بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡمَجِيدِ ١بە (قاف) دەخوێندرێتەوە، ماناکەی تەنھا خوا دەیزانێت بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بەقورئانی بەرز وبەڕێز (تۆ نێردراوی خوای ئەی موحەممەد ﷺ) بَلۡ عَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌ مِّنۡهُمۡ فَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَيۡءٌ عَجِيبٌ ٢بەڵام (بێ باوەڕان) سەریان سوڕماوە لەوەی کە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ ھاتووە لە خۆیان، جا بێ باوەڕان دەیان ووت ئەمە شتێکی سەیرە أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابًاۖ ذَٰلِكَ رَجۡعُۢ بَعِيدٌ ٣ئایا کاتێ مردین وبووین بەخۆڵ (چۆن زیندوو دەبینەوە) ئەوە گەڕانەوەیەکی دوورە ونابێ قَدۡ عَلِمۡنَا مَا تَنقُصُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۡهُمۡۖ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظُۢ ٤بێگومان ئێمە دەزانین زەوی چەندێ لە لاشەیان دەخوات (ھیچیمان لێ وون نابێت) پەڕاوێکیشمان لایە کە پارێزەری ھەموو شتێکە بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَهُمۡ فِيٓ أَمۡرٍ مَّرِيجٍ ٥(زیندوو بوونەوە دوور نیە) بەڵکو ئەوان باوەڕیان بەقورئان نەکرد کاتێك بۆیان ھات، بۆیە ئەوان لەناو کارێکی تێکەڵ وپێکەڵدان أَفَلَمۡ يَنظُرُوٓاْ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوۡقَهُمۡ كَيۡفَ بَنَيۡنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ ٦دەی ئایا سەرنجی ئەو ئاسمانەیان نەداوە کە لەسەریانەوەیە چۆن دروستمان کردووە وڕازاندومانەتەوە وەھیچ درز وکەلێنێکی تێدا نیە وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٍ ٧زەویشمان ڕاخستووە، چەندەھا شاخی دامەزراومان تێدا داناوە ڕواندومانە تێیـشیدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی جوان تَبۡصِرَةً وَذِكۡرَىٰ لِكُلِّ عَبۡدٍ مُّنِيبٍ ٨تابەر چاو ڕوونی وپەند وبیرخەرەوە بێت بۆ ھەموو بەندەیەکی تەوبەکار وگەڕاوە بۆ لای خوا وَنَزَّلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً مُّبَٰرَكًا فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ جَنَّٰتٍ وَحَبَّ ٱلۡحَصِيدِ ٩وە لەئاسمانەوە باراندوومانە بارانێکی بەپیت وفەڕ جا بەو بارانە ڕوواندومانە باخات ودانەوێڵەی(ئەو کشتوکاڵانەی) کەدروێنە دەکرێن وَٱلنَّخۡلَ بَاسِقَٰتٍ لَّهَا طَلۡعٌ نَّضِيدٌ ١٠ھەروەھا دارخورمای بەرز وبڵند بە ھێشووی تێك پەستراوەوە رِّزۡقًا لِّلۡعِبَادِۖ وَأَحۡيَيۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةً مَّيۡتًاۚ كَذَٰلِكَ ٱلۡخُرُوجُ ١١(تابێتە) ڕزق وڕۆزی بۆ بەندەکان ھەر بەو بارانە زەوی مردو (ووشك) دەبوژێنینەوە، زیندوو کردنەوە(ی مردوانیش) ھەر بەو شێوەیە كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٍ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ ١٢پێش ئەمانیش باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) گەلی نووح وخاوەن چاڵ وبیرەکان و(گەلی) سەموود وَعَادٌ وَفِرۡعَوۡنُ وَإِخۡوَٰنُ لُوطٍ ١٣وەگەلی عاد وفیرعەون وگەلی لوطیش وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٍۚ كُلٌّ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ ١٤ھەروەھا خاوەن باخاتە چڕو پڕەکان وگەلی توببەعیش ھەر ھەموویان باوەڕیان نەھێنا بەپێغەمبەرەکانیان بۆیە ھەڕەشەی (من لەدژیان) ھاتەدی أَفَعَيِينَا بِٱلۡخَلۡقِ ٱلۡأَوَّلِۚ بَلۡ هُمۡ فِي لَبۡسٍ مِّنۡ خَلۡقٍ جَدِيدٍ ١٥جا ئایا ئێمە لەدروستکردنی یەکەم جاردا دەستەوسان بووین (تانەتوانین زیندووتان بکەینەوە)؟! (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوان لە گوماندان لە دروست بوونەوەیەکی سەر لە نوێ وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ وَنَعۡلَمُ مَا تُوَسۡوِسُ بِهِۦ نَفۡسُهُۥۖ وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ ١٦سوێند بەخوا ئێمە ئادەمیمان بەدی ھێناوە وچاك ئاگادارین بەو خەیاڵ وخەتەرانەی دێن بەدڵ ودەروونیدا وئێمە لەوەوە نزیکترین (واتە خوای گەورە عیلم وزانینی تەواوی ھەیە بە ھەموو جموجولێکی ئادەمیزاد) لە شادەماری دڵی إِذۡ يَتَلَقَّى ٱلۡمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٌ ١٧کاتێك ئەو دووفریشتە (کرداری) تۆمار دەکەن کە لەلای ڕاست و لای چەپیەوە دانیشتوون مَّا يَلۡفِظُ مِن قَوۡلٍ إِلَّا لَدَيۡهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ١٨ھەر ووتەیەك لەدەمی دەرچێ چاودێرێکی بەسەرەوەیە (و دەینوسێت) وَجَآءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِيدُ ١٩ناڕەحەتی وبێھۆشی مردن دێت لەگەڵ ڕاستیەکاندا (پێی دەووترێت) ئەمە ئەو (مردنە)یە کە خۆت لێ دەپاراست ولادەدا وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡوَعِيدِ ٢٠ئەمجا فوو دەکرێ بە (شەیپوڕ) کەڕەنادا ئەوە ڕۆژی (بەدی ھاتنی) ھەڕەشەکانە وَجَآءَتۡ كُلُّ نَفۡسٍ مَّعَهَا سَآئِقٌ وَشَهِيدٌ ٢١لەگەڵ ھەموو کەسێکدا دێت (بۆ مەحشەر) دوو فریشتە، یەکێکیان پێش خۆیداوە، ئەوی دیکەشیان شاھیدی لەسەر ئەدات، (لەتەواوی ئەو کاروکردەوانەی کە کردوونی لە دونیادا) لَّقَدۡ كُنتَ فِي غَفۡلَةٍ مِّنۡ هَٰذَا فَكَشَفۡنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلۡيَوۡمَ حَدِيدٌ ٢٢(پێی دەووترێت) سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ لەمە بێئاگا بوویت لەدونیادا، جا ئێمە پەردەی (قیامەت) مان لەسەر لادایی، جـا ئەمڕۆ (کە قیامەتە) چاوت تیژە و چاك دەبینێت وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ٢٣وە ئەو (فریشتە شاھیدەی) لەگەڵیدایە دەڵێت ئەمە (نامەی کردەوەکانە) ئامادەیە و لای منە أَلۡقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ٢٤(خوا دەفەرموێت بەدوو فریشتەکە) فڕێی بدەنە ناو دۆزەخەوە ھەموو کافرێکی سەرکەشی مَّنَّاعٍ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٍ مُّرِيبٍ ٢٥ڕێگریكەر لەچاکە دەست درێژ کەری گوماناوی ٱلَّذِي جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَأَلۡقِيَاهُ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ ٢٦ئەو کەسەی کەپەرستراوی تری لەگەڵ خوادا داناوە جا ھەر دووکتان (ئەی فریشتەکان) فڕێی بدەنە سزای سەختەوە ۞ قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطۡغَيۡتُهُۥ وَلَٰكِن كَانَ فِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٍ ٢٧ئەو (شەیتانەی لەدونیادا) لەگەڵیدا بوو دەڵێت ئەی پەروەردگارم من ئەوم سەرکەش نەکرد بەڵکو خۆی لەگومڕاییەكی دوور لەڕاستیدا بوو قَالَ لَا تَخۡتَصِمُواْ لَدَيَّ وَقَدۡ قَدَّمۡتُ إِلَيۡكُم بِٱلۡوَعِيدِ ٢٨(خوا دەفەرموێت) لەلای مندا دەمەقاڵێ ومشتومڕ مەکەن چونکە بێگومان پێشتر ھەرەشەم (لەم بارەیەوە) ناردووە بۆتان مَا يُبَدَّلُ ٱلۡقَوۡلُ لَدَيَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّٰمٍ لِّلۡعَبِيدِ ٢٩بەڵێنی من ھەرگیز گۆڕانی بەسەردا نایەت وە من ھیچ جۆرە ستەمێك لە بەندەکانم ناکەم يَوۡمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمۡتَلَأۡتِ وَتَقُولُ هَلۡ مِن مَّزِيدٍ ٣٠ڕۆژێك دەبێت بەدۆزەخ دەڵێین ئایا پڕ بوویت؟ دۆزەخیش دەڵێ ئایا کەسی تر ھەیە (بیھێنن)؟ وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ غَيۡرَ بَعِيدٍ ٣١بەھەشتیش (لەو ڕۆژەدا) نزیك کراوەتەوە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان دوور نیە (لێیان) هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ ٣٢(پێیان دەوترێت) ئەمە ئەو (بەھەشتە)یە کە بەڵێنتان پێدرابوو بەھەموو ڕوو لەخوایەکی خۆپارێز مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٍ مُّنِيبٍ ٣٣ئەوەی لە خوای میھرەبان ترسابێت لەپەنھاندا ( وخۆی لـەگـوناە پاراست بێت) وە بەدڵێکی ڕوو لە خواوە گەڕابێتەوە (بۆ لامان) ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٍۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُلُودِ ٣٤(پێیان دەووترێت) ھەمووتان بڕۆنە ناو بەھەشتەوە، دڵنیا و بێترس بن (لەسزاو ناخۆشی) ئەم ڕۆژە ڕۆژی ھەمیشەیی ونەمرییە لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيۡنَا مَزِيدٌ ٣٥لەو بەھەشتەدا ھەرچیان بوێت بۆیان ئامادەیە وە لەوە زیاتریشمان ھەیە (کە بینینی خوای گەورەیە) وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَشَدُّ مِنۡهُم بَطۡشًا فَنَقَّبُواْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ هَلۡ مِن مَّحِيصٍ ٣٦وەپێش ئەمان گەل وچینی زۆرمان لەناوبرد کەئەوان لەمانیش بەھێزتر بوون، خۆ شاران و ووڵاتانیان پشکنیوە وگەڕاوون، ئایا ھیچ پەنا گایەك ھەبوو(بۆیان لەمردن) إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلۡبٌ أَوۡ أَلۡقَى ٱلسَّمۡعَ وَهُوَ شَهِيدٌ ٣٧بێگومان لەم (باسەدا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێك خاوەن دڵێکی (زیندوو بێت یان ژیربێ) یاگوێ بگرێ (بۆ قورئان) وبیریشی لەلای بێت وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ ٣٨سوێند بەخوا بێگومان دروستمان کردووە ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لە نێوانیاندایە، لە شەش ڕۆژدا وە ھیچ ماندوو بوونێکمان تووش نەبوو فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ ٱلۡغُرُوبِ ٣٩کەواتە (ئەی موحـەممەد ﷺ) خۆگـربـە بـەرامبـەر ئـەو (قسە نابەجێیانەی) کەدەیڵێن، بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَأَدۡبَٰرَ ٱلسُّجُودِ ٤٠وە لەبەشێك لەشەودا ستایشی پەروەردگارت بکە وە لەپاش نوێژەکانیش وَٱسۡتَمِعۡ يَوۡمَ يُنَادِ ٱلۡمُنَادِ مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ٤١وە گوێ بگرە لەڕۆژێکدا جاڕ دەرێك لەشوێنێکی نزیکەوە بانگ دەکات يَوۡمَ يَسۡمَعُونَ ٱلصَّيۡحَةَ بِٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُرُوجِ ٤٢ڕۆژێك کە نەعرەتەیەك (دەنگێکی گەورەی ترسناك) بەڕاستیی دەبیستن ئەو ڕۆژە ڕۆژی ھاتنەدەرەوەیە (لەگۆرەکان) إِنَّا نَحۡنُ نُحۡيِۦ وَنُمِيتُ وَإِلَيۡنَا ٱلۡمَصِيرُ ٤٣بێگومان ھەر ئێمەین دەژێنین ودەشمرێنین، گەڕانەوەش ھەر بۆلای ئێمەیە يَوۡمَ تَشَقَّقُ ٱلۡأَرۡضُ عَنۡهُمۡ سِرَاعًاۚ ذَٰلِكَ حَشۡرٌ عَلَيۡنَا يَسِيرٌ ٤٤ڕۆژێك دێت زەوی لەئاست ئەوانەی (مردوون) قڵیش دەبات بەپەلە (دێنە دەرەوە) ئەو کۆکردنەوە بەلای ئێمەوە ئاسانە نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِجَبَّارٍۖ فَذَكِّرۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ ٤٥بێگومان ئێمە ئاگادارین بەوەی کەدەیڵێن تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە کەوایە تۆ بەم قورئانە ئامۆژگاری ئەو کەسە بکە کە لەھەڕەشەی من دەترسێ