ملة الإسلام

السورة 68 · 52 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة القلم باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة القلم (1,276 قارئاً)
مكيةسورة القلم٥٢ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

نٓۚ وَٱلۡقَلَمِ وَمَا يَسۡطُرُونَ ١بە (نوون) دەخوێنرێتەوە، خوا بەماناکەی زاناترە بۆ زیاتر زانیاری سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بە پێنووس وبەو دێڕانەی دەینوسن مَآ أَنتَ بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ بِمَجۡنُونٍ ٢تۆ لە سایەیی بەخششی خواوە شێت نیت وَإِنَّ لَكَ لَأَجۡرًا غَيۡرَ مَمۡنُونٍ ٣وە بێگومان پاداشتی نەبڕانەوە ھەیە بۆ تۆ وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ٤وە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت فَسَتُبۡصِرُ وَيُبۡصِرُونَ ٥جا بەم زووانە تۆش وئەوانیش دەبینن بِأَييِّكُمُ ٱلۡمَفۡتُونُ ٦کە کامتان شێتن إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ ٧بێگومان پەروەردگاری تۆ لە ھەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێی ڕاستی خوای وون کردبێت وە ئەو زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێی ڕاستیان گرتبێت فَلَا تُطِعِ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٨گوێڕایەڵی ئەوانە مەبە کە قسەکانت بە درۆ دەزانن وَدُّواْ لَوۡ تُدۡهِنُ فَيُدۡهِنُونَ ٩حەزیـان دەکرد کە تۆ نەرمی نیشان بدەیت، ئەوسا ئەوانیش نەرمیی (بەرانبەرت) دەنوێنن وَلَا تُطِعۡ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ ١٠گوێڕایەڵی مەکە بۆ ھیچ سوێند خۆرێکی پەست وڕیسوا (ی درۆزن) هَمَّازٍ مَّشَّآءِۭ بِنَمِيمٍ ١١پیتك گری ھاتووچۆکەر بۆ قسە ھێنان وبردن مَّنَّاعٍ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ ١٢زۆر ڕێگری کەر لە چاکە، ستەمکاری گوناھکار عُتُلِّۭ بَعۡدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ ١٣دڵ ڕەقی کەللە شەق دوای ئەوەش زۆڵ أَن كَانَ ذَا مَالٍ وَبَنِينَ ١٤لەبەر ئەوەی کە خاوەنی دارایی وکوڕی زۆرە (ھەموو ئەم سیفەتانە وەك زانایان دەڵێن مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغەیرەیە) إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٥کە ئایەتەکانی ئێمەی بە سەردا بخوێنرێتەوە دەڵێ: (ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلۡخُرۡطُومِ ١٦بەم زووانە سەری لووتی داخ دەکەین إِنَّا بَلَوۡنَٰهُمۡ كَمَا بَلَوۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ إِذۡ أَقۡسَمُواْ لَيَصۡرِمُنَّهَا مُصۡبِحِينَ ١٧ئێمە تاقیمان کردنەوە ھەروەك لەمەوپێش خاوەنانی ئەو باخەمان تاقی کردەوە کە (لە شەودا) سوێندیان خوارد کە لەدەمی بەرەبەیاندا (بەروبوومەکەی) بڕنن (تا ھەژاران نەزانن) وَلَا يَسۡتَثۡنُونَ ١٨ھیچی (بۆ ھەژاران) لێ دەرنەکەن فَطَافَ عَلَيۡهَا طَآئِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمۡ نَآئِمُونَ ١٩ئەمجا بەڵایەك لە لایەن پەروەردگارتەوە سوڕایەوە بە سەر باخەکەدا لە کاتێکدا کە ئەوان خەوتبوون فَأَصۡبَحَتۡ كَٱلصَّرِيمِ ٢٠ئەوسا وەك باخێکی ڕنراوی لێهات فَتَنَادَوۡاْ مُصۡبِحِينَ ٢١لە شەبەقدا (براکان) بانگی یەکترییان کرد أَنِ ٱغۡدُواْ عَلَىٰ حَرۡثِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰرِمِينَ ٢٢(ووتیان) : کە ھەستن بچن بۆ سەر باخەکەتان ئەگەر ئەتانەوێ بیڕنن فَٱنطَلَقُواْ وَهُمۡ يَتَخَٰفَتُونَ ٢٣ئەمجا کەوتنە ڕێ وە ئەوان بەچرپە بە یەکتریان ئەووت أَن لَّا يَدۡخُلَنَّهَا ٱلۡيَوۡمَ عَلَيۡكُم مِّسۡكِينٌ ٢٤ئەمڕۆ ھیچ ھەژارێك نەیەت بەسەرتاندا لە ناو باخەکەدا وَغَدَوۡاْ عَلَىٰ حَرۡدٍ قَٰدِرِينَ ٢٥دەمەو بەیان ڕۆشتن لایان وابوو کە دەتوانن بێ بەشیان بکەن فَلَمَّا رَأَوۡهَا قَالُوٓاْ إِنَّا لَضَآلُّونَ ٢٦کە باخەکەیان بینی (بە سوتاوی) ووتیان: ئێمە ڕێگامان وون کردووە (ئەمە باخەکەی ئێمە نیە) بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ ٢٧نا، بەڵکو بەش بڕاو کراوین قَالَ أَوۡسَطُهُمۡ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ لَوۡلَا تُسَبِّحُونَ ٢٨برا ناوەنجی یەکەیان (لە ژیریدا) ووتی: مەگەر پێم نەووتن؟ بۆ چی یاد وسوپاسی خوا ناکەن قَالُواْ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ ٢٩ھەموو ووتیان: پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگارمانە (ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەم کارین فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ يَتَلَٰوَمُونَ ٣٠ئەمجا ڕوویان کردە یەکتریی بەسەرزەنشت کردنەوە قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَٰغِينَ ٣١ووتیان: وای بۆ خۆمان بەڕاستی لە خوا یاخی بووین عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبۡدِلَنَا خَيۡرًا مِّنۡهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ ٣٢ئومێدەوارین کە خوا لە جیاتی ئەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە كَذَٰلِكَ ٱلۡعَذَابُۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٣٣ئاوایە سزای (خوا لە جیھاندا) وە سزای ڕۆژی دوایی گەلێ گەورەترە خۆزگە بیانزانیایە إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٣٤بێگومان بۆ لەخواترسان ھەیە لای پەروەردگاریان باخاتی پڕ لە ناز ونیعمەت أَفَنَجۡعَلُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ كَٱلۡمُجۡرِمِينَ ٣٥چۆن ئێمە موسوڵمان وبەدکاران وەك یەك لێ دەکەین؟ مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ ٣٦ئەوە چیتانە چۆن بڕیارێك دەدەن أَمۡ لَكُمۡ كِتَٰبٌ فِيهِ تَدۡرُسُونَ ٣٧نەخێر ئایا کتێبێکی (ئاسمانی) تان ھەیە ئەمەی تێدا دەخوێننەوە إِنَّ لَكُمۡ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ ٣٨وە لەو کتێبەدا ڕێتان پێدراوە چیتان بوێت ئەوە ھەڵبژێرن بۆ خۆتان؟ أَمۡ لَكُمۡ أَيۡمَٰنٌ عَلَيۡنَا بَٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ إِنَّ لَكُمۡ لَمَا تَحۡكُمُونَ ٣٩یان پەیمانی بەھێزتان ھەیە لە گەڵمان تا ڕۆژی دوایی کە ھەرچی ئێوە بڕیار بدەن بتاندرێتێ سَلۡهُمۡ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ ٤٠بپرسە لێیان (بزانە) کامیان زامنی ئەم کارەن أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَآءُ فَلۡيَأۡتُواْ بِشُرَكَآئِهِمۡ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ ٤١ئاخۆ ھاوبیریان ھەیە (لەم قسەیەدا) دەبا ھاوبیرەکانیان بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن يَوۡمَ يُكۡشَفُ عَن سَاقٍ وَيُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ ٤٢لە ڕۆژێکدا ( کە قیامەت وناڕەحەتیەکانیەتی) خوای گەورە لاقی پیرۆزی دەردەخات (وەك لە فەرموودەی ئیمامی بوخاری وموسلیمدا ھاتووە، باوەڕمان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە ئێمەش چۆنێتیەکەی نازانین) وە (بە تەوسەوە) بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن (بۆ خوای گەورە) (کەچی) ناتوانن (سوژدە ببەن) خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٌۖ وَقَدۡ كَانُواْ يُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمۡ سَٰلِمُونَ ٤٣چاویان شۆڕ وڕیسوایی دایان دەگرێت، بەڕاستی جاران کە بانگ دەکران بۆ سوژدە و(نەیان دەبرد) کە ساغیش بوون فَذَرۡنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِۖ سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَيۡثُ لَا يَعۡلَمُونَ ٤٤وازم لێ بھێنە بۆ ئەوانەی کە ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن بەرە بەرە کێشیان دەکەم بە ڕەنگێك کە پێ نەزانن وَأُمۡلِي لَهُمۡۚ إِنَّ كَيۡدِي مَتِينٌ ٤٥وە مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من تۆکمە وبەھێزە (لە بەرانبەر پیلانی ئەواندا) أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرًا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٍ مُّثۡقَلُونَ ٤٦ئاخۆ تۆ لە بێ بڕوایان داوای کرێی (کۆششی پێغەمبەرێتی) یان لێ دەکەیت، ئەوانیش لە بژاردنی قەرزداری گران بارن أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ ٤٧یان ڕووپەڕەی غەیبیان لەلایە وە ئەوان لەبەری دەنووسنەوە فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلۡحُوتِ إِذۡ نَادَىٰ وَهُوَ مَكۡظُومٌ ٤٨(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتا بگرە وچاوەڕوانی فەرمانی پەروەردگارت بکە، وەك ھاوڕێی نەھەنگەکە مەبە (کە یونس پێغەمبەرە علیە السلام) کاتێك کە بانگی (خودای) کرد، ئەو تووڕە بوو (لە بێ بڕوایی گەلەکەی) لَّوۡلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعۡمَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ مَذۡمُومٌ ٤٩ئەگەر میھرەبانیەك لەلایەن پەروەردگاریەوە فریای نەکەوتایە فڕێ دەدرایە دەشتێکی ڕووتەن وە ئەو بەدناو دەبوو فَٱجۡتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٥٠ئەمجا پەروەردگاری ھەڵی بژاردەوە وە کردی (بە یەکێك) لە چاکەکاران وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَيُزۡلِقُونَكَ بِأَبۡصَٰرِهِمۡ لَمَّا سَمِعُواْ ٱلذِّكۡرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجۡنُونٌ ٥١بەڕاستی نزیك بوو بێ بڕواکان ھەڵت خلیسکێنن بەچاوی (پیس) یان، لە کاتێکدا کە قورئان دەبیستن وە دەیانووت: بەڕاستی ئەم (پێغەمبەرە) شێتە وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكۡرٌ لِّلۡعَٰلَمِينَ ٥٢لە کاتێکدا کە ئەم قورئانە ھەر ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.