ملة الإسلام

السورة 70 · 44 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة المعارج باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة المعارج (1,289 قارئاً)
مكيةسورة المعارج٤٤ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

سَأَلَ سَآئِلُۢ بِعَذَابٍ وَاقِعٍ ١داواکارێك داوای سزایەکی (خوایی) کرد کە (ئەو سزایە) ھەر ڕوو دەدات لِّلۡكَٰفِرِينَ لَيۡسَ لَهُۥ دَافِعٌ ٢بۆ بێ باوەڕان نیە هیچ بەرگریكارێك (کە بیان پارێزێت) مِّنَ ٱللَّهِ ذِي ٱلۡمَعَارِجِ ٣لە (سزای) خوای خاوەن پلەو پایەی زۆر بەرز تَعۡرُجُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٍ كَانَ مِقۡدَارُهُۥ خَمۡسِينَ أَلۡفَ سَنَةٍ ٤فریشتە وجوبرەیل سەر دەکەون بۆ لای خوا لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی پەنجا ھەزار ساڵە فَٱصۡبِرۡ صَبۡرًا جَمِيلًا ٥کەوا بوو خۆت ڕابگرە (ئەی موحەممەد ﷺ) بە خۆڕاگرتنێکی چاك وجوان إِنَّهُمۡ يَرَوۡنَهُۥ بَعِيدًا ٦بەڕاستی ئەو بێ بڕوایانە ئەو ڕۆژە بە دوور دەبینن وَنَرَىٰهُ قَرِيبًا ٧ئێمەیش زۆر بە نزیكی دەبینین يَوۡمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلۡمُهۡلِ ٨ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەك مسی تواوە (یان خڵتەی زەیتی) لێ دێت وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ ٩کێوەکانیش وەك خوری شیکراوەیان لێ دێت وَلَا يَسۡـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمًا ١٠وە ھیچ کەسێك ناپرسێتەوە لە ھیچ کەسێکی خۆشەویستی خۆی يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۭ بِبَنِيهِ ١١کە نیشانی یەکتری دەدرێن، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە (قوربانی) بدایە لەبری ڕزگار بوونی خۆی لە سزای ئەو ڕۆژە بە کوڕەکانی وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ ١٢بەژن وبە براکانی وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِي تُـٔۡوِيهِ ١٣بە ھـۆزەکەشیەوە کە پەنایان دەدا وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنجِيهِ ١٤وە بە ھەرچی کەس لەسەر زەویە (ھەمووی بدایە و) لەپاشان ھەر خۆی ڕزگاری ببێت كـَلَّآۖ إِنَّهَا لَظَىٰ ١٥نەخێر (وا نیە) بەڕاستی ئاگری دۆزەخ بە بڵێسەیە نَزَّاعَةً لِّلشَّوَىٰ ١٦داماڵێنەری پێستی سەرە تَدۡعُواْ مَنۡ أَدۡبَرَ وَتَوَلَّىٰ ١٧(ئەو ئاگرە) بانگی کەسێك دەکات کە پشتی ھەڵکردبێ لە خواو ڕووی وەرگێڕابێت وَجَمَعَ فَأَوۡعَىٰٓ ١٨وە سامانی کۆ کردبێتەوە وھەڵی گرتبێت ۞ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا ١٩بێگومان ئادەمی دروست کراوە بە چاو چنۆکێکی تەنگەتیلکە إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعًا ٢٠کە ناخۆشیەكی تووش ببێت ھاوار وناڵە دەست پێ دەکات وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا ٢١کە خێر وسامانیش ڕووی تێ بکات ئەی گرێتەوە (لە خەڵکی) إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ ٢٢جگە نوێژگەران نەبێت ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ ٢٣ئەوانە کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان وَٱلَّذِينَ فِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقٌّ مَّعۡلُومٌ ٢٤ئەوانەی کە بەشێکی دیاریكراو لە ماڵ وسامانیاندا ھەیە (تەرخانكراوە) لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ ٢٥بۆ ھەژاری داواکەر وبێ نەوای داوانەکەر وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ ٢٦وە ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی پاداشت ھەیە وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ ٢٧وە ئەوانەی کە لە سزای پەروەردگاری خۆیان دەترسن إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمۡ غَيۡرُ مَأۡمُونٍ ٢٨چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاری ئەوان کەس لێی دڵنیا نیە وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ ٢٩وە ئەوانەی کە ئاگاداری داوێنی خۆیان دەکەن إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ ٣٠لەگەڵ ژنانی خۆیان نەبێت یا کەنیزەکێك کە بووبن بە خاوەنیان، بێگومان ئەوانە لۆمە کراو نین فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ ٣١ئەمجا ھەر کەسێك دوای شتی تر بکەوێت، ئەو کەسانە ئەوانەن کە دەست درێژکەرن وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ ٣٢وە ئەوانەی کە چاودێری سپاردە وپەیمانی خۆیان دەکەن وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ ٣٣وە ئەوانەی کە شایەتی خۆیان بە تەواوی دەدەن وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ ٣٤وە ئەوانەی کە پارێزگاری نوێژیان دەکەن أُوْلَٰٓئِكَ فِي جَنَّٰتٍ مُّكۡرَمُونَ ٣٥ئەوانە (کە باس کران) ڕێز دەگیرێن لە باخاتی بەھەشتدا فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قِبَلَكَ مُهۡطِعِينَ ٣٦دەی چیانە ئەو بێ بڕوایانە (کە تۆ دەرئەکەویت ئەی موحەممەد ﷺ) بەپەلە دێن بۆ لات عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ ٣٧لەلای ڕاست وچەپتەوە دەستە دەستە دەبن أَيَطۡمَعُ كُلُّ ٱمۡرِيٍٕ مِّنۡهُمۡ أَن يُدۡخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٍ ٣٨ئایا ھەموو یەکێك لەوان بەتەمایە کە بخرێتە بەھەشتی پڕ لە ناز ونیعمەتەوە كـَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ ٣٩وا نیە: (وەك بەتەمان) بەڕاستی ئێمە درووستمان کردوون لەوەی کە دەیزانن فَلَآ أُقۡسِمُ بِرَبِّ ٱلۡمَشَٰرِقِ وَٱلۡمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ ٤٠جا سوێند بە پەروەردگاری ڕۆژھەڵاتەکان وڕۆژئاواکان، بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتین عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيۡرًا مِّنۡهُمۡ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ ٤١لە سەر ئەوەی کە بیانگۆڕین وباشتر لەوان بھێنین وە کەس لە دەستمان دەرناچێت فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ ٤٢ئەمجا وازیان لێ بھێنە، با لە بێباوەڕی وقسەی ھیچ وپووچ و گاڵتەی خۆیاندا ڕۆبچن، تا دووچاری ئەو ڕۆژەی خۆیان دەبن کە بەڵێنیان پێ دراوە يَوۡمَ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ سِرَاعًا كَأَنَّهُمۡ إِلَىٰ نُصُبٍ يُوفِضُونَ ٤٣ئەو ڕۆژەی کە بەپەلە لە گۆڕەکانیان دێنـە دەرەوە وەك ئەوەی کە بۆ لای بتەکانیان ڕابـکەن خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٌۚ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ ٤٤چاویان شۆڕو (سەر بەرە وژێرە) ڕیسوایی وشەرمەزاری دایان دەگرێت، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لەوەوپێش بەڵێنیان پێ درابوو

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.