بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ ١سوێند بەشەو کاتێك کە(زەوی) دادەپۆشێت وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ ٢وە بەڕۆژ کاتێك کە ڕووناك دەبێتەوە وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ ٣وە بەو زاتەی کە نێرو مێی دروستكردوە إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ ٤بەڕاستی ھەوڵ وکۆششی ئێوە جۆراو جۆرە فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ ٥ئەمجا ئەو کەسەی(ماڵ) ببەخشێت ولەخوا بترسێت وپارێزکاربێت وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ ٦وە بڕوای ببێت بەوەی زۆرچاکە بە(لا إلە إلا اللە) یان بە (بەھەشت) فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ ٧ئەوە بێگومان یارمەتی دەدەین بۆ ڕێی ئاسان (کە چاکەیە) وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسۡتَغۡنَىٰ ٨وە ئەو کەسەی ڕژدی بکات (لەماڵ بەخشین) وخۆی بێ نیاز بزانێت (لە پاداشتی پەروەردگاری) وَكَذَّبَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ ٩وە بڕوای نەبێ بەچاکە (کە لا إلە إلا اللە یە یان بەھەشت) فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡعُسۡرَىٰ ١٠ئەوە بێگومان ڕێی سەختی بۆ ئاسان دەکەین وَمَا يُغۡنِي عَنۡهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ ١١وە سەروەت وسامانەکەی قازانجی پێ ناگەیەنێت کاتێك کە تیا دەچێت إِنَّ عَلَيۡنَا لَلۡهُدَىٰ ١٢بەڕاستی لەسەر ئێمەیە ڕێنموونی وَإِنَّ لَنَا لَلۡأٓخِرَةَ وَٱلۡأُولَىٰ ١٣وە ھەردوو جیھان ھی ئێمەیە فَأَنذَرۡتُكُمۡ نَارًا تَلَظَّىٰ ١٤من ئێوەم ترساند بە ئاگرێکی بڵێسەدار( کە دۆزەخە) لَا يَصۡلَىٰهَآ إِلَّا ٱلۡأَشۡقَى ١٥کەس ناچێتە ناو دۆزەخەوە خراپترین کەس نەبێت ٱلَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ١٦ئەو کەسەی کە بڕوای نەبێت وپشتی ھەڵکردبێت (لە ئاینی ڕاست) وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلۡأَتۡقَى ١٧وە لێی دوور دەخرێتەوە (لەو ئاگرە) پارێزکارترین کەس ٱلَّذِي يُؤۡتِي مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ ١٨ئەوەی ماڵی خۆی دەبەخشێت تا (دڵ ودەرونی) پاك ببێتەوە وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٍ تُجۡزَىٰٓ ١٩لە کاتێکدا کەس چاکەیەکی وای بەسەریەوە نیە کەپاداشت بدرێتەوە إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِ ٱلۡأَعۡلَىٰ ٢٠تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ ٢١سوێند بەخوا(ئەو کەسەی وابێت) لەمەولا ڕازی دەبێت (بە پاداشتی دوا ڕۆژ)