ملة الإسلام

السورة 51 · 60 آية · Muhammad Saleh Bamoki

سورة الذاريات باللغة الكردية

السورة بالعربية مع التفسير استمع إلى سورة الذاريات (1,260 قارئاً)
مكيةسورة الذاريات٦٠ آية

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلذَّٰرِيَٰتِ ذَرۡوًا ١سوێند بەو بایانەی کە زۆر شت پرژو بڵاودەکەنەوە بە بڵاوکردنەوە فَٱلۡحَٰمِلَٰتِ وِقۡرًا ٢ئەمجا سوێند بەو ھەورانەی کە ھەڵگری بارانن فَٱلۡجَٰرِيَٰتِ يُسۡرًا ٣ئەمجا سوێند بەو کەشتیانەی کە بەئاسانی دەگەڕێن (لە ناو دەریادا) فَٱلۡمُقَسِّمَٰتِ أَمۡرًا ٤ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کار دابەشکەرن إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌ ٥بێگومان ھەر بەڵێنێك کە پێتان دەدرێ ڕاستە وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٌ ٦وە بەڕاستی (ڕۆژی) پاداشت وتۆڵە ڕوودەدات وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡحُبُكِ ٧وەسوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگای زۆر (خاوەن جوانی وڕێك وپێکی) إِنَّكُمۡ لَفِي قَوۡلٍ مُّخۡتَلِفٍ ٨بێگومان ئێوە لەقسە وگوفتاری جیاوازدان يُؤۡفَكُ عَنۡهُ مَنۡ أُفِكَ ٩ئەو کەسە لادەدرێت لەئیمان کەلادراوە (چونکە خۆی گومڕایە) قُتِلَ ٱلۡخَرَّٰصُونَ ١٠دەک بەکوشت چن ئەو درۆزنانە(و نەفرەتیان لێ بێت) ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي غَمۡرَةٍ سَاهُونَ ١١ئەوانە کەسانێکن لەگێژاوی نەزانیدا بێ ئاگان (لەھەموو شت) يَسۡـَٔلُونَ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلدِّينِ ١٢(بەگاڵتەوە) دەپرسن کەی ڕۆژی دوایی دێت يَوۡمَ هُمۡ عَلَى ٱلنَّارِ يُفۡتَنُونَ ١٣ڕۆژێك (سزا دەدرێن) کەئەوان بەئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێن ذُوقُواْ فِتۡنَتَكُمۡ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تَسۡتَعۡجِلُونَ ١٤(پێیان دەووترێت) سزاکەتان بچەژن، ئەمە ئەو (سزایە) (بەگاڵتەوە) بە پەلە داواتان دەکرد إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ ١٥بێگومان پارێزکاران و لەخواترسان وان لە باخات وکەناری سەرچەشمەی ڕەواندا ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُحۡسِنِينَ ١٦ئەوەی خوا پێی داوون وەریدەگرن (چونکە) بێگومان ئەوان لەوەو پێش چاکەکار بوون كَانُواْ قَلِيلًا مِّنَ ٱلَّيۡلِ مَا يَهۡجَعُونَ ١٧ئەوانە کەمێك لەشەودا دەخەوتن (ئەوی تری شەو نوێژیان دەکرد) وَبِٱلۡأَسۡحَارِ هُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ ١٨وە لەبەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوونیان دەکرد وَفِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقٌّ لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ ١٩وە لە ماڵ و داراییاندا بۆ (ھەژاری) داواکەر وداوانەکەر مافی خۆیان ھەبوو وَفِي ٱلۡأَرۡضِ ءَايَٰتٌ لِّلۡمُوقِنِينَ ٢٠وەلەزەویدا بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ باوەڕداران وَفِيٓ أَنفُسِكُمۡۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ ٢١وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر ھەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوە وسەرنج نادەن وَفِي ٱلسَّمَآءِ رِزۡقُكُمۡ وَمَا تُوعَدُونَ ٢٢وە ڕزق وڕۆزی ئێوە و ئەو بەڵێنانەی پێتان دەدرێت لەئاسمانە فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِنَّهُۥ لَحَقٌّ مِّثۡلَ مَآ أَنَّكُمۡ تَنطِقُونَ ٢٣جا سوێند بەپەوەردگاری ئاسمان وزەوی بێگومان ئەوە(ی باسکرا) ھەق وڕاستە بەوێنەی ئەو قسانەی خۆتان دەیکەن هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ضَيۡفِ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ ٢٤ئایا پێت گەشتووە بەسەر ھاتی میوانە ڕێزدارەکانی ئیبراھیم إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمًاۖ قَالَ سَلَٰمٌ قَوۡمٌ مُّنكَرُونَ ٢٥کاتێ چوونە لای ئیبراھیم و ووتیان سڵاو (ئەویش) ووتی سڵاو لەخۆتان (ئێوە) کەسانێکی نەناسراوون فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ فَجَآءَ بِعِجۡلٍ سَمِينٍ ٢٦جا خێرا چوو بۆلای خێزانەکەی ئەمجا گوێرەکەیەکی قەڵەوی (بەبرژاوی بۆ) ھێنان فَقَرَّبَهُۥٓ إِلَيۡهِمۡ قَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ ٢٧وەنزیکی کردەوە لێیان (بەڵام نەیان خوارد) ووتی ئەوە ناخۆن؟ فَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةًۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٍ ٢٨ئەوسا لێیان ترسا ووتیان مەترسە (ئێمە نێردراوی خواین) وە مزگێنیان پێ دا بەکوڕێکی دانا (کەئیسحاقە) فَأَقۡبَلَتِ ٱمۡرَأَتُهُۥ فِي صَرَّةٍ فَصَكَّتۡ وَجۡهَهَا وَقَالَتۡ عَجُوزٌ عَقِيمٌ ٢٩جاژنەکەی قریوەیەکی کرد وھات وە دای بەڕوومەتی خۆیدا (وەك باووی ژنان) وە ووتی پیرەژنێکی نەزۆك (چۆن منداڵی دەبێت) قَالُواْ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡعَلِيمُ ٣٠(فریشتەکان) ووتیان پەروەردگارت وای فەرمووە بێگومان ھەر خوا کار بەجێ وزانایە

الجزء السابع والعشرون

۞ قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٣١(ئیبراھیم) ووتی: چیتان پێ سپێردراوە ئەی نێرراوانی خوا قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٍ مُّجۡرِمِينَ ٣٢ووتیان بێگومان ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی تاوانباران لِنُرۡسِلَ عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةً مِّن طِينٍ ٣٣بۆ ئەوەی ببارێنین بە سەریاندا بەرد لە گڵی سورەوە کراوی مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُسۡرِفِينَ ٣٤نیشانە کراو لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ لە سنوور دەرچوان فَأَخۡرَجۡنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٣٥ئەمجا ھەرچی بوو لەو (شارەی لوط) دا لە بڕواداران دەرمان کردن فَمَا وَجَدۡنَا فِيهَا غَيۡرَ بَيۡتٍ مِّنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ٣٦وە نەماندی تێیدا بێجگە لەیەك ماڵی موسڵمان نەبێت (ئەویش ماڵی لوط بوو) وَتَرَكۡنَا فِيهَآ ءَايَةً لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ ٣٧وەپەند ونیشانەیەکمان تێدا بەجێ ھێشت بۆ ئەوانەی کە لە سزای بە ئازار دەترسن وَفِي مُوسَىٰٓ إِذۡ أَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ بِسُلۡطَٰنٍ مُّبِينٍ ٣٨ھەروەھا لەبەسەر ھاتی موسادا (چەند بەڵگە وپەند ھەیە) کاتێك کەناردمان بۆ لای فیرعەون بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە فَتَوَلَّىٰ بِرُكۡنِهِۦ وَقَالَ سَٰحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٌ ٣٩فیرعەونیش ڕوی وەرگێڕا وسەرپێچی کرد بەھۆی دەسەڵاتەکەیەوە وە ووتی: (موسا) جادووگـەرە یان شێتە فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٌ ٤٠ئێمەش خۆی ولەشکرەکەیمان گرت وفڕێمان دانە ناو دەریاوە کە ئەو شیاوی لۆمە کردن بوو وَفِي عَادٍ إِذۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلۡعَقِيمَ ٤١وە لەگەلی عاددا بەڵگەو پەند ھەیە، کاتێ کە ناردمانە سەریان بای (گەرمی توندی) بێ خێر مَا تَذَرُ مِن شَيۡءٍ أَتَتۡ عَلَيۡهِ إِلَّا جَعَلَتۡهُ كَٱلرَّمِيمِ ٤٢بەسەر ھەر شتێکدا بڕۆیشتایە وازی لێ نەدەھێنا ھەتا وەك ڕزیوی لێ ئەکرد وَفِي ثَمُودَ إِذۡ قِيلَ لَهُمۡ تَمَتَّعُواْ حَتَّىٰ حِينٍ ٤٣وە لە گەلی سەموددا (پەند وئامۆژگاری ھەیە) کاتێك کە پێیان ووترا ڕابوێرن تا کاتی خۆی دێت فَعَتَوۡاْ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَهُمۡ يَنظُرُونَ ٤٤جا ئەوان سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەردگاریان، ئەمجا ھەورە بروسکە لێیدان لەکاتێکدا ئەوان (تیاچوونی خۆیانیان) بەچاو دەبینی فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مِن قِيَامٍ وَمَا كَانُواْ مُنتَصِرِينَ ٤٥ئیتر نەیانتوانی ھەستنەوە وە سەرکەوتوویش نەبوون وَقَوۡمَ نُوحٍ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمًا فَٰسِقِينَ ٤٦وە گەلی نووحیش لەپێش ئەماندا بوو کە بەڕاستی گەلێکی بەدکارو لەسنوور دەرچوو بوون وَٱلسَّمَآءَ بَنَيۡنَٰهَا بِأَيۡيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ ٤٧وە ئاسمانمان بەھێز وتوانایەکی گەورە دروست کردووە وە ئێمە بەڕاستی فراوانکەری (ئاسمانین) بە بەردەوامی وَٱلۡأَرۡضَ فَرَشۡنَٰهَا فَنِعۡمَ ٱلۡمَٰهِدُونَ ٤٨وە زەویمان ڕاخستووە ئای چ ڕاخەرێکی چاکین ئێمە وَمِن كُلِّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَا زَوۡجَيۡنِ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ ٤٩وە لە ھەموو شتێك جووتێك (نێر و مێ) مان دروست کردووە، بۆ ئەوەی بیربکەنەوە وپەندی لێ وەربگرن فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ٥٠ئەمجا بەپەلە بەرەو لای خوا بڕۆن بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە وَلَا تَجۡعَلُواْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ٥١وە لەگەڵ خوادا پەرستراوی تر دامەنێن، بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُواْ سَاحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٌ ٥٢ھەر بەم شێوەیە ھیچ پێغەمبەرێك نەھاتووە بۆ لای ئوممەتانی پێش ئەمان مەگەر ووتوویانە(بەو پێغەمبەرە) جادوگەرە یان شێتە أَتَوَاصَوۡاْ بِهِۦۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٌ طَاغُونَ ٥٣ئایا(ئەمان وئەوان) ڕاسپاردەیان بۆیەکتری کردووە؟ (نەخێر) بەڵکو ئەمان گەلێکی سەرکەش ویاخین فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٍ ٥٤تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە چونکە تۆ لۆمەکراو نیت وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٥٥وە ئامۆژگاریان بکەو بیریان بخەرەوە چونکە بەڕاستی ئامۆژگاری (ئەگەر سوودی بۆ بێ بڕوایان نەبێت) سوود ئەگەیەنێت بەبڕواداران وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ ٥٦وە من جنۆکە وئادەمیزادم تەنھا بۆ ئەوە دروست کردووە کەبەندایەتی من بکەن مَآ أُرِيدُ مِنۡهُم مِّن رِّزۡقٍ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطۡعِمُونِ ٥٧من ھیچ ڕۆزییەکم ناوێ لێیان، ناشمەوێت خواردنم بدەنێ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ ٥٨بەڕاستی تەنھا خوا خۆی ڕۆزی دەرە کە خاوەن دەسەڵاتی زۆر بەھێزە فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذَنُوبًا مِّثۡلَ ذَنُوبِ أَصۡحَٰبِهِمۡ فَلَا يَسۡتَعۡجِلُونِ ٥٩ئەمجا بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووە، سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ وھاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە دەی با ئیتر پەلە نەکەن (لە داواکردنی سزا) فَوَيۡلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن يَوۡمِهِمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ ٦٠سا ھاوار بۆ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەو ڕۆژەی کە ھەڕەشەیان پێ لێکراوە

الترجمة: Muhammad Saleh Bamoki.