بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلطُّورِ ١سوێند بە کێوی طور (بەو کێوەی موسا لەسەری قسەی لەگەڵ خوای گەورە کرد) وَكِتَٰبٍ مَّسۡطُورٍ ٢وە بەکتێبی نووسراو (مەبەست پێی قورئانە) فِي رَقٍّ مَّنشُورٍ ٣لەچەند پەڕەیەکی بڵاوکراوە (قورئان نووسراوەتەوە لەچەند پەڕەیەکدا) وَٱلۡبَيۡتِ ٱلۡمَعۡمُورِ ٤وە سوێند بەو خانەی ئاوەدانە (بیت المعمور: جێگایەکە لە ئاسمان، فریشتەکان ھەمیشە بەدەوریدا دێن ودەچن، بەوانەوە ئاوەدانە) وَٱلسَّقۡفِ ٱلۡمَرۡفُوعِ ٥وە سوێند بەبانی بڵندکراو (ئاسمانی دونیا) وَٱلۡبَحۡرِ ٱلۡمَسۡجُورِ ٦وە سوێند بەدەریای پڕ کراو (لە ئاو یان ئاگری داگیرساو) إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٌ ٧بێگومان سزای پەروەردگارت(بۆ بێ بڕوایان) دەبێت مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٍ ٨ھیچ بەرگری کەری نیە يَوۡمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوۡرًا ٩ڕۆژێکك کەئاسمان زۆر توند دەکەوێتە جوڵە وھاتوچۆ وَتَسِيرُ ٱلۡجِبَالُ سَيۡرًا ١٠وە چیاکان (لەجێی خۆیان) دەجووڵێن وتوند دەڕۆن فَوَيۡلٌ يَوۡمَئِذٍ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ١١کەواتە لەو ڕۆژەدا ھاوار بۆ بێ باوەڕان ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي خَوۡضٍ يَلۡعَبُونَ ١٢ئەوانەی کە لەکاری ناڕەوادا ڕۆدەچن وھەمیشە گاڵتە وگەپ دەکەن يَوۡمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا ١٣ڕۆژێ پاڵیان پێوە دەنرێت بەرەو ئاگری دۆزەخ چۆن پاڵ پێوەنانێك هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ١٤(پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو ئاگرەیە کەئێوە بە درۆتان دەزانی أَفَسِحۡرٌ هَٰذَآ أَمۡ أَنتُمۡ لَا تُبۡصِرُونَ ١٥ئایا ئەم ئاگرە جادوە یان ئێوە نابینن ٱصۡلَوۡهَا فَٱصۡبِرُوٓاْ أَوۡ لَا تَصۡبِرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡكُمۡۖ إِنَّمَا تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ١٦بچنە ناویەوە ئەمجا ئارام بگرن یا نەیگرن یەکسانە بۆتان، بێگومان ھەر تۆڵەی ئەو کردەوانەی دەتانکرد لێتان دەسەنرێتەوە إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٍ وَنَعِيمٍ ١٧بە ڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە ناو باخات ونیعمەتەکانی بەھەشتدان فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ وَوَقَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ ١٨چێژ ئەبەن لەو شتانەی پەروەردگاریان پێی بەخشیوون وە پەروەردگاریان پاراستوونی لەسزای دۆزەخ كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ١٩(پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت بەھۆی ئەوچاکانەی لەدونیادا دەتانکرد مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٍ مَّصۡفُوفَةٍۖ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍ ٢٠پاڵیان داوەتەوە لەسەر کورسی وقەنەفەی ڕیزکراو وە حۆریانی چاو گەش وچاو گەورەمان کردە ھاوسەریان وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱتَّبَعَتۡهُمۡ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلۡحَقۡنَا بِهِمۡ ذُرِّيَّتَهُمۡ وَمَآ أَلَتۡنَٰهُم مِّنۡ عَمَلِهِم مِّن شَيۡءٍۚ كُلُّ ٱمۡرِيِٕۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ ٢١وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وە نەوەکانیشیان دوایان کەوتوون بەئیمانەوە، نەوەکانیان دەگەیەنین پێیان (لەپلەی بەھەشتدا) وە ھیچ لە کردەوەی(باوکە)کانیان کەم ناکەینەوە، ھەرکەسە بارمتەی کردەوەکانی خۆیەتی وَأَمۡدَدۡنَٰهُم بِفَٰكِهَةٍ وَلَحۡمٍ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ ٢٢وە بەردەوام ھەموو جۆرە میوە وگۆشتێکیان پێ دەدەن لەوەی ئارەزووی دەکەن يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأۡسًا لَّا لَغۡوٌ فِيهَا وَلَا تَأۡثِيمٌ ٢٣لەو (بەھەشتە)دا پەرداخی شەراب لە یەکتری وەردەگرن نە قسەی پڕو پووچی تێدایە ونەگوناە کردن ۞ وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ غِلۡمَانٌ لَّهُمۡ كَأَنَّهُمۡ لُؤۡلُؤٌ مَّكۡنُونٌ ٢٤دەگەڕێن بەسەریاندا کوڕانی نەوجەوانی ئێسك سووکی خۆیان وخزمەتیان دەکەن، وەك مرواری ناو سەدەفن (لە جوانی وپاکیدا) وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ يَتَسَآءَلُونَ ٢٥بەھەشتیەکان ڕوو دەکەنە یەکتری وپرسیار لە یەکتری دەکەن قَالُوٓاْ إِنَّا كُنَّا قَبۡلُ فِيٓ أَهۡلِنَا مُشۡفِقِينَ ٢٦ئەڵێن: بەڕاستی ئێمە پێشتر لەناو کەس وکارماندا دەترساین (لەسزای دۆزەخ) فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ ٢٧ئەوەتە خوا منەتی نا بەسەرماندا وە لەسزای دۆزەخ پاراستینی إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلُ نَدۡعُوهُۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡبَرُّ ٱلرَّحِيمُ ٢٨بەڕاستی ئێمە لەمەو پێش خوامان دەپەرست وھاوارمان لێدەكرد، بەڕاستی ئەو چاکەکارێکی میھرەبانە فَذَكِّرۡ فَمَآ أَنتَ بِنِعۡمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجۡنُونٍ ٢٩جا (ئەی موحەممەد ﷺ) یادیان خەرەوە چونکە تۆ بەھۆی نیعمەتەکانی پەروەردگارتەوە نەفاڵچیت ونەشێتیت أَمۡ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيۡبَ ٱلۡمَنُونِ ٣٠نا بەڵکو دەڵێن (موحەممەد ﷺ) شاعیرە چاوەڕوانی مردنی دەکەین قُلۡ تَرَبَّصُواْ فَإِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُتَرَبِّصِينَ ٣١(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: چاوەڕوان بن بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم أَمۡ تَأۡمُرُهُمۡ أَحۡلَٰمُهُم بِهَٰذَآۚ أَمۡ هُمۡ قَوۡمٌ طَاغُونَ ٣٢ئاخۆ فام وژیرییان فەرمانیان پێ ئەدا بەم قسانە (نەخێر) بەڵکو ئەمانە گەلێکی سەرکەش ویاخین أَمۡ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥۚ بَل لَّا يُؤۡمِنُونَ ٣٣یا دەڵێن قورئان (موحەممەد ﷺ) خۆی ھەڵیبەستووە؟ (نەخێر وانیە) بەڵکو بڕوا ناھێنن فَلۡيَأۡتُواْ بِحَدِيثٍ مِّثۡلِهِۦٓ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ ٣٤دەی با ئەوان(بێ باوەڕەکان) نموونەیەکی وەك قورئان بھێنن ئەگەر ڕاست ئەکەن، (کە ھەڵبەستراوی مرۆڤە) أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ ٣٥ئایا ئەوان (بێ خالقێك) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خالق) ودروستکەری خۆیانن؟ أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ٣٦ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەویان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیانین وگومانمان ھەیە أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمۡ هُمُ ٱلۡمُصَۜيۡطِرُونَ ٣٧ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن أَمۡ لَهُمۡ سُلَّمٌ يَسۡتَمِعُونَ فِيهِۖ فَلۡيَأۡتِ مُسۡتَمِعُهُم بِسُلۡطَٰنٍ مُّبِينٍ ٣٨یان پەیژەیەکیان ھەیە (پێـیدا سەربکەون بۆ ئاسمان و) گوێ بگرن تێیدا (لە ھەواڵی ئاسمان)؟ جا (ئەگەر ڕاست ئەکەن) با گوێ گرەکەیان بەڵگەیەکی ڕوون بهێنێت أَمۡ لَهُ ٱلۡبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلۡبَنُونَ ٣٩یان ئایا کچان بۆ خوایە وکوڕان بۆ ئێوەیە؟ أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرًا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٍ مُّثۡقَلُونَ ٤٠یان ئایا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) داوای کرێ وپاداشتیانیان لێ دەکەیت؟ ئەوانیش لەبەر بژاردنی باریان گرانە؟ أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ ٤١یا ئایا زانیاری غەیبیان لایە؟ کە (لەبەری) بنووسنەوە أَمۡ يُرِيدُونَ كَيۡدًاۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هُمُ ٱلۡمَكِيدُونَ ٤٢ئەی ئایا ئەیانەوێت فێڵ بکەن؟ دەی ھەربێ باوەڕان فێڵ لێ کراوون أَمۡ لَهُمۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٤٣ئەی ئایا پەرستراوێکیان ھەیە بێجگە لە خوا؟ خوا پاکە لە ھەموو ھاوبەشێك کە بۆی بڕیار دەدەن وَإِن يَرَوۡاْ كِسۡفًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطًا يَقُولُواْ سَحَابٌ مَّرۡكُومٌ ٤٤وە ئەگەر پارچەیەك لە ئاسمان ببینن بکەوێتە خوارەوە ئەڵێن: (ئەمە) ھەورێکی بەسەریەکدا کەوتووە (بارانمان بۆ دەبارێنێ) فَذَرۡهُمۡ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي فِيهِ يُصۡعَقُونَ ٤٥دەی لێیان گەڕێ تا تووشی ڕۆژی خۆیان دەبن کە تیایدا لە ناو دەچن يَوۡمَ لَا يُغۡنِي عَنۡهُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـًٔا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ ٤٦ڕۆژێك کە فێڵەکانیان ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت وە ھیچ سەرکەوتوو وسەرفراز نابن وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٤٧بە ڕاستی ئەوانەی ستەمیان کردووە (لە خۆیان و بێ بڕوا بوون) بۆیان ھەیە سزایەك پێش سزای ڕۆژی دوایی، بەڵام زۆربەیان نایزانن وَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعۡيُنِنَاۖ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ ٤٨چاوەڕوانی بڕیاری پەروەردگارت بە چونکە بێگومان تۆ لەپێش چاو وچاودێری ئێمەدایت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن وباسکردنی سیفەتی چاو بۆ خوا ھاتووە ئێمە بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وەشێوەکەی نازانین تەنھا خوا دەیزانێت) ھەرکاتێ (لەخەو) ھەستایت تەسبیحات بکە بە ستایشی پەروەردگارت وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَإِدۡبَٰرَ ٱلنُّجُومِ ٤٩وە بیپەرستە وستایشی بکە لە بەشێك لەشەودا وە کاتێك ئەستێرەکان وون دەبن (وپشت ھەڵدەکەن)