بۆنی میسکە، بۆ ئەوە با پێشبڕکێ بکەن پێشبڕکێ کاران وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسۡنِيمٍ ٢٧تێکەڵ کراو لە ئاوی تەسنیمە عَيۡنًا يَشۡرَبُ بِهَا ٱلۡمُقَرَّبُونَ ٢٨کانییەكە کە نزیك کراوەکان لێی دەخۆنەوە إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ كَانُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَضۡحَكُونَ ٢٩بێگومان ئەوانەی کە بەدکار بوون پێ دەکەنین بەوانەی کە بڕوایان ھێنا بوو وَإِذَا مَرُّواْ بِهِمۡ يَتَغَامَزُونَ ٣٠وە کاتێك کە بەلایاندا بڕۆشتنایە چاویان لێ دادەگرتن وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمُ ٱنقَلَبُواْ فَكِهِينَ ٣١وەکاتێکیش بگەڕانایەتەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵیان، بە پێکەنین وگاڵتەکردن (بە بڕوادارانەوە) دەگەڕانەوە وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ ٣٢وە کاتێکیش بیانبینینایە ئەیانووت: ئەمانە گومڕان وَمَآ أُرۡسِلُواْ عَلَيۡهِمۡ حَٰفِظِينَ ٣٣لە کاتێکدا کە(ئەوان) بە چاودێر نە نێرراون بۆ سەر بڕواداران (تا ئەم قسەیە بکەن) فَٱلۡيَوۡمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنَ ٱلۡكُفَّارِ يَضۡحَكُونَ ٣٤ئەمڕۆ(کە ڕۆژی دواییە) ئەوانەی کە بڕوادار بوون بە بێ بڕواکان پێ دەکەنن عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ ٣٥لەسەر قەنەفە وكورسیەوە سەیر دەکەن هَلۡ ثُوِّبَ ٱلۡكُفَّارُ مَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ ٣٦(تا بزانن) تۆڵەی ئەو بێ بڕوایانە دراوەتەوە، لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد( لە دونیادا)؟