ملة الإسلام

السورة 69 · 52 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة الحاقة باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة الحاقة (1,346 قارئاً)
مكيةسورة الحاقة٥٢ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

ٱلۡحَآقَّةُ ١ھاتنی ڕۆژی دوایی (ھەق وڕاستە) مَا ٱلۡحَآقَّةُ ٢جا چی بێت ئەو ڕۆژە (ھەق وڕاستە) وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحَآقَّةُ ٣تۆ چووزانیت ئەو ڕۆژە چیە كَذَّبَتۡ ثَمُودُ وَعَادُۢ بِٱلۡقَارِعَةِ ٤گەلی سەمود وعاد ئەو ڕۆژەیان بەدرۆ زانی (کە دڵەکان دادەخورپێنێ) فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهۡلِكُواْ بِٱلطَّاغِيَةِ ٥ئەمجا (گەلی) سەمود لە ناوبران بە نەعرەتەیەکی زۆر گەورە وَأَمَّا عَادٌ فَأُهۡلِكُواْ بِرِيحٍ صَرۡصَرٍ عَاتِيَةٍ ٦وە (گەلی) عادیش لەناوبران بە بایەکی سەختی ساردی بەتینی بەگرمە سَخَّرَهَا عَلَيۡهِمۡ سَبۡعَ لَيَالٍ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًاۖ فَتَرَى ٱلۡقَوۡمَ فِيهَا صَرۡعَىٰ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٍ خَاوِيَةٍ ٧(خوا) زاڵی کرد بە سەریاندا حەوت شەو وھەشت ڕۆژ بەبێ ووچان (لەناوی بردن) ئەو گەلەت دەبینی لەو ماوەیەدا بێ گیان کەوتبوون وەك قەدی داری خورمای گەندەڵ (ناوڕزاویان لێهاتبوو) فَهَلۡ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٍ ٨ئایا کەس دەبینیت لەوان کە مابێتەوە؟ وَجَآءَ فِرۡعَوۡنُ وَمَن قَبۡلَهُۥ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتُ بِٱلۡخَاطِئَةِ ٩(ھەر بەو ڕەنگە) فیرعەون وگەلانی پێش ئەو لەگەڵ (دانیشتووانی دێھاتە) سەرە وژێربووەکان ھاتن بە گوناھو خراپەوە فَعَصَوۡاْ رَسُولَ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَهُمۡ أَخۡذَةً رَّابِيَةً ١٠وە بێ فەرمانیی پێغەمبەری پەروەردگاریان کرد ئەوسا گرتنی بە گرتنێکی زۆر سەخت إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلۡمَآءُ حَمَلۡنَٰكُمۡ فِي ٱلۡجَارِيَةِ ١١بەڕاستی ئێمە کاتێك کە ئاو(ی تۆفان) سەرکەوت (باپیرەکانی) ئێوەمان ھەڵگرت لە کەشتیدا ئەی بێ بڕوایانی مەککە لِنَجۡعَلَهَا لَكُمۡ تَذۡكِرَةً وَتَعِيَهَآ أُذُنٌ وَٰعِيَةٌ ١٢تا ئەم کردەوەیە بکەینە بیرھێنەرەوە بۆ ئێوە وە تا لە گوێی بگرێت گوێگرێکی تێگەیشتوو فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ نَفۡخَةٌ وَٰحِدَةٌ ١٣ئەمجا کاتێك فوو کرا بە کەڕەنادا بە تاقە فوو کردنێك وَحُمِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةً وَٰحِدَةً ١٤وە زەوی وشاخەکان ھەڵگیران بە جارێك دران بەیەکدا (وتەخت کران) فَيَوۡمَئِذٍ وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ ١٥ئەو ڕۆژە ڕووداوی گەورە ڕوودەدات وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِيَ يَوۡمَئِذٍ وَاهِيَةٌ ١٦وە ئاسمان لەت دەبێت وە ئەو لەو ڕۆژەدا سست و (بێ کەڵکە) وَٱلۡمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرۡجَآئِهَاۚ وَيَحۡمِلُ عَرۡشَ رَبِّكَ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَئِذٍ ثَمَٰنِيَةٌ ١٧وە فریشتەکان لە کەناری ئاسماندان وە لەو ڕۆژەدا ھەشت (فریشتەی بەھێز) عەرشی پەروەردگارت بەبان سەریانەوە ھەڵ دەگرن يَوۡمَئِذٍ تُعۡرَضُونَ لَا تَخۡفَىٰ مِنكُمۡ خَافِيَةٌ ١٨لەو ڕۆژەدا (لە بەردەمی خوادا) ھەمووتان نیشان دەدرێن ھیچ (کردەوەیەکی) پەنھانیتان بە نھێنی نامێنێتەوە فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقۡرَءُواْ كِتَٰبِيَهۡ ١٩ئەوسا ئەو کەسەی کە نامەی (کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی دەڵێ: ھا نامەکەم بگرن وبیخوێننەوە إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَٰقٍ حِسَابِيَهۡ ٢٠بێگومان من خۆم دەمزانی کە تووشی ئەم لێپرسینەوەیە دەبم فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ ٢١ئەو کەسە لە ژیانێکی پەسەندا دەبێت فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ ٢٢لە بەھەشتێکی بەرزدا قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ ٢٣کە میوەی نزیکە دەستە كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَآ أَسۡلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡأَيَّامِ ٱلۡخَالِيَةِ ٢٤(پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە، نۆشتان بێت بەھۆی ئەو چاکانەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کردووتانە وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُوتَ كِتَٰبِيَهۡ ٢٥بەڵام ئەو کەسەی کە نامە درایە دەستی چەپی دەڵێت: خۆزگە ھەر نامەم نەدرایەتێ وَلَمۡ أَدۡرِ مَا حِسَابِيَهۡ ٢٦وە نەم زانیایە چیە (سەرئەنجامی) لێپرسینەوەم يَٰلَيۡتَهَا كَانَتِ ٱلۡقَاضِيَةَ ٢٧خۆزگە مردنەکەم یەکجاری بووایە مَآ أَغۡنَىٰ عَنِّي مَالِيَهۡۜ ٢٨سامانەکەم ھیچ قازانجێکی پێ نەگەیاندم هَلَكَ عَنِّي سُلۡطَٰنِيَهۡ ٢٩لەدەستم چوو دەسەڵاتەکەم خُذُوهُ فَغُلُّوهُ ٣٠(ئەمجا بە چاودێرانی دۆزەخ دەووترێت) بیگرن زنجیر بکەنە دەست وگەردنی ثُمَّ ٱلۡجَحِيمَ صَلُّوهُ ٣١لە پاشان بیبەن بۆ دۆزەخ (بیسوتێنن لە دۆزەخدا) ثُمَّ فِي سِلۡسِلَةٍ ذَرۡعُهَا سَبۡعُونَ ذِرَاعًا فَٱسۡلُكُوهُ ٣٢ئەمجا بە زنجیرێکی حەفتا گەزیی بیبەستنەوە إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ ٱلۡعَظِيمِ ٣٣(چونکە ) بێگومان ئەو بڕوای بە خوای گەورە نەدەکرد وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ ٣٤وە ھانی کەسی نەدەدا بۆ خۆراك دان بە ھەژاران فَلَيۡسَ لَهُ ٱلۡيَوۡمَ هَٰهُنَا حَمِيمٌ ٣٥ئەمڕۆ ئەویش لێرە نە دڵسۆزێکی ھەیە (یارمەتی بدات) وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنۡ غِسۡلِينٍ ٣٦وە نەخواردنێ (بیخوات) جگە لە کێم وزووخاوی جەستەی دۆزەخیەکان نەبێ لَّا يَأۡكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلۡخَٰطِـُٔونَ ٣٧کە (کەس) نایخوات گوناھباران نەبێت فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَا تُبۡصِرُونَ ٣٨جا سوێند بەو شتانەی کە دەیان بینن وَمَا لَا تُبۡصِرُونَ ٣٩وە بەوەش کە نایان بینن إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ ٤٠بێگومان ئەم قورئانە فەرموودەی ڕەوانە کراوێکی بەڕێزو گەورەیە (لە خواوە بۆتان دەهێنێـت) وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَاعِرٍۚ قَلِيلًا مَّا تُؤۡمِنُونَ ٤١وە ئەم (قورئانە) قسەی شاعیر نیە، زۆر کەم بڕوا دەھێنن (بە قورئان) وَلَا بِقَوۡلِ كَاهِنٍۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ ٤٢وە قسەی فاڵچی وزێوانیش نیە، زۆر کەم بیر دەکەنەوە تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٤٣(ئەم قورئانە) نێرراوەتە خوارەوە لە پەروەردگاری جیھانیانەوە وَلَوۡ تَقَوَّلَ عَلَيۡنَا بَعۡضَ ٱلۡأَقَاوِيلِ ٤٤ئەگەر (موحەممەد ﷺ) بەدەم ئێمەوە ھەندێك (ووتەی) ھەڵببەستایە لَأَخَذۡنَا مِنۡهُ بِٱلۡيَمِينِ ٤٥بێگومان ئێمە بەدەستی خۆمان تۆڵەمان لێ دەسەند ثُمَّ لَقَطَعۡنَا مِنۡهُ ٱلۡوَتِينَ ٤٦لە پاشان ڕەگی دڵیمان دەبڕی فَمَا مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ عَنۡهُ حَٰجِزِينَ ٤٧وە کەس لە ئێوە نەیدەتوانی بەرگری لێ بکات وَإِنَّهُۥ لَتَذۡكِرَةٌ لِّلۡمُتَّقِينَ ٤٨وە بێگومان ئەم قورئانە ئامۆژگاری وپەندە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان وَإِنَّا لَنَعۡلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ ٤٩وە بێگومان ئێمە دەزانین کە ھەندێکتان قورئان بە درۆ دەزانن وَإِنَّهُۥ لَحَسۡرَةٌ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٥٠وە بێگومان ئەم قورئانە ھۆی پەشیمانی بێ بڕوایانە وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلۡيَقِينِ ٥١وە بەڕاستی قورئان ڕاست ودرووست ودڵنیا بەخشە فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ ٥٢کەواتە: (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش ھەمیشە یادی پەروەردگاری گەورەی خۆت بکە

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.